هەواڵەکانهەواڵەکان

دادگای دەستوری تورکیا ڕایگەیاند، ٣٠ ڕۆژی تریان بە پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" داوە تاکو بۆ ڕێگرتن لە داخستنیان بەرگری لە خۆیان بکەن، بەم جۆرەش کاتی بەرگرینامەکەی ھەدەپە تا ١٠ی مانگی داھاتوو درێژکرایەوە.


شەشی حوزەیران دادگای دەستوری تورکیا دۆسیەی داخستنی ھەدەپەی پەسەندکرد و مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژیشی بە ھەدەپەدا بەرگری لە خۆی بکات، پێش تەواوبوونی وادەکەش ھەدەپە داوای کرد وادەکە درێژ بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ھەموو بوارەکاندا نیشاندا و داواشیکرد، ھەرچی زووتر دانوستانەکانی ڤیەننا دەستپێبکاتەوە.


لای خۆشیەوە ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بنەمای دانوستانەکانی ڤیەننا مایەی قبوڵکردنە و بەردەوام دەبێت، بەڵام دانوستانێکیان قبوڵە کە ببێتە ھۆی لابردنی گەمارۆکان و مافەکانی گەلی ئێران دابین بکات.


بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندکردنەوەی ئێران بە ڕێککەوتننامەکە، تاوەکو ئێستا شەش گەڕی دانوستانەکانی ڤیەننا بەڕێوەچووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دەزگاکەیان بە ھەماھەنگی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ٥٥ کۆچبەرە کوردە دەگەڕێنێتەوە ھەرێم کە لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی نوسرە کرابوون.


ئاری جەلال باسی لەوەش کرد، کاروبارەکان لەگەڵ وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی تەواو بوون و لە ئێستادا چاوەڕێی تەواوبوونی کارە یاساییەکانن لەگەڵ حکومەتی تورکیا تا لە ڕێگەی تورکیاوە ھەموو کۆچبەرەکان بگەڕێندرێنەوە. وتیشی، باری تەندروستی کۆچبەرەکان باشن و لە ئێستادا لە کەمپدان و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە پەلامارێکی تیرۆریستی داعش بۆ سەر دوو رەبیەی سوپای عێراق لە گوندی ئیسلاحی باکوری گوڵاڵە، دوو سەرباز و دوو ھاوڵاتی بریندار بوون و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەریش سوتاون.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی نرخی بەنزین و نان و ئاوی خواردنەوەوە کۆدەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکرێت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا دەکرێت و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ھاووڵاتییانیش بابەتی بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان وتارێک پێشکەش دەکات و سەرۆک فراکسیۆنەکانیش پڕۆژە یاساکانیان دەخەنەڕوو، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت و دواتر دەچێتە لیژنە تایبەتمەندەکان، ھەر بەپێی بەرنامەی کار خوێندنەوەی دووەم بۆ سێ پڕۆژە یاسای تر دەکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاندووە، تاکە چارەسەر بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە گەندەڵیی و کارەسات و پەتای کۆرۆناش رزگاری ببێت، بەشداریکردنی ملیۆنی ھاوڵاتیانە لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم.
سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ھاوڵاتیان بێباک بن و دەنگ بە چاکەخوازان نەدەن ئەوا ستەم لە خۆیان دەکەن و ھەمان چارەنووسی گەلە تیاچووەکان چاوەڕێی گەلی عێراق دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کازمی لە لە لاپەری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی ، بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ بەھا نیشتمانییەکان دەگەرێننەوە، بە پێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانیش، پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە وردبینی کراوە و لە داھاتووشدا لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ دەکرێت .
ماوەی ١٨ ساڵە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق راگیراوە کە ئەو کات لەدوای پرۆسەی ئازادی لەلایەن پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی عێراق یاساکە ھەڵوەشێندرایەوە و سوپا ئەو سەربازانەی لە خۆ گرت کە بە خواستی خۆیان ناویان تۆمار دەکەن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساڵانە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دوادەخات و ئەمەش نیگەرانی مامۆستایان و خوێندکارانی کوردی لێکەوتووەتەوە، رۆژی ٣١ی ئاب وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی بنەڕەتی راگەیاند بەڵام ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندنی کوردی دواخست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وتیشی جەنگی ئەفغانستان نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە و توانیویانە زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کەس بە سەرکەوتوویی لەو وڵاتە بگوازنەوە. "بایدن" راشیگەیاند، ئەو کاتەی بۆتە سەرۆک "تاڵیبان" لە بەھێزترین پێگەی سەربازییدا بووە و ھۆکاری بەھێزبوونەوەی ئەو بزووتنەوەیەشی بۆ ئیدارەکەی پێش خۆی گەڕاندەوە.  باسی لەوەش کرد نزیکەی ٢٠٠ ئەمریکی ھێشتا لەو وڵاتە ماونەتەوە و بەشێکیان دەیانەوێت بەجێبھێڵن و ھاوکارییان دەکەن، وتیشی بەردەوام دەبن لە روبەڕوبوونەوەی داعش لە "ئەفغانستان" و وڵاتانی تر.  
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سێ رۆژی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتەكانی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی و گوستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت، هاوكات مووچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین بە بێ لێبڕین دابەش دەكرێت. 
رۆژی شەممەش وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و كارەبا و كشتوكاڵ و رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن مووچە وەردەگرن. یەكشەممەش مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شەوی رابردوو لە دۆڵی پەنجشیر چەکدارانی تاڵیبان ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزەکانی بەرەی میللی ئەفغانستان، بەڵام لە دوای شەڕو پێکدادانێکی توند ھێرشەکە  شکستیپێھێنراوە، ٣٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١٥ ی تریش برینداربوون، جگە لەوەش ژمارەیەکی تر لە چەکدارانی تاڵیبان لەلایەن بەرەی میللی ئەفغانستانەوە بە دیل گیراون .
ویلایەتی چەنجشیر تەنھا ویلایەتە لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبنەوە کۆنترۆڵ نەکراوە ، پێشتریش لە ساڵانی دەسەڵاتیدا لە ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ ، بزوتنەوەکە نەیتوانیوە ئەو ویلایەتە کۆنترۆڵ بکات .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی دانوستانکاری تایبەت بە "دەرعا" لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سەر بە حکومەتی روسیا و سوریا، گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ کۆتایھێنان بە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە پارێزگای "دەرعا" کە دەکەوێتە باشوری وڵاتەکەوە. رێککەوتنەکەش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ھێزی سەر بە پۆلیسی سەربازی روسیا دەچنە ناوچەکە و خاڵێکی سەربازی کاتی لە باشوری پارێزگاکە دادەمەزرێندرێت، ھەروەھا ئاڵای روسیا و سوریا بەرز دەکرێتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکاش ئیدانەی ھێرشەکانی سوپای سوریای کرد لە پارێزگای "دەرعا" و  داوا دەکات رێگە بدرێت بە چوونە ناوەوەی ھاوکارییەکان.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەك ناڕەزایەتیەك بەرامبەر بە كاركردنی ژمایەك شوفێر بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لە هێڵی گواستنەوەی هەولێر بەغداد كە هیچ مۆڵەتێكی رەسمیان نیە، ژمارەیەك لە شوفێرانی هێڵی گواستنەوەی نێوان هەولێر بەغداد لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە، داوایانكرد پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی لیژنە تایبەتمەندەكانیەوە بەدواداچوون بۆ كێشەكەیان بكات، بە وتەی شوفێران زیاتر لە ساڵێكە ئەم كێشەیان هەیە و لایەنە ئیداریەكانی پارێزگای هەولێریش لە كێشەكە ئاگادار كراونەتەوە بەڵام تاكو ئێستا بۆیان چارەسەر نەكراوە... 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی کوڵەجۆی کرد و رایگەیاند، ناوچەی کوڵەجۆ و گوندە کوردنشینەکانی سنورەکە پارێزراون و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر، وتیشی، ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتە خزمەتگوزارییەکانیش دەدەن.ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری گوندی ئیسلاحی باشوری ناحیەکەیان دا و بەو ھۆیەشەوە دووھاوڵاتی مەدەنی و دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...817818819820821...1010