لە دوای خۆپیشاندانەکانی ھاووڵاتیانی تونس دژی خراپی رەوشی تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، قەیس سەعید سەرۆکی تونس بەپێی ماددەی ٨٠ی دەستور و دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان، ھیشام مەشیشی سەرۆک وەزیرانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و پەرلەمانی سڕکرد و پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانیش ھەڵگرت.
سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکار دەگرێتە دەست و سەرۆکێکی نوێ بۆ حکومەت دیاری دەکات.
بڕیارەکانی سەرۆکی تونس دڵخۆشی ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی لێکەوتەوە و بۆ ئاھەنگ گێڕان چوونە سەر شەقامەکان.
راشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمانی تونسیش، سەرۆکی وڵاتەکەی بە ئەنجامدانی کودەتا بۆ سەر شۆڕش و دەستور تۆمەتبار کرد و داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان.
رۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، بڕیاری پەسەندکردنی یاسای ھەڵگرتنی سزاکان و گرەنتیکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە پەرلەمانی ئێران، رێگری لەبەردەم دانوستانەکانی ڤییەنا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروستکرد و رێگریکرد لە ھەڵگرتنی سزاکان.
وتیشی، ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک گەیشتبوە لێکتێگەیشتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام پەسەندکردنی ئەو یاسایە بووە ھۆی ئەوەی لێکتێگەیشتنەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبێت.
راشیگەیاند، ئەو یاسایە نەبوایە لە مانگی مارسەوە سزاکان لەسەر ئێران ھەڵدەگیران.
ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، بە مەبەستی سنوردانان بۆ حاڵەتەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق، پێویستە وەرگرتنی دۆزی دووەمی کۆرۆنا دوانەخرێت.
وتیشی، سەرجەم ڤاکسینەکان لە عێراق بەردەستن و تا ئێستاش ھیچ بڕیارێک لەبارەی وەرگرتنی دۆزی سێیەمەوە نییە.
بەپێی دوایین ئامارەکانیش، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە سەروو یەک ملیۆن و ٥٥٢ ھەزار کەس، زیاتر لە ١٨ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٩٠.٩%ی توشبووانیش چاکبوونەتەوە.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دھۆک رایگەیاند ، رۆژ لەدوای رۆژ ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەڵشکاندان و رەوشی تەندروستی لە ھەرێم بەرەو خراپتر دەچێت.
وتیشی، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا سێ ھەزار و ٥٥٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای دھۆکە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٣ توشبووی کۆرۆنا لە ھەرێم گیانیان لەدەستداوە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٥٥٩ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٣ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە و ١٠٤١ تریش چاکبوونەوە.
٣. چاکبوون: ( ١٠٤١ چاکبوون)
ماکێنزی ئاماژەی بەوە کردوە، ھاوکاری و پشتگیرییەکانی واشنتۆن بۆ حکومەتی ئەفغانستان بەردەوامە، بۆیە لە رۆژانی رابردوودا ئەمریکا بۆردومانەکانی دژی تاڵیبان زیادکردوە ئەوەش بە ئامانجی پشتگیریکردنی ھێزە حکومییەکانی ئەو وڵاتە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر تاڵیبان بەردەوامیی بدات بەو ھێرشانەی کە لە مانگی ئایارەوە دەستیپێکردوە، ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە بۆردومانەکانی.
لێپرسراوانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایانگەیاندووە، لافاو چەندین شەقامی باشوری خۆرئاوای شارەکەی نقوم کردووە و بارانبارین و ھەورە بروسکەش ناوچەکانی باشور و خۆرھەڵاتی بەریتانیای گرتووەتەوە و ئاو چووەتە وێستگەکانی میترۆ و ھۆیەکانی گواستنەوەی گشتیش راگیراون.
کەشناسی ئەو وڵاتەش ھۆشداریداوە لە روودانی کارەساتی سروشتی و پێشبینی کردووە لە چەند ناوچەیەک ئاستی بارانبارین بگاتە سەروو ئەو ئاستەی ساڵانە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، بەریتانیا دەگرێتەوە.
رەحمان خانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا ئێران دەستی بە بەردانەوەی ئاوی رووبارەکە کرد و ئەوەش کاریگەری باشی ھەبووە و دەتوانن بەشێک لە کێشەکانی کەمئاوی لە خوارووی بەنداوی دەربەندیخان چارەسەر بکەن و رێژەکەش بکەن بە ٣٠ مەتر سێجا ئاو لەچرکەیەکدا.
وتیشی، نزیکەی ٥٠%ی ئەو ھاووڵاتیانەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە پۆزەتیڤ دەرچوون، ئەمەش ئامارێکە جیگەی ھەڵوەستە لەسەر کردنە و پێوستیان بەھاوکاری خەڵکە بۆ کەمکردنەوەی ئامارەکان و رێژەی توشبوون.
شەریف مەحمود لێپرسراوی بەشی پاراستنی روەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە رایگەیاند، نەخۆشی کەڕوو یان رەقە بەشێوەیەک بڵاوبوەتەوە کە لەسەدا پەنجای بەرھەمی جوتیارانی لەناوبردووە و زیانێکی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە.
