هەواڵەکانهەواڵەکان

کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکێکی  دوور مەودای لە جۆری کروز بە سەرکەوتویی راگەیاند، کە ھەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە و لە ئاوە ھەرێمییەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. 


وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چاودێری تاقیکردنەوە موشەکیەکانی پیۆنگ یانگ دەکەن و ئەو تاقیکردنەوەیەش بە ھەڕەشە دەزانن.


وتیشی، واشنتۆن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھەماھەنگی دەکات لەبارەی لێکەوتەکانی ئەو تاقیکردنەوەیە و پابەندن بە بەرگریکردن لە کۆریای باشور و ژاپۆن. 


پنتاگۆن راشیگەیاند، پیۆنگ یانگ  سورە لەسەر پەرەدان بە پرۆگرامی سەربازیی ، کە ھەڕەشەیە بۆ سەر دراوسێکانی و کۆمەڵی نێودەوڵەتی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی نەتەوەیەکگرتوەکان ھۆشدارییان داوە لە رەوشی دانیشتوانی ئەفغانستان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، ئامانج لە رێکخستنی کۆنگرەکەی ژنێفیش کۆکردنەوەی بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان. 


بڕیاریشە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور و ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نوێنەرانی دەیان وڵاتی تر بەشداری کۆنگرەکە بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە بەر لە کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستانیش لەلایەن تاڵیبانەوە، ١٨ ملیۆن کەس لەو وڵاتە پشتیان بە ھاوکارییەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بەستوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئەفغانستان و عێراق دوو وڵاتی تەواو جیاوازن و دادپەروەرانە نییە ئەگەر بەراورد بکرێن. 


وتیشی، ئەمریکا ھەرگیز بە تەواوی عێراقی بەجێنەھێشتوە و تەواوی ھێزەکانی نەکشاندووەتەوە، ئێستاش کە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دراوە لەو وڵاتە، بەشێک لە سەربازەکان دەمێننەوە بۆ مەشقپێکردنی ھێزەکانی عێراق. 


وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر ھەندێک لێکچون ھەبێت لە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی ھێز بۆ عێراق و ئەفغانستان، جیاوازییەکی زۆر لە نێوانیاندا ھەیە و رەوشی ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی لە ھەموو روویەکەوە جیاوازە و ناکرێت بەراورد بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بلینکن بچێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان روونکردنەوە دەدات و پرسیاری لێدەکرێت، سبەینێش بۆ ھەمان مەبەست دەچێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی پیران. 


میدیاکانیش رایانگەیاندووە، بلینکن دەبێت پلانەکانیان سەبارەت بەو چەکانەی کەوتوونەتە دەستی تاڵیبان و ئەگەری دزەکردنی توندڕەوان لە نێو ئەو کەسانەی لە ئەفغانستان دەگوازرێنەوە روونکردنەوە بدات.


ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش داوا لە بلینکن دەکەن رێگە نەدەن تاڵیبان دەستی بگات بە سەروەت و سامانە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا، رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەمامک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ناچارییە و لە حاڵەتی سەرپێچیدا، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست. 


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە قۆناغی یەکەمدا وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دەمامک و ٥٠ ھەزار پاککەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی تەرخان کردوە،  وەزارەتی تەندروستیش لە دابینکردنی ڤاکسین و تایبەتکردنی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە.


وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، دوای بڕیاری کردنەوەی فرۆشگای خوێندنگەکان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن و ئەو کەسەی لە فرۆشگای خوێندنگەکان کار دەکات دەبێت ڤاکسین وەربگرێت و دەمامک ببەستێت.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، لەبارەی ئاسانکاری بۆ زیارەتکاران بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە کەربەلا گفتوگۆ کراوە و بڕیاردراوە ژمارەی زیارەتکارانی ئێران بۆ ٦٠ ھەزار کەس زیاد بکرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیبوو ٨٠ ھەزار زیارەتکاری بیانی سەردانی وڵاتەکەی بکەن و لەو ژمارەیەش، تەنھا ٣٠ ھەزاریان پشکی ئێران بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیداری نێوان ھەردوولادا سەرەتا  سەعدی ئەحمەد پیرە بەخێرھاتنی بەرێزیانی کرد وەک بەرپرسی نوێیی نووسینگەی باڵیۆخانەی کەنەدا  لە ھەرێمی کوردستان، دواتر تیشکی خستەسەر دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی گۆرەپانی سیاسی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، بەتایبەتیش پرسی ھەڵبژاردنی پێش وەختەی عیراق . 


سەعدی ئەحمەد پیرە زۆر سوپاسی حکومەت و گەلی کەنەدای کرد کە لە قۆناغە جیاوازەکانی رابردوو ھەمیشە پشتیوانی گەلی کوردبوونە، دواجار لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش  رۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو . 


لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی ئابوری و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان و پرسە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.


دواتر  ئیڤ دوڤال بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆخانەی کەنەدا  لە ھەرێمی کوردستان  سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمە و سەرنج و تێڕوانینەکانی سەعدی ئەحمەد پیرەیکرد و ئاماژەشی بەوەدا کە حکومەتی کەنەدا خوازیاری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی سەرکوتووە بۆ عیڕاقییەکان ، ووتیشی: ھەمیشە پشتگیری لە سەقامگیری سیاسی وئابوری و ئاشتی و ئاوەدانی دەکەین لە عیراق ، بەردەام دەبین لە ھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی عیراق بەگشتی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی لە پێناو کۆتایھێنان  بە مەترسی گروپە تیرۆرستییەکان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیادراوە کۆکردنەوەی داھات و چاپکردنی پسوڵەی کارەبا لە کاتی خۆیدا بێت و ھەروەھا کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ھاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی ھەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارھێنانی کارەبادا توشی دەبن.


راشیگەیاندووە، بڕیادراوە بە خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک و ھەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پێدانی کارەبا و کارپێکردن و بەستنەوەی سیستەمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٣٣٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ١٦٢٧ توشبووش چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.

 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٥٦٥)

١. پشکنین: (١٠٦٩٣ پشکنینی نوێ) 
• (٤١٠٩) ھەولێر
• (٢٠٨٠) سلێمانی
• (٣٩٩٥) دھۆک
• (٩٧) ھەڵەبجە
• (٢٢٠) گەرمیان
• (١٩٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٣٣٩ تووشبووی نوێ)
• (٤٤٠) ھەولێر
• (٣٧٢) سلێمانی
• (٤٠٨) دھۆک
• (٤٨) ھەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (٣٣) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: (١٦٢٧ چاکبوون)
• (٨٠٠) ھەولێر
• (٣٢٤) سلێمانی
• (٣٦٥) دھۆک
• (٤٢) ھەڵەبجە
• (٧٦) گەرمیان
• (٢٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٧ مردن)
• (٦) ھەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٦) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٩٨٥٧١١ (١٠٢٩٦٩٤ ھەولێر، ٧٤٠٢٩٥ سلێمانی، ١١٩٤٧٨٤ دھۆک، ٢٠٩٣٨ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٣١١٨٨٩ (٩٠١١٩ ھەولێر، ١٠٥٩٥٠ سلێمانی، ١١٠٠٠٢ دھۆک، ٥٨١٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٧٦٤٣١ (٧٦٨١٧ ھەولێر، ٩٤٧٠٦ سلێمانی، ١٠٠٠٣٤ دھۆک، ٤٨٧٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٩٨٤٤ (١١٧٢٧ ھەولێر، ٨٨١٩ سلێمانی، ٨٥٤٨ دھۆک، ٧٥٠ ھەڵەبجە)
مردن ٥٦١٤ (١٥٧٥ ھەولێر، ٢٤٢٥ سلێمانی، ١٤٢٠ دھۆک، ١٩٤ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 


 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٣ی ئەیول ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن لە تیمی پارێزەرانی راگیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیاتر لە ٢٠سزادراو و راگیراوی بادینان مانگرتنی تا مردنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندوە و بە ھۆیەوە تەندروستییان تێکچووە. 


وتیشی، بە زۆر مانگرتن بە بەشێک لە زیندانییەکان شکێندراوە و ژمارەی مانگرتووەکانیش زۆرترە، بەڵام لە ئێستادا ناوی ھەموو مانگرتووەکانیان بەدەست نەگەیشتووە.


بەشدار حەسەن لەبارەی ھۆکاری مانگرتنەکەشەیانەوە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە وتی، زیندانییەکان داوای باشکردنی رەوشی زیندان و دادگاییکردنیان و چاوپێکەوتنی خێزانەکانیان دەکەن. 


باسی لەوەشکرد، رەوشی دەروونی و تەندروستی زیندانییەکان زۆر خراپە و رێگە نادرێت بە ھیچ جۆرێک خێزانەکانیان چاویان پێبکەوێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاسۆس عەلی  و بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەی بوون، گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەم ڕووەوە گرنگی رۆڵبینینی ئەندامانی مەکتەب و سەرجەم کادیرانی یەکێتی لەبانگەشەی هەڵبژاردندا خرایەڕوو.
هاوکات ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەکاریی و پلانەکانی بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن و شێوازی دابەشکردنی کار و بەرپرسیارێتی کادیرانی بۆ روونکردنەوە و ئامادەبووانی کۆبونەوەکەی هاندا کەبەوپەڕی توانایانەوە بێنە مەیدان و کاربکەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، بۆ ئەو مەبەستەش رایگەیاند کە پێویستە هەر هەڤاڵێک بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، لەسنوری نیشتەجێبونی خۆیدا دەستبەکاربێت لەگەڵ کۆمیتە و ئۆرگانەکانی تری یەکێتی، گرنگە ئەندامانی مەکتەب و سەرجەم کادیرانی یەکێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا رۆڵی خۆیان ببینن.
 لەلایەكی تریشەوە، ئاسۆس عەلی ئەندامی سەركردایەتی جەختی کردەوە کە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ پرسی نەتەوەیی بۆ خەڵكی كوردستان، یەكێتیش لەچوارچێوەی پرەنسیپەكانی خۆی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەم هاوپەیمانێتیە سیاسییەی پێكهێناوە، کە بۆ ئەم قۆناغەی سیاسی میللەتەكەمان زەرورەتێكی زۆر پێویست بوو، ئاسۆس عەلی هیواشی خواست کەکاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بتوانن پرۆژەی ستراتیژی گرنگ لەبەرژەوەندی گەلی کورد دابڕێژن.
دواتر و لەگفتوگۆیەکی کراوەدا، ئەندامانی مەکتەب و ئەنجومەنی راوێژکاری و کادیرەکانی مەکتەبی رێکخستن لەسنوری سلێمانی، سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خستەڕوو، رایانگەیاند کەئەوپەڕی تواناکانیان دەخەنەگەڕ لەپێناو سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستاندا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە رێورەسمێکی جەماوەریدا بارەگای ناوەندی رۆشنبیری و جەماوەری سلێمانی کردەوەو لەوتەیەکدا رایگەیاند، وەک یەکێتی و گۆڕان بەیەک دەنگ و یەک رەنگ پێکەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەم ھەڵبژاردنەش زۆر چارەنووسسازە لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری کێشە و گرفتەکانی کورد لە بەغداد چارەسەر دەکرێت، بۆیە پێویستە ھەمووان پشتیوانی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد. وتیشی، دەبێت رێگەنەدەن ئەو ھەڵە و کەموکورتیانەی لەرابردوودا یەکێتی باجەکەداوە دووبارەببێتەوە و رێگەنادەین جارێکیرتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ھەروەھا باس لە چۆنییەتی بەردەوامیدان بەو شێوازەی بانگەشەی ھەڵبژاردن کرا لە پێناو گەیاندنی پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتییان و زامنکردنی بەدیھێنانی بژێوی باشتری ژیانیان.
 کۆبوونەوە پلانی داھاتووی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەسەندکرد و جەختیکردەوە کە دەبێت ئۆرگانەکان پابەندبن بە ڕێنماییە یاساییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و بە ئارامی پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بگەیەنن بە ھاوڵاتیان.
ھەروەھا ئاماژە بەوەکرا کە سبەینێ ١٤ی ئەیلول ھاوپەیمانی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین کەرنەڤاڵێک رێک دەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی، بەئامادەبوونی دەنگدەران و ھاوڵاتیانی دەڤەرەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا نوێترین بڕیار و راسپاردەکانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و بڕیاریدا، بە کۆکردنەوەی داھات و چاپکردنی پسووڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا، بۆ ئەوەی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر بۆ ھاووڵاتیان دابینبکرێت، ھەروەھا بڕیاریدا بە کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ھاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی ھەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارھێنانی کارەبا تووشی گرفت دەبن.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، رێنماییەکانی پێدانی کارەبا ھەموار دەکرێتەوە، پڕۆسەی بەستنی پێوەری زیرەکیش خێراتر دەکرێت، بڕیاریشدراوە بە کارپێکردن و بەستنەوەی سیستەمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆڕی کارەبای ھەرێم و خستنەڕووی رێنماییەکانی تایبەت بەو سیستمە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...800801802803804...1010