جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوەی بەشێک لە ڕەوت و حزبەکان کاریگەری نابێت لەسەر کاتی ھەڵبژاردن و پڕۆسەکە لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
غەلای باسی لەوەش کردووە، کۆمسیۆن کۆتایی بە پڕۆسەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ھێناوە کە ژمارەیان ٣ ھەزار و ٢٤٩ کەسە و بەشێکی ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کۆتاییان پێھاتووە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی نوێی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و دوای چەند ڕۆژێکی تر سەرجەم ڤاکسینەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
ھاتنی ئەم کاروانە ڤاکسینە لە کاتێکدایە "سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، ئێستا ڕەوشی کۆرۆنا لە عێراق مەترسیدارترینە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە و ڕۆژانە بەرزترین ئامار تۆمار دەکرێت کە لە شەپۆلەکانی تردا ھیچ کات نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە و داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ڤاکسین وەربگرن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانەکە بۆ کوەیت، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پابەندن بە پڕۆسەی دیپلۆماسی و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئەوا تۆپ لە گۆرەپانی ئەوانە و پێویستە کۆمەڵێک بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن. جەختیشیکردەوە، ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی ئیران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ھاوکات شۆفێرانی تاکسی ئاگردەکرێنەوە، تا ١ی ئاب سەنەوی ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ بکەنەوە و مۆڵەتەکانیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی لێخورینی تاکسی و دواتر لۆگۆی تاکسییەکاینان وەربگرن.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم ڕایگەیاندبوو، لە دوای ئەو وادەیەی بۆ شۆفێری تاکسییەکان دیاریکراوە، ھەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە و بە بڕی ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە چەند ڕۆژییەکەی بۆ ئەمریکا ھێنا و گەڕایەوە بەغداد و لە یەکەم لێدوانیدا وتی، بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم خزمەت بە ھیج لایەک ناکات.
وتیشی، ھەموو ھەوڵێک دەدەن ھەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت. ئاشکراشیکرد، ١٧ ھەزار پارچە ئاساوارمان لەگەڵ خۆمان گەراندووەتەوە بۆ عێراق.
ڕۆژی ٢٦ی مانگ مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکای کرد و لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ئەوەش ھاتووە، یەکێک لە گروپەکان شانەی نووستوو بوون و یەکێک لە گروپەکانی لەکاتی ئامادەکردنی ماددەی تەقینەوە دەستگیرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەندێک لە ئەندامانی گروپەکان پێشتر لە ناوچەکانی عێراق پەلاماری تیرۆریستیان ئەنجامداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە میانی لەشکرکێشییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و بەھۆی پێکدادان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، دوو سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک کوژراون، سەربازێکی تریش برینداربوون.
کوژران و برینداربوونی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە، رۆژی سێ شەممە لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک، سەربازێکی تورکیا کوژرا.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ژێر چەند ناوێکدا سوپای تورکیا ھێرش و لەشکرکێشی سەربازیی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
حەسەن نازم وەزیری رۆشنبری عێراق رایگەیاندوە، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپی و عەرەبی ١٧ ھەزار پارچە ئاسەوار رادەستی عێراق دەکەنەوە و دوای وەرگرتنەوەیان ئەو ئاسەوارانە لە مۆزەخانەی عێراقییدا دادەنرێن.
وتیشی، لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو ئاسەوارانەی لە ساڵانی رابردوودا بە تاڵان براونەتە دەرەوەی عێراق.
بەبۆنەی پێنج ساڵ تێپەڕین بەسەر تەقینەوە گەورەکەی قامیشلۆدا، کە تیایدا ٦٢ کەس شەھید و دەیان کەسی تریش بریندار بوون، لە شوێنی تەقینەوەکەدا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەھیدەکان رێکخرا و جارێکی تر ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکە کرا.
پێنج ساڵ پێش ئێستا و لە ٢٧ی تەموزدا، بارھەڵگرێکی بۆمبڕێژکرا و لە قامیشلۆ تەقیەوە و دواتریش رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردەوەکەی لەئەستۆ گرت.
قەیس سەعید سەرۆکی تونس چەند بریارێکی نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان، ھەریەک لە بەرێوەبەری دیوانی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری گشتی حکومەت و ژمارەیەک لە راوێژکارانی حکومەت لە پۆستەکەیان دوورخرانەوە.
ئەو بڕیارانە دوای ئەوەدێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی تونس، ھیشام مەشیشی سەرۆکی حکومەتی لەکار دوورخستەوە و پەرلەمانیشی سڕکرد.
لەلایەتی ترەوە راشد غەنوشی سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزە لەبارەی بڕیارەکەی سەرۆکی تونسەوە بۆ سڕکردنی پەرلەمان و ھەڵوەشانەوەی حکومەت دەڵێت، لەھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین بۆ بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو بڕیارانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریارەکانی سەرۆکی تونس وڵات بەرەو دیکتاتۆری و حوکمی تاک رەویی دەبات.
غەنوشی داواش لەسەرۆکی تونس دەکات پاشگەز بێتەوە لە بڕیارەکان و بچێتەوە سەر رێرەوی دیموکراتی.
بایدن لە وتەیەکیدا لە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا، ھۆشداریدا لە روودانی جەنگێکی راستەقینە لەگەڵ زلھێزانی جیھان، ئەگەر بێتو ئەمریکا دووچاری ھێرشی ئەلکترۆنی گەورە ببێتەوە.
وتیشی، بەپێی ئەو زانیارییانەی ھەیانە روسیا زانیاری ناڕاست بڵاودەکاتەوە و دەیەوێت دەستوەردان بکات لە ھەڵبژاردنی کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٢٢، ھەر لەو لێدوانەیدا جارێکی تر پشتیوانی لۆجستی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی رێکدەخات و گفتوگۆ دەکات لەبارەی ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی ھەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بۆ ئیدارەی سەربەخۆ و دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ھاوڵاتییان لە وەرزی سەرما.
بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داھاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی ھەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدا بەھۆی ئەم پەتایە و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا، دوو بابەتی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبن.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، واشنتۆن ئاسەوارێکی سەردەمی گلگامێش کە مێژوەکەی بۆ سێ ھەزار و ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە نوسینی بزماری لەسەرە، رادەستی عێراق دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی دڵنیا بوون لەوەی ئەو تابلۆیە بەتاڵانبراوەتە بازارەکانی ئەمریکا، بڕیاردراوە بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.
تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی ریگەیاند، خۆشحاڵین حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆڤید ١٩ بۆ کەمترین ئاست کەمبووەتەوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە، بەڵام داوا دەکەین ھۆشداربن، چونکە لەزۆرێک لە وڵاتانی جیھان ئێستا جۆری دەلتا ی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدانیش زۆر زیادیان کردوە، ئەمە سەرباری ئەوەی ژمارەی بەکارھێنەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە زیادبوندایە.
وتیشی، ھیوامان ھەیە و داواش لە چین دەکەین ھاوکار بێت لە ئاشکراکردنی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ئەوە زۆر گرنگە، ئەگەر سەرچاوەی کۆرۆنا نەزانین، ناتونین لەداھاتوودا رێگری لە قەیرانێکی ھاوشێوە بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، نایانەوێت پەنجەی تۆمەت بۆ چین درێژ بکەن، بەڵام پێویستە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بزانن و ئامادەکاری بۆ ئایندە بکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک، بەرەیەیانی ئەمرۆ ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە چەد ناوچەیکی باشوری پارێزگاکە دژی شانە نوستوەکانی داعش دەستپێکردوە.
وتیشی، سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکەش کۆتاییھێنانە بە جموجۆلی داعش لەو ناوچانە بۆ پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و تاوەرەکانی کارەبا.
رۆژنامەی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشکرایکرد، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ٩٠٠ سەربازی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا دەھێڵێتەوە.
ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، پێشبینی ناکات گۆڕان لە ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رووبدات و بەرەنگاربوونەوەی داعش لەلایەن ھەسەدەوە سەرکەوتوو بووە و بەردەوامی پێدەدەن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان کردووە و بە نیازیشە پێش کۆتایی ئەمساڵ ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.