هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بەھێز لە سەربازگەی ئیمام عەلی لە خۆرھەڵاتی ناسریە لە پارێزگای زیقار کەوتووەتەوە، تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت. 
بەپێی زانیارییەکانیش، ئاگرەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنھا ماددی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە ھەموو توانایانەوە کار دەکەن بۆ رێگریکردن لە پێکدادانی ئەمریکا و ئێران لەناو خاکی عێراق و رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان. 

وتیشی، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن، سەردانی ئەمریکا دەکات و لە داھاتوشدا سەردانی ئێران دەکات.

کازمی راشیگەیاند، گروپەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەیانەوێت عێراق بکەنە گۆڕەپانی ململانێ، بۆیە ھێرش دەکەنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەڵام حکومەت ھەنگاوی راستەقینەی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان ناوە و ژمارەیەکی زۆری لەو کەسانە دەستگیرکردوە پێشێلکاری دەکەن. 

کازمی ئاشکراشیکرد، لەماوەی رابردوودا سێ جار ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام ئەو ھەوڵانە نەبونەتە ھۆکارێک بۆ ترساندن و نیگەرانکردنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، پابەندبونی تەواویان بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوپاتکردووەتەوە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت. 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھەشت ھەزار و ٢٧٣ ناوەندی دەنگدان کە ٥٥ ھەزار و ٤١ وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادە دەکرێت و ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ ھەزار و ٧٤ عێراقییش مافی دەنگدانیان دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا گومان دەکرێت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا و لە چەند رۆژی رابردووشدا موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی راگەیاند، بەڵام مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی سەدری رەتکردووەتەوە و داوایکرد بەشداری ھەڵبژاردن بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی ٣٤٠٠ مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا ١٤ کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرھەمھێنانی کارەبا، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.


وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا. 

راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی حاجیان لە مەککەوە بۆ مینا تا بچنە سەر کێوی عەرەفە، ھاوکات تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بۆ پاراستنی حاجیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ کراوە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیەش رایگەیاندووە، تا ئێستا رەوشی تەندروستی حاجیان جێگیرە و ھیچ نەخۆشی و پەتایەک لە نێو حاجیاندا تۆمار نەکراوە و تەواوی ئامادەکارییەکانیشیان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی حاجیان بکەن.

بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ ساڵی دووەم رێورەسمی حەج جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێوەدەچێت نزیکەی ٦٠ ھەزار  حاجی بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەشداری رێورەسمەکە دەکەن، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار حاجی بەشداری رێورەسمی حەجیان کردوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی مەسیحی بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکھاتەکان، سەردانی سلێمانی کرد و لە لایەن نوێنەری ئاین و پێکھاتە جیاوازەکان پێشوازییان لێکرا.

دکتۆر "ئەلانبا ئەنتۆنیۆس" سەرۆکی ئەساقیفەی کورسی ئۆرشەلێم و سەرۆکی وەفدی مەسیحییەکان لە رێگەی کوردسات نیوزەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە ھەموو مسوڵمانان کرد و راشیگەیاند، ھیوادارە کوردستان لە پلەیەکی بەرزی پێکەوەژیان بێت وەک ئەوەی ھەموان چاوەڕێ دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە رێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵاتەکەی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای خوزستان تەرخان بکات و بەدواداچوونی بە پەلە بۆ ئەو پرسە بکات.


ماوەی چوار رۆژە، خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و لە ھەندێک ناوچە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ کەس کوژراون و میدیای ئێران تەنھا کوژرانی یەک کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەکی سەبارەت بە گەشتکردن و ھاتن بۆ ھەرێمی کوردستان دەرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە کاتی گەشتکردنی ھاوڵاتیاندا پێویستە پشکنینی کۆڤید١٩ی کردبێت و بە نێگەتیڤی دەرچووبێت پێش کەمتر لە ٧٢ سەعات و سەبارەت بە ھاتنە ناوەوەش دەڵێت ئەو ھاووڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی نێگەتیڤ یان بەڵگەی ھەردوو بڕە ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی دێتە ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پێش ھاتنە ناوەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن.

دەشڵێت، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانە دەکەوێتە ئەستۆیان و سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی  ١٠ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و راوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری لە گەشت کردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییدا ئەوە ھاتووە، لە رۆژی ٢ی ١١ی ٢٠٢٠ بڕیاری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەرچووە، دەبوایە لەو رۆژەوە عیماد ناسح وەکو سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک دەستبەکاربوایە، بەڵام شوان داودی ھانای بۆ ئەم بەرپرس و ئە بەرپرس برد تا جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوابخات.


ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەبارە و بڕیاری لادانی شوان داودی و عیماد ناسح پەسەندکرا.


مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رونیشیکردووەتەوە، ئەو گەشەکردنە میدیاییە شوان داودی باسی دەکات بەرھەمی کاری دەستە جەمعی ھەڤاڵانی دەزگای میدیایی کەرکوک و پشتیوانی دارایی و مەعنەوی مەکتەبی راگەیاندن و مەکتەبی دارایی و کەس سوپەرمان نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومی و تایبەت و گشتییەکان بەشداری بکەن لە توندتکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی و بەردەوامیدان بە بڵاوکردنەوەی ھۆشداری ھاوڵاتیان و زیاتر چرکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەسەر کارو شوێنە گشتیەکان و بەھێزکردنی چاودێری کردنی خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان.

دەشڵێت، پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی دام و دەزگا حکومیەکان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا  وەربگرن.

راشیگەیاندوە، نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز و فەرزەکانی تری نوێژکردن بە رێکاری توندی خۆپارێزی ئەنجامدەدرێت و پێویستە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان ھەموان رەچاوی رێنمایە تەندروستیەکان بن لە دروستکردنی قەڵەباڵغی دوورکەونەوە و ھەر کەسێک ماسک نەبەستێت ئەوە بە پێی رێکارەکان ٢٠ ھەزار دیناری لێدەسێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو شوێنە گشتیەکانی وەک مارکێت و ریستۆرانت و شوێنە بازرگانییەکان نابێت رێگە بدەن بە بێ ماسک کەس بچێتە ژوورەوە و ھەروەھا بەردەوامی قەدەغەکردنی چوونە سەر قەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان یاخود دانانی خێمە لە باخە گشتیەکاندا.

رونیکردووەتەوە، دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندی رێنمایەکان نابین.

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا جەختیانکردووەتەوە، پێویستە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و کرێکارانیش پابەندبکرێن بە بەستنی ماسکەوە بە پێچەوانەوە دەبێت بری ١٥٠ ھەزار دینار پێبژاردن وەربگرێت و شۆفێرەکانی ئوتومبێل بە ھەموو جۆرەکانیەوە لە کاتی ھەبوونی سەرنیشین دەبێت ھەردوولا ماسک ببەستن و ئەگەر شوفێر ماسک نەبەستێت ئەوە بە بری ٥٠ ھەزار دینار بۆ ھەر سەرپێچیەک لێی وەردەگیرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ھەزار و ٩٨٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٩ توشبووش گیانیان لەدەستداوە. 


ئاشکراشیکرد، پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ھۆکاری زیادبوونی ئامارەکانە و ژمارەی توشبووان لەوە زیاترە کە تۆماردەکرێت. 


وتیشی، تائێستا ٨٧ پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی رەوشی کۆرۆنا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان لە رووی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا گەیشتووەتە لوتکە و تەندروستی زۆرینەی توشبووانیش ناجێگیرە، ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی  کارمەندانی نەخۆشخانەکان فریای ھەموان نەکەون. 


وەزارەتی تەندروستی عێراق داواکارە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و رێکارە ئەمنییەکانی نەخۆشخانەکانیش زیاتر بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 
جەژنی قوربانتان پیرۆز، وھیوادارم خۆتان وکەسوکار ھەر لە جەژنان بن، شاد وئاسودە بن. بەداخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیەک ھاوڵاتی شەھیدبوون بەھۆی ڕوداوی دڵتەزێنەوە، داواکارین لەخوای مەزن کۆتایی بە ناخۆشییەکان بێت، وپێکەوە ھاوکار بین بۆ چارەسەری کێشەکان ودابینکردنی ئارامی خۆشگوزەرانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمان دەکات و دەڵێت ئەم جەژنە ھاوکاتە لەگەڵ ھەلومەرجێکی ھەستیار لە عێراق و ناوچەکەدا، ئومێدەوارن ھەموو ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە روانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان تەبایی نێوانیان گەشەپێ بدەن و گەلەکەیان یەکریزی خۆی بپارێزێ.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد ، لە پەروەردگاری مەزن داواکارین فەریزەی حەج و نزا و پاڕانەوەکانی حاجیانی ماڵی خوا قبووڵ بکات و ئارامی و سەقامگیریی یەکجارەکی باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتەکەماندا و ئەم دۆخە قەیراناوی و ناخۆشەی بەسەر میللەتەکەماندا ھاتووە تێپەڕێت، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ڕوو لە کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویست بکات.

دووبارە جەژن لە ھەموو لایەک پیرۆزبێت، ھەمیشە لە کامەرانیدابن، ڕۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بگوزەرێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...861862863864865...985