جەواد موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ھاوڵاتیانی عێراق بە پێی پێویست بە دەنگ داواکارییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینەوە نایەن و ھەندێک لەو ناوەندانەی بۆ پێدانی ڤاکسین دیاریکراون، کات ھەیە تەنانەت یەک کەسیش سەردانیان ناکات، ئەوەش وا دەکات پڕۆسەکە زۆر سست بێت و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت عێراق ٢٩ ساڵی تری دەوێت بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانەکەی ڤاکسین وەربگرن.
بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە کۆی ٤٠ ملیۆن عێراقی، تەنھا یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە کە دەکاتە ڕێژەی لە ١٪ی دانیشتوانی عێراق.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا کە بڕیارە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کشانەوەی ھێزە بیانییەکان بێت لە عێراق، موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەبێت وەفدی دانوستانکاری عێراق بۆ ئەمریکیەکانی دووپاتبکاتەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری کشانەوەی ھێزە بیانییەکانی لە خاکی عێراق داوە و داواش لە حکومەت دەکات بریارەکە جێبەجێ بکات، چونکە ئەو بڕیارە ھێڵی سورە و گۆرانکاری تێدا ناکرێت.
"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە سەردانەکەی کازمیدا بۆ واشنتۆن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کازمی گفتۆگۆیەکی چڕوپڕ ئەنجام دەدەن و چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، کە گرنگترینیان پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و دۆسیەی ئەمنیی و سیاسی و ئابووری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی داعشە، جگە لەوەش کازمی و بایدن ڕێککەوتنێکی ستراتیژی ئیمزا دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٤٨٠ ملیۆن دیناری بۆ نەخۆشخانەکە تەرخان کردووە، تا لە ڕێگەیەوە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە سنووری پارێزگاکە دابین بکرێت.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەھۆی بۆردومانکردنی شارۆچکەی ئەحسم لە ڕیفی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، ٧ مەدەنی کوژراون سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و چواریان ژن و سیانیان منداڵ بوون، ھەر بەھۆی بۆردومانەکەوە ٩ کەس برینداربوون، کە ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نەکراوە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا و ئەمریکا ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندایکراو بەڵام نا دڵنیایی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە وای کردووە، کە ئەمریکا بەڵێنەکەی ئێران بۆ ئازادکردنی زینداییکراوەکان بە بەخشینی ھیوا بە کەسوکاریان بزانێت و ئەوەش ڕابگەیەنێت کە لە واقیعدا ڕێککەوتن نەکراوە.
عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستان، ئاشکرایکرد، حکومەت و ھۆزەکان پشتیوانی سەرخستنی ھەوڵەکانیان دەکەن.
ھەر سەبارەت بە دانووستانەکان، سەرچاوەیەکی ئەفغانی باسی لەوەکردووە، وتووێژەکانی ئاشتی بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و ئەوەی ئێستا پێویستە بەدیھێنانی ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی ھێرشە سەربازییەکان.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ھەزار و ٤٥٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٥١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٥٠٨ )
١. پشکنین: ( ١٠٠٢٩ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٠٠٩) ھەولێر
• ( ٢١٨٢) سلێمانی
• ( ٢٨٩٣) دھۆک
• ( ٤١) ھەڵەبجە
• ( ٧٥٤) گەرمیان
• ( ١٥٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ١٤٥٦ تووشبووی نوێ)
• ( ٥٦٦) ھەولێر
• ( ٥٤١) سلێمانی
• ( ٢٨٤) دھۆک
• ( ١٠) ھەڵەبجە
• ( ٤١) گەرمیان
• ( ١٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦٥١ چاکبوون)
• ( ٩٧) ھەولێر
• ( ٢٠٨) سلێمانی
• ( ٣١١) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٣٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٢٨٦٢١٠ (٧٨٥٨٠٩ ھەولێر، ٥٧٠٤٥٦ سلێمانی، ٩١٣٥٦٢ دھۆک، ١٦٣٨٣ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٣٥٩٠ (٦٠٧٢٧ ھەولێر، ٦٦٦٩٤ سلێمانی، ٧٢٣٢٢ دھۆک، ٣٨٤٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٦٢٣٨ ( ٥٥١٤٥ ھەولێر، ٥٩٤٦٠ سلێمانی، ٦٧٩٨٧ دھۆک، ٣٦٤٦ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٧٧٢ (٤٣٤٩ ھەولێر، ٥١٢٨ سلێمانی، ٣٢٤٥ دھۆک، ٥٠ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥٨٠ (١٢٣٣ ھەولێر، ٢١٠٦ سلێمانی، ١٠٩٠ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٨ی تەمووز ٢٠٢١
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم بڕی ١٣ ملیار و ٤٠ ملیۆن دینار بە شێوەی نەختینە و بەچەند قۆناغێک، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بە پێی کارە ئەنجام داراوەکان و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەت، بڕی پارەکە خەرجدەکرێت بۆ پێنج بەنداو لە سنوری پارێزگای ھەولێر و چوار بەنداو لە سلێمانی و سێ بەنداویش لە سنوری پارێزگای دھۆک.
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی ھەماھەنگی ھاوبەش، لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی پێکبھێنرێت، بۆ پێکھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەش، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەکانی ئامادەکردووە.
راشیگەیاندوە، بەرەوپێشچوونی باش لە نێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە، لە ئێستاشدا سەبارەت بە پڕچەککردن و موچەی ئەو دوو لیوایە گفتوگۆ دەکرێت، وەزارەتی پێشمەرگەش ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ھاوپەیمانان و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی جموجوڵەکانی تیرۆریستانی داعش مەترسییان دروستکردۆتەوە، بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسیانەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز، پزیشکێکی ڤێتەرنەری تەمەن ٥٣ ساڵ کە لە یەکێک لە پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاژەڵان کاری کردووە و شیکردنەوەی بۆ جەستەی چەند مەیمونێک کردووە، توشی ڤایرۆسەکە بووە و دوای چەند ھەفتەیەکیش نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە و لە ٢٧ی مانگی رابردووش گیانی لەدەستداوە.
پێشتر چین ھیچ حاڵەتێکی مردن و زۆر قورسی ئەم ڤایرۆسەی تۆمار نەکردووە کە بە ڤایرۆسی مەیمونی بی ناسراوە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٢٣ دۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکەش لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوە.
رێوار محەمەد وتەبێژی گەشتوگوزاری دھۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز راگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ رۆژانی جەژن کردوە، شوێنیش بو زیاتر لە ١٥ ھەزار گەشتیار دابینکراوە.
د. سەباح ھەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، ھیوادارم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان ببن و خۆتان بپارێزن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان سەلامەت بێت، زیاتر بڕۆن بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە.