کۆمپانیاکانی گەشتیاری بەرپرسن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
کوردسات نیوز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢١
فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدانی گەشت
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بۆ ڕۆشتن لە کاتی گەشتکردن، پێویستە ھاووڵاتی پشکنینی کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکەی بە نێگەتیڤ دەرچوبێت، ھەروەھا بۆ ھاتنەوەش ئەو ھاووڵاتییەی بەڵگەی پشکنینی نێگەتیڤ یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نییە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵ بوونی بۆ ھەرێمی کوردستان.



