هەواڵەکانهەواڵەکان

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی دوو رۆژی ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەکی بێمۆڵەت، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا کە بریتین لە ١١  چەک کە ٢ کڵاشینکۆف و ٩ دەمانچەن،٧  ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، ١٥٠ لەزگە و پەردەی ڕەش، بڕێک دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و ھەندێک سەرپێچی تری ھاتووچۆ.
راشیگەیاندووە، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەکی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی کە لەزگە و پەردە و جامڕەش بەکاردەھێنن بەردەوام دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی ئەمنی سەید سادق بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ( قوباد تالەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوەو  چەند بڕیارێکی دەرکرد لەوانە :

١- ئامادەکردنی مەفرەزە ھاوبەشەکان لە ھێزە یئەمنیەکان   بەبەردەوامی لە شەوان و ڕۆژدا. .

٢- دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان و جامی ڕەش و پەردە و لەزگەیان لێدراوە یان ھەڵگری تابلۆی ساختە و رەشن .
٣- دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە چەکێکی بێ مۆڵەت ، جگە لەو چەکانەی مۆڵەتی رەسمی وەزارەتی ناخۆیان پێ دراوە.
٤- قەدەغەکردنی ھەڵگرتنی چەک لە لایەن کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکان لە دوای دەوامی رەسمی خۆیان .
٥- قەدەغەکردنی جام ڕەش و لێدانی پەردە لە ئۆتۆمبیلی سەرجەم فەرمانگەکان و ھێزە ئەمنیەکان و ھاووڵاتیان .
٦- قەدەغەکردن و دەست بەسەردا گرتنی پێناس ( ھەویە)ی نا رەسمی لە لایەن ھەر کەس و لایەنێک بێت.
٧- ئاگاداری سەرجەم پێشانگاکانی جوانکاری یٔۆتۆمبیل بکرێت ، کە نابیت کاری ( جام ڕەشکردن و لێدانی لەزگە و پەردە ) بۆ ھیچ جۆرە ئۆتۆمبیلیک بکرێت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت بە داخستنی شوێنەکەی .

٨- ئاگاداری سەرجەم پیشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەکەین کە نابیت مامەڵە بە ئۆتۆمبیلی (بێ سەرەتا و ھەڵگری تابلۆی تاختە یان رەش ) بکەن و لە ناو پێشانگاکانیاندا بوونی ھەبیت ، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن بە داخستنی شوێنەکانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیوا ئازاد شاڵی چەندین ساڵ خزمەتی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردوە، ھاوکات  لە ھێزی ئاسمانی عێراق ھاوکاری خوێندکارانی کورد کردووە، ھەمیشەش لە ھەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ خزمەتکردن بە بواری پسپۆرییەکەی.
ھاوکات لیوا ئازاد شاڵی دامەزرێنەری سیستەمی فرۆکەوانی ھەرێمی کوردستانە و یەکێکە لەتێکۆشەر و کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و رۆڵی کاریگەری ھەبووە لەپێگەیاندنی ئەفسەرانی  بواری فرۆکەوانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی : کاک ئازاد شاڵی فەرماندەیەکی تێکۆشەر و بەدسپلینی سەربازی بوو

دەقی پەرسەنامەکە : 
بەڕێزان لە خانەوادەی فەرماندەی کۆچکردوو لیوا ئازاد شاڵی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی لیوای فرۆکەوان، ئازاد ئیبراھیم شاڵی فەرماندەی سەربازیمان پێگەیشت.

کاک ئازاد شاڵی فەرماندەیەکی تێکۆشەر و بەدسپلینی سەربازی بوو کە ساڵانێکی زۆر خزمەتێکی بەرچاوی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خوێندکارانی کورد لە ھێزی ئاسمانی عێراق کرد و ھەمیشە وەک خومخۆر و دڵسۆزێکی سەرڕاست لە خەمی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی بوو.
بۆ ئەم خەمە، پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە کەسوکاری تێکۆشەری کۆچکردوو ھەڤاڵانی رادەگەینین و کۆچی دوایی ئەم فەرماندەیە جێی داخی ھەموومانە و لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان روونکردەوە و جەختی لە سیاسەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی یەکێتی کردەوە بۆ پرسەکان، ھەروەھا پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردیشی بە گرنگ وەسفکرد.
راشیگەیاند، مەڵبەندەکان و کادرانی رێکخستن شادەماری یەکێتین و ماندووبوونیان جێگای ستایش و پێزانینە، پێویستە وەک ھەمیشەش کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش ببنەوە بە ماڵی راستەقینەی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی، ھاوکات بەبێ جیاوازی پردی پەیوەندی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵانی خەڵک بن بە یەکێتی و حکومەت.

وتیشی، چاوەڕوانن حزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بکرێتەوە و بەرێگەی راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، لێپرسراوی مەڵبەندەکانیشی راسپارد، ئەو ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاووڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەیی فیرقەی ئیمام عەلی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ھێزەکانیان لە سەربازگەی دیوک لە خۆرئاوای نەجەف گڕیگرتوەو بەھۆی تەقینەوەی چەک و تەقەمەنییەکان ٣ چەکداربوون، 
راشیگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەندی لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی فوراتی ناوەراستی حەشدی شەعبی پێکھێناوە بۆ ئاشکراکردنی ھۆکارەکانی تەقینەوەکە.
لای خۆشییەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عێراق رایگەیاند، دوای تەقینەوەکە لیژنەیەکی تایبەتمەند سەردانی شوێنەکەی کردووەو دەرکەوتووە بەھۆی خراپی ھەڵگرتنی چەک و تەقەمەنییەکان و بەرزی پلەکانی گەرما تەقینەوەکە روویداوەو  ھیچ بۆردومانێک بە فرۆکەی بێفرۆکەوان تۆمارنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بەبەردەوامی ھەماھەنگییەکانی ھەردوو وڵات و رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان چەند بوارێک دەگرێتەوە بەتایبەت تەندروستی و رۆشنبیری.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، پشتگیری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دەکەن و ھاوکارییەکانیان بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھاوکتاری ھەواڵگری بەردەوامە دەبێت و و پابەندن بە پتەوکردنی ھاوبەشیەکانیان لەگەڵ عێراق، وتیشی، ٥٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا پێشکەشی عێراق دەکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەڵمەتی ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا  و جام رەش دەستیپێکردووە، ئەفسەرێکی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، ھەر کەسێک ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جام رەش و تابلۆی نایاسایی بەکاربھێنێت سزای یاسایی دەدرێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ھەموو ھۆکارەکانی فێنککەرەوە و پێداویستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین کراوە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا و مۆلیدە ئەھلییەکانی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبا دەستەبەر دەکرێت، راشیگەیاند لە رێگەی ئامێرێکی نوێوە رێگە لە گزیکردن دەگیرێت. پێشتر "دیلان رەشاد" وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەکانی قۆپیە لە ناوەند و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی "مستەفا کازمی"، رەزامەندی درا لەسەر تەرخان کردنی ٢.١ ملیار دینار بۆ پاراستنی کێڵگەکانی پەلەوەر و دابین کردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە. 
سەرەتای ئەم مانگە، سەرھەڵدانی ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە باشوری پارێزگای "بەسرە" راگەیەندرا، کە ئەوە یەکەمین جار بووە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمار بکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەرکی یەکەمی ھێزەکانی ئەفغانستان ئەوەیە کە لە تواناکانی خۆیان دڵنیابن و پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی "تاڵیبان" رابگرن، بەر لەوەی ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە بدەن کە لە ژێر دەستی تاڵیباندایە. 
سوپای ئەفغانستانیش رایگەیاندووە، سەقاڵی چاکسازین لە جەنگی دژ بە "تاڵیبان" و جەخت دەکەنەوە لەسەر پاراستنی ناوچە گرنگەکانی وەک "کابول"ی پایتەخت و دەروازە سنورییەکان و ژێرخانی ئابوری. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ئیبراھیم رەئیسی لەگەڵ ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە، رەئیسی جەختیکردۆتەوە کاری لەپێشینەی گفتوگۆ دەبێت سەبارەت بە دۆسیە گرنگەکانی ناوچەکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. بریارە مانگی داھاتوو  ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران دەست بەکار ببێت و چاوەروان دەکرێت سیاسەتێکی جیاواز لە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێستای ئێران جێبەجێ بکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەنراوێک بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا ئیمزا دەکات، بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی کشتوکاڵی لە ھەرێم، ھەروەک کارکردن بۆ بەھێزکردنی ئاسایشی خۆراک لە ھەرێمی کوردستان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ھەڵمەتێکدا لە شاری کەرکوک ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیر کران، کە بەرپرسیاری پەلامارە تیرۆریستییەکەی مەدینە سەدرن، دوابەدوای دەستگیرکردنیشیان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند بە ھەوڵی جوامێرانەی دەزگا ئەمنییەکان ئەو تیرۆریستانە دەستگیر کران کە بەرپرسیاری پەلامارە تیرۆریستییەکەن و رووبەرووی دادگا و خەڵک دەکرێنەوە تا بە سزای رەوای خۆیان بگەیەنرێن، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان نیوز دەزگای ھەواڵگری عێراق و ھێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکەکانی ئازادی و بارودخانەی کەرکوک ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیرکراون، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش ئاشکرای کردووە، لە پارێزگای ئەنبار چەند تیرۆریستێک دەستگیرکراون کە پەیوەندییان بە ھەمان دۆسیەوە ھەبوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کازمی سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومیی دەکات و سەردانەکەی چەند رۆژێک دەخایەنێت کە تێیدا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا چەند دۆسیە و پێشھاتێک تاوتوێ دەکات ، بەر لە دەستپێکردنی گەشتەکەشی کازمی رایگەیاند ، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراقدایە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا بە جۆرێک کە لەسەر بنەمای رێز و ھاوکاری بێت لە سەرجەم بوارەکاندا ، وتیشی سەردانەکە بەشێکە لە ھەوڵێکی دورودرێژ و دوای چەند خولێکی تری دانوستانی ستراتیژی دێت لە نێوان ئەمریکا و عێراق کە بۆ رێکخستنی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەر بنەمای  بەرژوەندی نیشتمانی عێراق بەرێوەچووە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...852853854855856...985