جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی کوڵەجۆی کرد و رایگەیاند، ناوچەی کوڵەجۆ و گوندە کوردنشینەکانی سنورەکە پارێزراون و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر، وتیشی، ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتە خزمەتگوزارییەکانیش دەدەن.ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری گوندی ئیسلاحی باشوری ناحیەکەیان دا و بەو ھۆیەشەوە دووھاوڵاتی مەدەنی و دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.
وتیشی، نوسینگەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەت لەو پرسە ئاگادار کراوەتەوە و لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو کۆچبەرانە بۆ ھەرێمی کوردستان بگەڕێنرێنەوە.
کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکانی کوردستان بە ھاوکاری ڕێکخراوی ڕەنگەکان پانێلێکی لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکخست.
لە پانێڵەکەدا چاودێران و شارەزایانی بواری ھەڵبژاردن ڕایانگەیاند: ھەرچەندە دوای بێنەو بەردەیەکی زۆر تا ڕادەیەک ئەوە یەکلایی بووەتەوە ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھێشتا ھەندێک ئاستەنگ و گرفت لە بەردەم ھەڵبژاردنەکەش ماوە بە تایبەت ئەو ئاستەنگانەی کە بەھۆی یاسایی نوێی ھەڵبژاردنەکان ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکیان ڕەنگە لە وادەی بانگەشە و بەشێکی تریان ڕەنگە لە ڕۆژی دەنگداندا ببنە گرفت لە بەردەم پڕۆسەکەدا.
ئەوەشخرایەڕوو ئامانجی پانێڵەکە دروستکردنی ھۆشیارییەکی گشتییە بۆ دەنگدەر و کاندیدەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانە لە بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکەدا.
(جان ئیف لۆردیان) وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی، داوای کرد تاران بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم جێگەی نیگەرانییە.
ھاوکات وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەریتانیاش ڕایانگەیاندووە، بەھۆی پەککەوتنی دانوستانەکانی ڤییەننا، تاران پڕۆسەی بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کردووە.
لقی عێراقی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ماوەی مانگێکدا کۆرۆنا دەبێتە پەتایەکی ئاسایی.
دەشڵێت، ڤاکسینی کۆرۆنا، ڕزگارکەری ژیانە بۆ مرۆڤایەتی و ھیچ جێگرەوەیەکی نییە، ھاوکات وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەشی بە پێویست نەزانیوە.
باسی لەوەشکردووە، ژمارەی وەرگرانی ڤاکسین لە عێراق ھێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
وتیشی، ھێشتا بە ڕەسمی ڕەزامەندییەکەی عێراق نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی ڕەزامەندییەکە کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بینا و دابینکردنی ئەفسەر و کارمەند بۆ نوسینگەکە.
"عەمید سالار عەبدوڵا" ڕاشیگەیاند، کردنەوەی ئەو نوسینگەیە کارئاسانی زیاتر بۆ دانیشتوانی قەزای پێنجوێن دەکات لە کاتی دەرکردنی پاسپۆرت، چونکە دانیشتوانی پێنجوێن بۆ ئەو مەبەستە ناگەڕێنەوە بۆ سلێمانی.
(ڤلادیمیر پوتین)، سەرۆکی ڕووسیا بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و پێشوازی لە ژمارەیەک خوێندکاری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ ئەنجامەکەی تەنھا کارەسات و زیانی مرۆیی بوو، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمریکا شکستی ھێنا لە پلانەکان بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
(پوتین)، باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەو ڕاستیە بزانرێت سەپاندنی ھەر شتێک کە لە دەرەوەوە ھاتبێت مەحاڵە، ئێستاش پێویستە گونجاندن لەگەڵ ڕەوشەکە بەدیبھێنرێت.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان چەند زانیارییەکی نوێ لە بارەی پرسە ناوخۆییەکانی یەکێتی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بەڵگەم ھەیە ھەم پشکنینی ناوخۆیی و ھەم پشکنینی دەرەکی و ڕووسیشم ھەیە، دانپێدانان و ڤیدیۆ و کۆمەڵێک بەڵگەی دیکەش ھەن بۆ ژەھرخواردکردنم و پزیشکانیش پێیان وتووم تۆ چۆن ماوی؟ ئەم ژەھرخواردنە بە جۆرێک بووە کە تۆ لە ماوەیەکی کەمدا نەمێنیت.
وتیشی، من نەموتووە لاھور شێخ جەنگی کوردستان جێبھێڵێت، خۆی پێشنیازی کردووە کە لە ڕێی سەرکردایەتییەوە داوا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ کارمەند و ڕۆژنامەنووسێک ئازار نەدراوە و لێی نەدراوە، بەڵکو تەنھا نێردراونەتە ماڵەوە، چونکە ئەو کەناڵانە بە داھات و پارەی ئیدارەی گشتی یەکێتی دروستکراون، ھەندێکیشیان بۆ سیخوڕی بەسەر سەرکردەکان و کەسانی دیکەوە دروست کراون، بۆ ئەوەش بەڵگەی تەواو ھەیە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئەفغانستان کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیارێکی فەڕەنسا و بەریتانیای پەسەندکرد کە تیایدا داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان کراوە پابەندی بەڵێنەکانی بێت لە بارەی پاراستنی سەلامەتی ھەڵمەتەکانی گواستنەوە لە ئەفغانستان و ھەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبھێڵن.
نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی بە بڕیارەکە نەدا و ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت سەرکۆنەی تاڵیبان بکات و بەرپرسیاریەتی شکستەکانی بخاتە ئەستۆی. وتیشی، پێویستە ھەماھەنگی بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی داعشی خۆراسان.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" ڕایگەیاند، دوایین فڕۆکەی ئەمریکی فڕۆکەخانەی "کابوڵ"ی بەجێھێشتووە و ئەرکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە "ئەفغانستان" کۆتاییھات.
"کێنز مەکێنزی" فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکاش ڕایگەیاند، بزووتنەوەی "تاڵیبان" ھاوکار بوون لە ھەڵمەتەکانی گواستنەوە و ١٢٣ ھەزار کەس کە زیاتر لە ٦ ھەزاریان ئەمریکی بوون، لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا گواستراونەتەوە.
"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وتی، پڕۆسەی گواستنەوەی ئەمریکییەکان و ھاوپەیمانەکانی لە "ئەفغانستان" قورسترین بووە لە مێژووی ئەمریکا، لە داھاتووشدا ھەر دانوستانێکیان ھەبێت لەگەڵ بزووتنەوەی "تاڵیبان"، دەبێت لەسەر بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریکا بێت.
ھەروەھا زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوای کشانەوەی ئەمریکا ئەفغانستان سەربەخۆیی بەدەستھێناوە، جەختیشی کردەوە، بزوتنەوەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکی سروشتی لەگەڵ ئەمریکا ھەبێت.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، "حامد حوسەینی" فەرماندەی ھێزەکانی سنور دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە سێ میحوەرەوە لەگەڵ سنوری سوریا ڕاگەیاند، وتیشی ئۆپراسیۆنەکە ناوچەی سنوری عێراق و سوریا دەگرێتەوە و ھێزەکانی سنور و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە ھاوکاری فڕۆکەکانی سوپا، بەشدار دەبن.
سنوری عێراق و سوریا زۆرترین شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعشی تێدایە و مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت دزە بکەنە ناو ئەو دوو وڵاتەوە و پەلاماری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
مەسعود لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی مەرجەکانی بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر تاڵیبان حکومەتێکی گشتگیر پێکبھێنێت و گەرەنتی ماف و ئازادییەکان بۆ ھەمووان بکات، دەستبەرداری بەرەنگاربوونەوە دەبن و لە سیاسەت پاشەکشە دەکەن.
جەختیشی کردەوە، تا ئێستا ھیچ پشتیوانییەکی دارایی لە دەرەوە پێنەگەیشتووە، بەڵام چەندین وڵاتی ناوچەکە پشتیوانی تاڵیبان دەکەن.
ویلایەتی پەنجشیر تاکە ویلایەتی ئەفغانستانە لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە و لە ژێر دەستی ھێزەکانی ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شامەسعودی فەرماندەی کۆچکردووی ئەفغانستاندایە.
ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھەردوو پۆستەکە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بوون و کاندیدەکانیان لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا کراوە و بە زۆرینەی دەنگ متمانەیان پێدراوە.