چەند رێکخراوێکی ژینگەیی لە دژی بڕیارێکی حکومەت ناڕەزایی دەردەبڕن
کوردسات نیوز
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١
بەهۆی ئەو رێکارانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سەپێنراون سەبارەت بە گەشتەکانی کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە، حکومەتی عیراق گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دەستپێکردووە بۆ بەدەرکردنی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عیراق لەو رێکارانە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەم هەوڵەی بەغداد بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانە بە مەبەستی مرۆیی، لەوانە چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانی ئایینی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی مەدەنی.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە: حکومەتی عیراق کار بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەکات، و هۆشداریدات کە بەردەوامیی قەیرانەکان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
هاوکات داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ و دانوستان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بهێنێت و بەرژەوەندیی گەلان و وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "سی بی ئیس نیوز" رایگەیاند کە "کەشێکی بێمتمانەیی" لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە، هاوکات جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ ئارەزوویەکی بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی نییە.
ئەم قسانەی پزیشکیان لە میانی چاوپێکەوتنێکدا هات کە رۆژی هەینی لەگەڵ بەرنامەی "رووبەڕووبوونەوەی نەتەوە" لەو کەناڵە ئەنجامی دا، تێیدا پرسیاری لێکرا کە ئایا ئامادەیە ئەم هەفتەیە لە نیویۆرک چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت؛ کە ئەوە پێشنیازێک بوو لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە خرابووە ڕوو.
پزیشکیان وتی: ئێمە هەوڵی دروستکردنی هیچ چەکێکی ئەتۆمی نادەین و رێگە بە بازپشکنانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەدەین بچنە ناو وڵاتەکەوە، هەروەها ئەنجامدانی دیداری راستەوخۆ لەگەڵ ترەمپ لە سایەی ئەو کەشە بێمتمانەییەی لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەیە، کارێکی دژوارە
ناوبراو وتیشی: گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمی حەرامە، جەختیشی کردەوە کە تەنانەت ئەگەر هەندێک کەس لە ئێران ئارەزووی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیش بکەن، ئەوا "لە رووی ئاینییەوە رێگەیان پێنادرێت بەرەو ئەو رێگەیە بڕۆن.
سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیازێکی ئێران بۆ ئاگربەستی حەوت رۆژە رەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان و فشارە ئابورییەکان بۆ سەر تاران دەکاتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لەسەر زاری چەند لێپرسراوێکی واشنتۆنەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیازێکی ئێرانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی حەوت رۆژ رەتکردووەتەوە، هاوکات یاریدەدەرەکانیشی ئاگادارکردووەتەوە کە پێشبینی دەکات دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول بۆردومانەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ترەمپ لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا گومانی لەوە هەیە ئێران بتوانێت مەرجەکانی واشنتۆن جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریکا و ئێران لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامن لە دانوستان، کە دۆسیەی ئەتۆمیش دەگرێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی پەڕینەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەروی هورمز، لەپێویستی بەپەلەی گەیشتن بە رێککەوتنی کەمکردووەتەوە. هاوکات ئەمەریکا راستەوخۆ و لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە ترەمپ هیچ نیازێکی نییە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.
لەلایەکی ترەوە، لێپرسراوانی ئەمەریکا پێیانوایە کە گوشارە ئابورییەکان سەرئەنجام تاران ناچار دەکەن رێککەوتنێک ئیمزا بکات، بەڵام هاوکات ئەوەش بەدوور نازانرێت بە بەردەوامی شەڕ و لەژێر کاریگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول، هەڵوێستەکانی ترەمپ گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.