هەواڵەکانهەواڵەکان

 ریاز حەلفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان، پێویستە کاتی وەرگرتنی دۆزی دوەمی ڤاکسین دوانەخرێت، چونکە ھەر کەسێک دۆزی یەکەمی ڤاکسینی وەرگرتبێت و لە وادەی خۆیدا دۆزی دوەم وەرنەگرێت، ئەوا بەپێی پێویست بەرگری دژی ڤایرۆسەکە پەیدا ناکات ،  ھەروەھا رایگەیاندوە ، وادەی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی ھەردوو دۆزی ڤاکسینی فایزەر ٣ بۆ ٦ ھەفتەیە و بۆ ڤاکسینی ئەسترازینیکاش ٨ بۆ ١٢ ھەفتە دیاریکراوە ، ھەروەھا وادەی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی ھەردوو دۆزەکەی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی ٣ بۆ ٤ ھەفتەیە ، سەبارەت بە گرنگیی وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینیش رایگەیاندوە ، تا ئێستا رێکخراوی تەندروستی جیھانیی ھیچ رێنماییەکی لەوبارەیەوە نەداوەتە عێراق .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی، رەخنەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتەکەی و بێئەزموونییانە بەرامبەر بە بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران.

خەتیب زادە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە قسەکردن لەسەر دۆسیەکە ئێران لە چوارچێوەی کاری کۆمسیۆنەکەدا نییە. 
کاردانەوەی نێودەوڵەتی دوای ئەوە ھات، کە لە پارێزگای خوزستان دژ بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانی بەرفراوان کراو ھێزە ئەمنییەکانیش بە توندی رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە، کە بەھۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بوونە قوربانی.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥١٥ )  

 
١. پشکنین: ( ١١٦٣١ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٩٩٧) ھەولێر
• ( ٢٥٣٠) سلێمانی
• ( ٤٠١٥) دھۆک
• ( ٥٤) ھەڵەبجە
• ( ٨٧٦) گەرمیان
• ( ١٥٩) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٢١٧٨ تووشبووی نوێ)
• ( ٧٧٠) ھەولێر
• ( ٦٨٣) سلێمانی
• ( ٥٨٨) دھۆک
• ( ١٦) ھەڵەبجە
• ( ٩٨) گەرمیان
• ( ٢٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٠٥٧ چاکبوون)
• ( ١٢٣) ھەولێر
• ( ٢٥٠) سلێمانی
• ( ٦٥٤) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٢٥) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ١٤ مردن)
• ( ٢) ھەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٧) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 

• 
 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٥٣٨٤٢ (٨٠٧٥٢٦ ھەولێر، ٥٩٠٨٢٣ سلێمانی، ٩٣٨٩٠٨ دھۆک، ١٦٥٨٥ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢١٤٠٠٦ (٦٣٦٦٨ ھەولێر، ٦٩٦٠٤ سلێمانی، ٧٦٨٢٦ دھۆک، ٣٩٠٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩٢٣٥١ ( ٥٥٩٤٨ ھەولێر، ٦١٣٠٣ سلێمانی، ٧١٤٣٥ دھۆک، ٣٦٦٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٦٩٦٦ (٦٤٥٤ ھەولێر، ٦١٦٣ سلێمانی، ٤٢٦٢ دھۆک، ٨٧ ھەڵەبجە)
مردن ٤٦٨٩ (١٢٦٦ ھەولێر، ٢١٣٨ سلێمانی، ١١٢٩ دھۆک، ١٥٦ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       

حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٢٥ی تەمووز ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو بارەیەوە سەمیر ھەورامی جێگیری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم بریاردراوە مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕە پارەیەکی لێ کەمنەکرێتەوە. وتیشی، ئەم بڕیارەی حکومەتی ھەرێم، دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢١ ،  ٢٠٠ ملیارە وەک سلفەی دارایی بۆ ھەرێم دەنێرێت، ھەروەھا رێکخستنەوە و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھەرێمیش ھۆکار بوو بۆ تەمویل کردنی تەواوەتی مووچە


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتەکە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارە، لەگەڵ قایمقامی قەزاکانی کەلار و کفری و بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی گەرمیان و فەرماندەی فەوجی پۆلیسی بەرگری شارستانی گەرمیان کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، جەلال نوری رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٥ ی تەمموز)ەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ھەڵمەتی گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و رێگری لە ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا دەستپێدەکات.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەرپەرشتیکردنی ھەڵمەتەکە و راییکردنی کارەکان، دواتر بەشداربوانی کۆبونەوەکە میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و یاسا و رێنماییە بەرکارەکانیان خستەڕوو و بڕیاردرا بە دانانی مەفرەزی ھاوبەشی ئاسایش و پۆلیس و ھاتوچۆ و بەرگری و فریاکەوتن بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتەکە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی  بزوتنەوەی گۆران کردوو ڕایگەیاند ، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکان و تەبایی نێوماڵی کورد .


دەقی پەیامەکە : 


بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان..

بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان..

بەبۆنەی (١٢) دوانزەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، جوانترن پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و ھەڵسوڕاوانی بزوتنەوە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکان و تەبایی نێوماڵی کورد.
ھاوکات پێشبینیمان ئەوەیە کە تیمەکانی بزوتنەوەکە لە پەرلەمان و حکوومەت پەیوەستی بەرنامە و ئامانجەکانی گۆڕان بن و ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕِەواکانی گەلەکەمان لەسەر ئاستە جیاوازەکانی حوکمڕانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنێکی باش و شایستە بە ھاونیشتمانییان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کاراکردنی پرۆسەی چاکسازیی سیاسی و حوکمداری.
ھەمیشە شاد و سەرفراز و سەرکەوتووبن.
                            
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی ١٢یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و لە پەیامێکیدا رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابوریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە ھێز و تواناکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان یەکبخەین و یەکڕیز و یەکدەنگ بین. 


دەشڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان دەکاتەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی خەڵک و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی.


راشیگەیاند، خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن و کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی ھەرێم بەھێزتر بکەن، کە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم ھێز و لایەنەکان گرنگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا رایگەیاند، بەپێویستی دەزانم جەخت لە ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتیی و گۆڕان بکەمەوە کە دوا سپاردە و ئامانجی ھەردوو سەرکردەی مەزن مام جەلال و کاکە نەوە بوو.


قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتیی لە دەستپێکێکی نوێ و لە قۆناغێکی نوێدایە، پێشمانوایە بەردی بناغەی چاکسازی و بەرەوپێشچوون لە بەھێزکردنی رایەڵەکانی پەیوەندیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستاندا دێتەدی، پێداگرین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندی گەندەڵی و یاساشکێنی لەپێناو ئەوەی بگەینە حوکمڕانییەکی دروست و رەشید کە خەونی چەندین ساڵەی گەلەکەمانە.


راشیگەیاندووە، ئەرکی یەکێتی و گۆڕانە لە سەرکردایەتییەوە تا بنکە جەماوەرییەکان ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەن لە ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەھاوکاری ھەموولا دەتوانین یەکدەنگییەکی کوردستانی لەسەر نەگۆڕە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لە عێراق دروست بکەین و مافە دەستوریی و نەتەوەییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر دەکەین. 


قوباد تاڵەبانی دەشڵێت یەکێتیی لەسەر گفت و بڕیاری خۆیەتی، بەگیانێکی تازەو بەکردەیی ئەمجارەیان کار بۆ چاکسازی و گۆڕانکاریی دەکات و بە دەستێکی ئاسنین بەگژ خوار و خێچیییەکاندا دەچێتەوە، کۆمەڵانی خەڵکیش دڵنیا دەکەینەوە لە ئەمڕۆ بە دواوە دەرەنجامی ھەوڵەکانمان بۆ چاکسازی و کۆتاییھێنان بە گەندەڵی دەبینن. لەم ئەرکە نوێیەش کە خستوومانەتە بەردەم خۆمان چاومان لە پشتیوانی ھاوپەیمان و دۆستەکانمانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، وەفدێکی یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی گردی زەرگەتەی کرد و ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و بەم نزیکانە سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان بە ھەماھەنگی نێوان یەکێتی و گۆڕان دیاری دەکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە وشکەساڵیش وەزیری کشتوکاڵ وتی، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە راپۆرتێکیان بۆ ئەو مەبەستە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران تا بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە، لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێتەوە، عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەبایی و ھاوھەڵوێستیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و یەکڕیزیی گەلەکەمان، بە پێویستییەکی مێژووی قۆناغەکە دەزانین.


راشیگەیاندوە، لەم یادەدا کە لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، گرێدانی ھاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان ھەردوولاماندا، بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین بۆ یەکخستنەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە بەغداد لە ژێر یەک چەتری کوردستانیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا، داوا لە ھەموو زانکۆ پزیشکییەکان و نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکانی کەرتی تایبەت کردووە، بۆ ماوەی دوو ھەفتە ھەموو مۆڵەتێکی پزیشک و پەرستار و کارمەندەکانی کەرتی تەندروستی رابگرن و لەو ماوەیەدا لە  ئامادەباشی تەواودا بن، بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و بەھاناوەچوونی توشبووانی کۆرۆنا.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزاەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٩١ ھەزار و ٤٣٢ کەس، ھاوکات بەھۆی ڤایرسەکەوە ٨٨ ھەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە رایگەیاند، بەراورد بەجەژنی رابردوو رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە زیادیکردوە و بەگشتی لە چوار رۆژی جەژندا ٩٠ ھەزار و ٩١ گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردوە، لەکاتێکدا جەژنی رابوردوو ٧٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان، سوپای تورکیا بەچڕی گوندەکانی "تەل رەفعەت و شێخ عیسا و  گوندەکانی عەین دەقنە و بێلونێ"ی سەر بە ناوچەی شەھبایان بۆردومانکردوە، ھاوکات لە ناوچەی ئەحرەس سەر بە شەھبا بەھۆی بۆردومانەکانەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون، لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ھێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی سنوری مەنبج و گوندەکانی تۆپباران کردوە.


ھێزەکانی رزگاری عەفرینیش رایگەیاند، لە ناوچەی شەرا لە عەفرین ھێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا، بەو ھۆیەشەوە پێنج سەرباز کوژراون و ھەشتی تریش برینداربوون، سوپای تورکیاش ناوەندی شاری عەفرینی موشەکباران کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، بڕیارەی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم لەبارەی کۆتایی ھێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران بەرز دەنرخێنن و جەختیشدەکەنەوە دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازیی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمڕانی.

راشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا قەرەبووی لێبڕینی موچەی موچەخۆران بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...853854855856857...985