پارێزگاری دھۆک: نزیکین لە کارەساتەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١
وتیشی، بەشێکی دیاری توشبووەکان منداڵ و گەنجن و لە ئێستادا نزیکن لە کارەساتەوە.
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١
وتیشی، بەشێکی دیاری توشبووەکان منداڵ و گەنجن و لە ئێستادا نزیکن لە کارەساتەوە.
كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، تائێستا هیچ لێدوانێكی رەسمی دەسەڵاتدارانی لیبیا نییە كە خنكانی 18 پەنابەرە كوردەكە لە دەریای ناوەڕاستدا پشتڕاستبكاتەوە.
ئەحمەد سەحاف، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند: بە وردی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو 18 پەنابەرە كوردە دەكەن كە بە رێگەی نایاسایی چوونە خاكی لیبیاوە و ئێستاش دەنگۆی خنكانیان لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕو: لەگەڵ لایەنە ئەمنی و تەندروستی و مانگی سوری لیبیا لە گفتوگۆدان بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی ئەو 18 پەنابەرە كوردە.
ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا: تائێستا هیچ لێدوانێكی رەسمییان لە دەسەڵاتدارانی لیبیاوە پێ نەگەیشتووە كە خنكانی ئەو پەنابەرانە پشتڕاستبكاتەوە.
ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی خنكانی 18 پەنابەری كورد لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوكرایەوە، كە گوایە لە لیبیاوە بە بەلەم بۆ ئیتاڵیا بەڕێكەوتوون و لەرێگادا بەلەمەكەیان ژێرئاوكەتووە و خنكاون.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رابەری باڵای ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، دوژمنانی وڵاتەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستییەکانیان هەوڵی دروستکردنی دووبەرەکی دەدەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە نیشانەکانی ئەو هەوڵە لە نەجەف دەرکەوتوون، ئەوەش بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەو شارە بە رووی زیارەتکارانی ئێراندا.
ویلایەتی پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە و رایگەیاندووە: شەرعیەت لە ئەمریکاوە نایەت، بەڵکو لە نەجەفەوە دەستدەکەوێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی متمانەی لە خەبات و خوێنی شەهیدانەوە وەرگرتووە، بەڵام بێدەنگیی ئێستای بەرانبەر داخستنی فڕۆکەخانەکانی عیراق بە رووی فڕۆکەکانی ئێراندا، دەریخستووە کە بڕیارەکانی بێناوەڕۆکن.
لە لایەکی ترەوە، ئەکرەم کەعبی، ئەمیندارێ گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاند: لە ئەرگەری بەردەوامیی داخستنی فڕۆکەخانەکان بە رووی ئێراندا، داوا لە گەلی عیراق دەکەن ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی مانگرتنی گشتی لە فڕۆکەخانەکاندا.
کەعبی جەختیشی کردەوە کە رێگری لە فڕۆکەکانی ئێران بەشدارییە لە گەمارۆیەکی ناڕەوا و زیان بە ئابووریی هەردوو وڵات دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کۆتایی پێبێت.
سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، کە رابەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی شوباتەوە لە بەرچاو ون بووە تەندروستی باشە و بە تەواوی برینەکانی چاکبووەتەوە.
پزیشکیان لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی"سی بی ئیس نیوز"ی ئەمریکی، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی موجتەبا خامنەیی کە لە دوای هێرشە ئەمریکی-ئیسرائیلییەکەی سەرەتای ئەمساڵەوە (کە بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی) بە ئاشکرا دەرنەکەوتووە، رایگەیاند: لە ئێستادا رووبەڕووی هیچ کێشە یان ئاڵۆزییەکی تەندروستیی دیاریکراو نەبووەتەوە.
پزیشکیان وتیشی: وەک پزیشکێک ئەمەم لێ وەرگرن؛ لە رووی پزیشکییەوە تەندروستیی تەواوە و ئەو برینانەی لە دەم و چاو و قاچەکانیدا هەیبوون بە تەواوی چاکبوونەتەوە، هیچ کێشەیەکی نییە.
سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد: لە ماوەی رابردوودا دوو جار لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆبووەتەوە، کە یەکێک لە کۆبوونەوەکان زیاتر لە حەوت سەعاتی خایاندووە.
دەربارەی ئەوەی ئایا موجتەبا خامنەیی لە بڕیارە دیپلۆماسییەکاندا رێنمایی دەدات، پزیشکیان روونیکردەوە: تیمێک لە شەش ئەندام پێکهاتووە لە نوێنەرانی دامەزراوە جیاوازەکان، هێزە ئەمنییەکان، پەرلەمانتاران و دەستە حکومییەکان، کە کۆدەبنەوە بۆ راوێژ و بڕیاردان و بە هەماهەنگی دەگەنە بڕیاری کۆتایی.