شایتحاڵەکانی رووداوەکەی بۆ پەیامێنری کوردسات نیوز ئاشکرایان کرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی دوکانەکاندا، ئەو پیاوە بە تەمەنە لە بەردەم دوکانەکان دەبێت، وادەزانن لە سێبەری دوکانەکان خەوی لێ کەوتوو بێت، بەڵام بۆ ماوەی چەندین سەعات جوڵەی نابێت، دواتر پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن و دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و پشکنینی دەردەکەوێت گیانی لەدەستداوە و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە تەرمەکە دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی داداوەری لە ھەولێر.
ھەر سەبارەت بەو رووداوە تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە پۆلیسی ھەولێر ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە، بۆ ئەوەش پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی ھەولێرەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندیەکە بداتەوە.
لیوا تەحسین خەفاچی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سندوقی ھاوکاری و راھێنان و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد.
وتیشی، لەوبڕە بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە و بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلاری تر بۆ دژە تیرۆری عێراق و بە بەھای ١٠ ملیۆن دۆلاری تریش چەک و کەلوپەلی سەربازی بە فیرقەی حەوتی سوپای عێراق بەخشیووە
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بە توانایی ٢٥ مێگاوات و بە شێوازی وەبەرھێنان جێبەجێدەکرێن و ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری دامەزرانی وێستگەکانیش، لەلایەن وەزارەتی کارەباوە تاکو ٢٤ی مانگی داھاتوو درێژکراوەتەوە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرھەمھێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە ھەوڵدان زۆرترین پرۆژەی ھاوشێوە، وەک وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێبکەن.
وتیشی، بەشێکی دیاری توشبووەکان منداڵ و گەنجن و لە ئێستادا نزیکن لە کارەساتەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆی لەبارەی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کردووە، دیاردەی چەکی بێ مۆڵەت لە ئاستێکی مەترسیداردایە و پێویستە ئەو پرسە لە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی ناوخۆدا بێت.
وتیشی، پێشنیازی گۆڕینی قەزاکانی سۆران و زاخۆیان بۆ ئیدارەی سەربەخۆ پەسەندکردووە.
راشیگەیاند، پڕۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و لە دانوستانەکانیش لەگەڵ بەغداد ئەنجامی باشیان ھەبووە و ھیوادارن ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە بۆ ھەرێم بەردەوام بێت.
لەبارەی کۆرۆناشەوە وتی، ٤٠٠ ھەزار دۆزی ڤاکسین لەبەردەستە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاودێری ئەو شوێنانە دەکەین بڕیاری داخستنی لەسەر دراوە تا ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای بکەینەوە.
وتیشی، بەھیوان دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا بە گڕوتینەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکە بکەن.
حەلبوسی باسی لەوەش کرد، نەینەوا پێویستی بە بەرقەرار بوونی سیاسیە و تا رەوشی سیاسی لەو پارێزگایە ئاسایی نەبێتەوە نەینەوا ھەروا دەمێنێتەوە و لەوەی ئێستا ھەیە باشتر نابێت.
ڕۆشێل والنسکی بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان و بەرەنگاربوونەوەی، ڕایگەیاندووە، بەھۆی مەترسیداریەتی ڕەوشەکەوە، ئەمریکا جارێکی تر کار دەکات بە بڕیاری ناچارکردنی ئەمریکییەکان بە بەکارھێنانی دەمامک لە شوێنە داخراوەکاندا، تەنانەت ئەو کەسانەش کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەبێت لە شوێنە داخراوەکاندا دەمامک بەکاربھێنن، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە کۆرۆنای دەلتا زۆر بە خێرایی لە وڵاتەکەدا بڵاو دەبێتەوە .
ئەوە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا مژدەی گەیشتنی بە قۆناغێکی گرنگدا بە ئەمریکییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا و ڕایگەیاند ھەر کەسێک دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، پێویست ناکات لە شوێنە داخراوەکانیشدا دەمامک بەکاربھێنێت.
ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ڕابردوو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەچوو، "ڕەئیسی"یش بە بەدەستھێنانی زیاتر ٦٢٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
بڕیاریشە دوای دەستبەکاربوونی، "مستەقا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بچێتە "ئێران" و لەگەڵیدا کۆببێتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣٤٦٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٢٧٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا دەڵێت، ھاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن و ئەگەر ڕەوشەکە وا بەردەوام بێت نەخۆشخانەکان پڕ دەبن و شوێنی نەخۆش نامێنێت.
تا ئێستاش ٧٠ ھەزار کەس لە پارێزگای نەینەوا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ٨٠ ھەزار ژەمە ڤاکسین لە بنکە تەندروستییەکانی پارێزگایەکە بەردەستە.
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، بەشێکی مۆلیدە ئەھلییەکان لەکار دەکەون، لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتیش پسوڵەی سەرپێچی بۆ ھەر مۆلیدەیەک دەکات کە لەکار کەوتبێت و پێویستە لە ماوەی یەک ڕۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، بە پێچەوانەشەوە بە پێی یاسا سزای ماددی دەدرێت تا دەگاتە لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، نزیکەی ٧٠٠ مۆلیدەی ئەھلی لە سلێمانی ھەیە، دەبێت لە لای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە ٤٠٠ و ھێڵی ئاسایی لە ٢٠٠ کەمتر نەبێت، بەردەوام چاودێری کاری مۆلیدەکانیش دەکەن و ڕێگەش نادەن ھیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری ناساندنی ھەورامان وەک ناوچەیەکی کەلەپوریی جیھانی دەکات لەلایەن لیژنەی کەلەپور و شوێنەواری کلتوریی ڕێکخراوی یونسکۆ، خۆشحاڵیشە ئەو بەشە گرنگەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وەک میراتییەکی کلتوریی جیھان دەستنیشانکرا.
ڕاشیگەیاندووە، ھەورامان ناوچەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستانە و ڕۆڵی پێشەنگی بینیووە لە پێشخستنی بوارەکانی فەرھەنگی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و ناوچەی ھەورامان دەکات، ھیوادارە ھەمووان پێکەوە ھاوکاربن بۆ پێشخستنی زیاتری کایەکانی ڕۆشنبیری و کلتووری و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و بە نرخەکانی کوردستان کە سەرمایەیەکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانین.
لە پارکی ئازادی سلێمانی بە ئامادەبوونی کەسوکاری جوانڕۆی باڵەبان و ژمارەیەک لە ھونەرمەندان، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ھونەرمەندی میللی جوانڕۆی باڵەبان بەڕێوەچوو، جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری میللی ڕایگەیاند، کەیسی جوانڕۆی باڵەبان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە، بەڵام بەھۆی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە ئێستادا ناتوانن قسەی زیاتر لەسەر کەیسەکە بکەن و چاوەڕێین بەم زووانە بکوژانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن.
چل ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک دێگەڵە تەرمی جوانڕۆی باڵەبان کە یەکێک بوو لە ھونەرمەندە میللییەکانی سلێمانی دۆزرایەوە و کەسوکارەکەشی داوای دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی بکوژانی کوڕەکەیان دەکەن.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە چل و چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی میراتی جیھانی ڕێکخراوی جیھانی یونسکۆ لە شاری فوجوی وڵاتی چین و بە ئامادەبوونی نوێنەری ١٣٩ وڵات بەڕێوەچوو، ناوچەی ھەورامان وەکو ناوچەیەکی کەلتووری مێژوویی لە ئاستی جیھاندا تۆمار کرا و خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیھانەوە.
لەو بەشەی تایبەتە بە ھەورامانەوە ڕێکخراوی یونسکۆ دەڵێت، ناوچە دوورە دەست و شاخاوییەکانی ھەورامان لانکە و گەواھیدەری کلتوری خەڵکی ھەورامانن. ھەورامییەکان وەک بەشێک لە کورد لە ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایینەوە لەو ناوچەیە دەژین، کاری باخداری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەکەن. لەناو دڵی چیاکانی زاگرۆس، لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان بە درێژایی سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران، لە دوو بەشی سەرەکی پێکھاتووە: لە ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتەوە ژاوەرۆ و تەخت (لە پارێزگای سنە). لە ڕۆژئاواشەوە لھۆن لە پارێزگای کرماشان.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەشدا ھاتووە، ئەو ١٢ گوندەی لە پڕۆژەکەدان، گەواھیدەر و سەلمێنەری ئەوەن، خەڵکی ھەورامان سەرەڕای نەبوونی خاکی بە پیت لە ناوچە شاخاوییەکانیان توانیوویانە وەڵامێکی باشی سروشت بدەنەوە و خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، ئەو ناوچەیە لە دێر زەمانەوە شوێنی ژیان و ژیار بووە و ڕەھەندێکی گرنگی شارستانییەتی مرۆڤایەتی لە خۆیدا ھەڵگرتووە و حەشارداوە.
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بە ھاوکاری ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستییان لە سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیر کرد کە پیلانیان دانابوو خۆیان ڕێکبخەن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، بەڵام شەوی ٢٧ لەسەر ٢٨ی تەموز لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوار ئۆپراسیۆنی گەورە و ھاوکاتدا چوار تیرۆریست دەستگیرکران کە دوانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە، لەلایەکی ترەوە لە ئۆپراسیۆنێکی تردا لە سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێکی تریان دەستگیر کرد.
دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاشکراشیکردووە، لێکۆڵینەوەی ورد کراوە و دەرکەوتووە تیرۆریستە دەستگیراوەکان بە پێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لە ویلایەتی باشوور.