قەیس سەعید چەند بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و بڕیاریدا بە دوور خستنەوەی محەمەد دەھاش بەڕێوەبەری وێستگەیەکی تەلەفزیۆنی نیشتمانی تونس، لە پێناو پاراستنی ئازادی رابردەبڕین، ئەو بڕیارەش لە دوای ئەو سکاڵایانەوە بووە کە لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسانەوە ئاڕاستەی ئەو بەڕێوەبەرە کرابوون.
سەرۆکی تونس راشیگەیاند، لیستێکی لە بەردەمدایە بە ناوی ٤٦٠ کەس کە چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری گەلیان بە تاڵان بردووە و دەبێت بیانگەڕێننەوە، پێشنیاری رێککەوتنێکیشی کردووە لەگەڵ بازرگانان و ئەو کەسانەی پارەی گەلیان بەتاڵان بردووە، کە لە بەرامبەر سزا نەدانیان پارەکان بگەڕێننەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە دوو مووشەکی کاتیۆشا، کراوەتە ئامانج و سیستمی دژە مووشەکی "سی رام"یش شکستی ھێناوە لە پەرپەرچدانەوەی مووشەکان و پارچەکان بەر چەندین ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان و ماڵەکانی ناوچەی مەنسور کەوتوون.
ئەوەش یەکەمین ھێرشی مووشەکییە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە دوای کۆتاییھاتنی خولی چوارەمی دانوستانی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغداد و سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا.
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە، نزیکەی ٥٠ ھێرش کراوەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێر و چەندین کاروانی لۆجستی ھاوپەیمانان کراونەتە ئامانج.
راگەیاندنە رەسمییەکانی کوبا بڵاویانکردەوە، ھەفتەی داھاتوو ئێران دەبێتە یەکەم وڵات کە ڤاکسینی کوبی بەرھەم دەھێنێت.
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی لێپرسراوانی تەندروستی کوباش، ڤاکسینی "عەبدەڵا" و "سوبرانا"ی کوبی لە پێشکەوتووترین ڤاکسینەکانن لە جیھاندا و کاراییان دەگاتە ٩٠%، بەڵام بەشێک لە لێپرسراوانی تەندروستی دەڵێن متمانەیان بەو ئەنجامە نییە چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نەسەلمێندراوە.
ئێران و کوبا ھەردووکیان لەژێر سزای قورسی ئەمریکادان و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ رێگەیان پێنەدەدرا پێداویستی تەندروستییان بە ئاسانی بەدەست بگات، ھەردوو وڵاتیش چەند ڤاکسینیێک بەرھەم دەھێنن کە ناوی نیشتمانییان لێنراوە، پێشتریش پەیمانگای "پاستۆر" لە ئێران رەزامەندی دەربڕی لەسەر ھەماھەنگی کردن لەگەڵ پەیمانگای "ڤینلا"ی کوبی، کە ڤاکسینی "سوبرانا"ی بەرھەمھێناوە.
روانگەی عێراق بۆ ئازادی رۆژنامەوانیی لە سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ئیسماعیل زایر رۆژنامەنوسی دیاری عێراقیی بڵاوکردووەتەوە کە بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە .
ئیسماعیل زایر یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تۆری راگەیاندی عێراقیی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا و کاری کردوە بۆ دامەزراندنی دامەزراوە رۆژنامەوانیەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە و رۆڵی بەرچاوی لە خزمەتکردنی رۆژنامەوانیی عێراقیدا ھەبوە .
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەماھەنگی ھەردوو لایەنیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە دەستنیشانکردنی قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.
دوای ئەوەی ١٨ی ئەم مانگ ھێزە دەریاییەکانی یۆنان ٥٧ کۆچبەریان لەنێو بەلەمێکدا لە دەریای ئیجە دەستگیرکرد و دواتر دیپۆرتی تورکیایان کردنەوە، ئەمرۆ ٣٧ لەو کۆچبەرانە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کرانەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ٢٢ی ئەم مانگەدا بەلەمێکی تری کۆچبەران بە ٥٥ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت وتا ئێستا چارەنوسی ١٤ کۆچبەریان نادیارە کە ژمارەیەکیان کوردن.
دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، یەکێتی و گۆڕان راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان کراوە، ئاماژەش بەوە دراوە کە "قوباد تاڵەبانی" وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان کردەوە لە پشتگیری کردنی و سەرخستی ھاوپەیمانییەکە، بڕیاریش درا بە کاراکردنی لیژنەی ھەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنەوەی ھەماھەنی نێوان ھەردوولا.
راگەیەنراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٩/٧/٢٠٢١)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی ھەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٣٠٥٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٤٣٦ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ئیدارەی کارەساتی سروشتی و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی شاری "مانافجات" لە "ئەنتاڵیا" کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ کەسیش زیانی تەندروستییان پێگەیشتووە و ٥٨ کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
بەکر باکدمیرلی وەزیری کشتوکاڵی تورکیاش وتویەتی، ئاگرکەوتنەوەکە رێگەی لە چەندین خەڵک گرتووە و ١٨ گوند و ناوچە لە "ئەنتاڵیا" و ١٦ گوند لە "ئەدەنە و مێرسین" چۆڵکراون و ھەوڵەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان، لە ماوەی سێ رۆژدا کە ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا و جامڕەش و چەکی بێ مۆڵەت دەستیپێکردووە، ١٣٦ بەڵگەنامە لە شۆفێران وەرگیراوەتەوە و ٧ ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەرداگیراوە و جامی رەشی ھەزار و ١١٥ ئۆتۆمبێلیش لێکراوەتەوە.
ئەو ھەڵمەتە لە ٢٥ی تەمووزەوە لەسەر بڕیاری "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ و پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دەستیپێکردووە.
دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە سلێمانی، بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی د. میران محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی، بەپێی ماددەی ١٥ لە یاسای دەستەی دەستپاکی، بەتۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی چەک و خەرجکردنی چەکی بەڵێندەران، کە شیاوی خەرجکردن نەبووە و چەکی بازاڕ بووە، کە بەنیوە قیمەت یان کەمتر لە قیمەتی خۆی کڕدراوەتەوە و دواتر بە نەقدی (نەختینە) خەرجکراوە، بە پشتگیریی تۆمەتباری ناوبراو.
بەپێی یاسا، ئەم کارە بەتاوان ھەژماردەکرێت و بەکارھێنانی دەسەڵات و پۆستە بۆ بەدەستھێنانی سوود و بەرژەوەندیی نایاسایی (کسب غیر مشروع).

لە دیدارێکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، پێشھاتە سیاسیەکان و ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق تاوتوێکران و جەخت لە فراوانکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوانیان لە سەرجەم بوارەکان کرایەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات.
بافڵ تاڵەبانی لە ژێر ڕۆشنایی پێشھات و گۆڕانکارییەکان خوێندنەوەی بۆ ھاوکێشەکان کرد و ڕوانینی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ھاندەربێت بۆ سەقامگیری زیاتری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری.
ڕوونیشیکردەوە وەک یەکێتی و گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان کار دەکەین بۆ یەکخستنی جیاوازییەکانی نێو ماڵی کورد و دەمانەوێت وەک یەک تیم لە بەغدا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد ھاوپەیمانی کوردستان لە پێناو یەکخستنی ھێزەکان، یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەبەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە. دوای ھەڵبژاردنەکانیش کاری لەپێشینەمان دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و بەرەیەکی بەرفراوان دەبێت لە نێوان ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان.
پەیوەست بە کاروباری ناوخۆیی و ڕێکخراوەیی، ھاوسەرۆک باسی لە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد کە بە ئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حیزبی ئەنجامدراون.
دووپاتیشیکردەوە ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت و بەستراتیژێکی نیشتمانییەوە درێژە بە خەبات دەدەین.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لە بارەی پشتگیری یەکێتی لە تیمی پەرلەمان و حکومەت و ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لە نێوانیان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.
بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، ئێمە لە یەکێتی نوێ بە گرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و وەک باڵاترین دەسەڵاتی تەشریعی چاودێری، پشتیوان و ھەماھەنگ دەبین تاوەکو سەربەخۆیانە کارەکانی بکات و ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لە بەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران.
دڵنیام لە داھاتوودا بە توانا و لێھاتوویی تیمی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت خزمەتی زیاتر دەکەن و بە کارکردن لەسەر ئەو یاسا و پڕۆژانەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ھەرێم ھەیە دەتوانن نموونەیەکی باشتری حکومڕانی پێشکەش بکەن.
ھاوسەرۆک ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئیتر ڕێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حیزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بە ڕێگای ڕاستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، کە ئەویش ڕێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا.
دوای دوو سەعات لە ھێرشکردنە سەر ناوچەی سەوزی بەغداد، لە باشوری ناسڕیە دوو بۆمبی چێنراو بە کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقیییەوە و لە پارێزگای بابلیش بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی تری ھێزەکانی ھاوپەیمانیدا تەقییەوە، بە پێی زانیارییەکانیش تەنھا زیانی مادی بەر کاروانەکان کەوتووە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەبارەت بە ھێرشەکەی ناوچەی سەوزیش سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە، دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی "بەغداد" بە دوو مووشەکی "کاتیۆشا"، کراوەتە ئامانج و سیستمی دژە مووشەکی "سی رام"یش شکستی ھێناوە لە پەرپەرچدانەوەی مووشەکان و پارچەکان بەر چەندین ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان و ماڵەکانی ناوچەی "مەنسور" کەوتوون.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ئێستادا خواست لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە زیادبووندایە، بەڵام بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویستە ھاووڵاتیان ناوی خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە سایتی وەزارەتی تەندروستی تۆمار بکەن.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، بە بێ تۆمارکردنی زانیاری پێشوەختە و بە بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و بەروار و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین، ھاووڵاتیان سەردانی ناوەندەکانی ڤاکسین نەکەن تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلەکانیان نامەیان بۆ دێت و ئاگادار دەکرێنەوە.