هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکوک، لە چوارچێوەی بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ داخستنی کامپی ئاوارەکان، ھەموو ئەو کامپانەی بۆ ئاوارەکان تەرخان کرابوون داخراون، بەڵام تا ئێستا نزیکەی ٤٥ ھەزار ئاوارە لەناو شاری کەرکووک دەژین و نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.


ئەوەش لە کاتێکدایە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی ھەموو کامپی تایبەت بە ئاوارەکانیان داوە، و سوورن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە، ئەوەشی بە ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی داخستنی کامپی ئاوارەکان، لە عێراق دانا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دیدارەکەش شێخ ھەرکی جەوھەر ئاغا ڕایگەیاند، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی باسیان لە دۆخی ناوخۆی یەکێتی و ھەنگاوەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر کرد، چونکە یەکخستن و ڕێکخستنەوە و بەھێزکردنی یەکێتی خواستی ھەمووانە.


وتیشی، زیاد لە ساڵێکە لەناو ڕیزەکانی یەکێتی کار دەکەن و بە پێویستیان زانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ یەکێتی و کاندیدەکانی لە ھەڵبژاردنەکان دووپاتبکەنەوە، کە کار و خەباتیشیان لەناو یەکێتدا بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، یاسا و ڕێسای نوێ تاوتوێ دەکرێت بۆ چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو دەزگا و ڕاگەیاندنانەی ھاوکاری دارایی دەرەکی وەردەگرن، بەڵام ئەو ڕاگەیەنراوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لەو وڵاتە بەدوای خۆیدا ھێناوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ٩٠٪ی دەزگا سەرەکییەکانی ڕاگەیاندن لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدایە، ھەوڵیش دەدرێت یاسایەک گەڵاڵە بکرێت کە ڕاستەوخۆ میدیای ئازاد و ڕەخنەگر بکاتە ئامانج.


نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەو میدیایانەی کە پشتیوانی دارایی دەرەکییان ھەیە، تۆمەتبار کرد بەوەی وەکو تابوری پێنجەم لە تورکیا کار دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردووی پێکدادانەکان لە باکوری ئەو وڵاتە (١٨٩) چەکداری تاڵیبان کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.


بزوتنەوەی تاڵیبانیش ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان پەیوەندییان بە بزوتنەوەکەوە کردووە.


ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھۆشداری داوە لە ڕەوشی مرۆیی ئەفغانستان و ڕایگەیاندووە، نزیکەی ١٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەفغانی لە بەردەم ھەڕەشە و مەترسیدان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئەلیکسندر لاڤرینتیف) نێردەی تایبەتی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ ناوچەکانیان دۆسیەیەکی ئاڵۆزە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ھەوڵەکانی لە ئاستی پێویستدا نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.


(فەیسەڵ مقداد) وەزیری دەرەوەی سوریاش وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی ڕێگری لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دۆسیەی ئاوارەکانی سوریا کراوەتە پرسێکی سیاسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، وەرەقەیەکی دەستی بەرزکردەوە کە دوو تێبینی تێدا نوسرابوو، ڕاگەیاندنەکان وێنەی وەرەقەکەیان گرتووە و تێیدا لە خاڵی یەکەمدا نوسراوە "پێشنیاری ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان" و لە خاڵی دووەمیشدا نوسراوە "ئێران تاوتوێی ڕاگرتنی ھێرشەکان" دەکات.


ئەگەرچی ناوەڕۆک و مەبەستی ئەو دوو تێبینییەی "بایدن" ڕوون نییە، بەڵام دەوترێت پەیوەندی بەو ھێرشانەوە ھەیە کە لە عێراق دەکرێنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و گروپەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی شیفای ١٤ ئۆکسجینی لێبڕاوە و نیوەی نەخۆشەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی و کۆماری لە کەرکوک.


شانەی قەیرانەکان و تەندروستی کەرکوکیش ڕایانگەیاندووە لە ھەوڵدان بۆ دابین کردنی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک و حەویجە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شەوکەت محەمەد" بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ٧ ماددەی خۆراکی لە بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێن و سەرەتا پڕۆسەکە لە ناو شاری سلێمانییەوە دەست پێدەکات.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ٢ ملیۆن و ٨ کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسانی تەندروستی داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن، بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە سیستمی ئەلکترۆنی خۆیان تۆماربکەن و دوای ئاگادارکردنەوەیان سەردانی ناوەندەکان بکەن.


ھەروەھا داوا دەکەن، ھاوڵاتیان بەر لە وەرگرتنی ڤاکسین پشکنین بکەن و لە ناوەندەکانیشدا ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و دووری کۆمەڵایەتی ڕەچاو بکەن.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ٢٨٠ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە کە ١٦٠ ھەزار کەس ژەمی یەکەم و ١٢٠ ھەزار کەس ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا چەند پێشنیارێکیان ئامادەکردووە.


جەخت لەوەدەکەنەوە، قەدەغەی ھاتووچۆی گشتی یاخود قەدەغەی ھاتووچۆی نیمچەیی ڕابگەیەنرێت، چێشتخانە و کافتریاکان تەنیا بە شێوەی دیلیڤەری کار بکەن، دەوامی فەرمانگەکانیش کەمبکرێتەوە بە شێوەیەک کاروباری ھاووڵاتیان ڕانەگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاری لێبڕینی مووچە بە ڕێژەی ٢١٪ بەھۆی ئەو پاساوانەی لە کاتی خۆیدا حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، کاریگەری زۆر خراپی کردە سەر ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران دواجاریش کۆی کۆمەڵگە. 


بڕیارەکەی حکومەتی ھەرێمیش بۆ کۆتایھێنان بە لێبڕینی مووچە بڕیارێکی دروست و گونجاو و شایستە بە پشوو 
درێژی و خۆڕاگری مامۆستایان و فەرمانبەران بوو، بۆ ئەو مەبەستە بە پێویستی دەزانن ئەو بڕیارە ھەتا سەر بێت و چیتر لێبڕین دووبارە و سێ بارە نەبێتەوە و ھەر سی ڕۆژ جارێکیش مووچەکان بدرێت.

 

ھەروەھا یەکێتی مامۆستایان سوپاسی تیمی حکومەتی ھەرێم دەکات لە بەرامبەر سەرکەوتنیان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و داواش لە حکومەت ناوەند دەکات پابەندی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆتایی خولی چوارەم و کۆتایی دانوستانی ستراتیژی، ھەردوو وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا و عێراق ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تەئکیدیان کردەوە لە پابەندبوون بە بنەماکانی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی و ئەمریکاش جارێکی تر دووپاتیکردەوە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و یاساکانی دەگرێت و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی.


لای خۆشییەوە، حکومەتی عێراقیش پابەندبوونی خۆی پیشاندا بە پاراستنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە مەشق و ڕاوێژ پێشکەش ھێزەکانی عێراق دەکەن و سەرجەم ھێزەکانی ھاوپەیمانانیش لەسەر داوای عێراق کار دەکەن.


ھەردوولا جەختیانکردەوە، ھەموو ئەو بنکە سەربازییانەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانیان تێدایە عێراقین و بە پێی یاساکانی عێراق بەڕێوەدەبرێن و مانەوەی ھێزەکانیش تەنھا بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقە لە جەنگی دژ بە داعش.


ھەروەھا وەفدی ھەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پەیوەندی ئەمنی دەگۆڕدرێت بۆ مەشق و ڕاھێنان و ڕاوێژ و ھەماھەنگی ھەواڵگری و تا کۆتایی ئەمساڵ ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نامێنێت، لە بەرامبەردا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی عێراق لە نێویاندا پێشمەرگە لە پێناو بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەڕەشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەدر" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ڕێککەوتنی نێوان "کازمی و بایدن" لە کۆشکی سپی، دەبێت تەواوی ھەڵمەتە سەربازییەکان لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق ڕابگیرێن، ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیش کار بکەن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دوورخستنەوەی تیرۆر و توندڕەوان، سوپاسی ھەوڵەکانی "مستەفا کازمی"یشی کرد بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.


لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشیدا "سەدر" بڵاویکردووەتەوە، عێراق بەرەو سەربەخۆیی و ھەژموون و سەروەری خۆی ھەنگاو دەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی نیسانەوە "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور و "مون جی ئن" سەرۆکی کۆریای باشور ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان دەستپێکردووە لە پێناو گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوانیاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ھاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم ھاوبەشانی کارەبا دەکەنەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ ھاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت.


"ئومێد ئەحمەد" وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھاوبەشانی کارەبا لە سەرتاسەری ھەرێم یەک ترلیۆن و ٣٢٤ ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزارن و ئاگاداری سەرجەمیان دەکەنەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە.


لە بارەی بەردەوامی گرفتی کەمی کارەبا، "کامیل قەزاز" بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ئەگەر سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکرێت، دەتوانن ڕۆژانە ٥٠٠٠ بۆ ٥٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنن، بەڵام گرفتی سەرەکی نەبوونی سوتەمەنییە و حکومەت ھەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەکارھێنانی گازی سروشتی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا گرفتەکان چارەسەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خلوسی ئاکار بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە و لە بارەی مەخموور و شنگالیشەوە لەگەڵ ھەردوو حکومەتی بەغداد و ھەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان و لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن.


ھەر لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک ڕاگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...848849850851852...985