وەزارەتی بازرگانی عێراقیش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لە بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان و باشکردنی کوالیەتی خۆراک، بڕیارە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان کەمبکەنەوە، لەبری ئەوە چەند ماددەیەکی تری وەک شوێنگرەوە بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە بری ئەو کیلۆ شەکرەی لە بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان کەم دەکرێتەوە، نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ نۆک بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، ماددەکانی تری وەک ئارد و برنج و زەیتیش وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.
ئۆرۆسلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، شکستی حکومەت و سوپای ئەفغانستان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نیگەرانی بۆ ھەر ٢٧ وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی ناتۆ دروستکردووە.
وتیشی، ئەو ڕووداوانە وایکردووە لە ڕووی ئەمنییەوە ھەوڵی گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بدەن تا لە داھاتوودا ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە.
بە پێی زانیارییەکان، وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی وتووێژن بۆ پێکھێنانی ھێزێکی تری پێنج ھەزار سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان.
لە ساڵی ١٩٧٤ ڕیزەکانی سوپای عێراق بەجێ دەھێڵێت کە ئەو کات پلەی مولازم بووە لە سوپای عێراق و لە نێو ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵی سەرکردەیەکی سەربازیی دەبینێت، ھەر ئەو شارەزایی و لێھاتووییەی خۆی بووە وایکردووە چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی پێبدرێت، لە سوریا بەشداری چەندین خولی سەربازیی کردووە و بووەتە یەکەم مامۆستای مەشق و ڕاھێنان بە پێشمەرگە.
لە ١٥-٩-١٩٨٤ بە پیلانێکی ڕاستەوخۆی سەدام حسێن و ھەواڵگری سەربازی عێراق و بە ھاوکاری جاشەکان لە بازگەی تاسڵوجە کەوتە بۆسەی دوژمنان و لەگەڵ شەھیدی فەرماندە سەباح مەجید ئاغا و شەھید نەھرۆ عەبدوڵا سەلیم شەھیدکران.
سەرپەرشتیاری ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی بازنەی سێ و سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان داوایان لە کادرانی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و سەندیکاکان کرد لە ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن چالاکانە بەشداریان ھەبێت بۆ سەرخستنی کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان لە سنوری بازنەی سێ کە چرۆ حەمە شەریفە.
لە درێژەی بانگەشەکاندا بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی کوردستان دووەم کەرنەڤاڵی جەماوەری لە ڕانیە ڕێکدەخات بۆ ناساندنی کاندیدەکانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش وتارێک پێشکەش دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و ھەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەرز نرخێندرا.
مۆسکۆش ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ھەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت و لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش ڕایگەیاند، لە ئێستادا جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی خوێندکاران و مامۆستایان گرنگترین کارە کە پێویستە ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن جگە لە ھەینی ھەموو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار خوێندکار لە ھەرێم تۆمارکراون، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج ھەزار و ٧٨٠ خوێندنگە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئامادەن.
ڕاشیگەیاندووە، بە ھەماھەنگی نێوانیان گورزیان لە تیرۆریستان وەشاندووە و ئێستا سوپای سوریا زیاتر ٩٠٪ی ڕووبەری وڵاتەکەی لە ژێر کۆنترۆڵدایە، سەرەڕای مانەوەی تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەک.
ھەروەھا پوتن پیرۆزبایی لە ئەسەد کردووە بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی دەریدەخات سورییەکان متمانەیان بە سەرۆکەکەیانە، سەرەڕای ھەموو ئەو ئاستەنگ و کارەساتانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا دووچاریان ھاتووە.
سەرۆکایەتی سوریاش بڵاویکردەوە، لە لوتکەکەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە پرسە ھاوبەشەکان تاوتوێ کراوە و "فەیسەڵ مقداد" وەزیری دەرەوەی سوریا و "سێرگی شوەیگۆ" وەزیری بەرگری ڕووسیا ئامادەی بوون.
سیمپۆزیۆمەکە بە ناونیشانی "پاراستنی ژینگە ئەرکی سەرشانی ھەمووانە" بەڕێوەدەچێت و دوو پانێل لەخۆدەگرێت، لە پانێلی یەکەمدا گفتوگۆ لە بارەی ژینگەیەکی تەندروست و کاریگەری لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە و گەشەپێدانی کارگەی چیمەنتۆ و پیشەسازییەکان بە گشتی و پاڵاوگە نەوتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە باس دەکرێن.
لە پانێڵی دووەمیشدا، پیشەسازیی و گەشەپێدانی پاراستنی ژینگە و باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە کارگەی چیمنەتۆ و پاڵاوگەکان، لەگەڵ ئاوەڕۆی سلێمانی و کاریگەریەکانی لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ، تاوتوێ دەکرێن.
لە ڕۆژی ٩ی ئەیلولەوە ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە و کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک بەشدارن لە پاککردنەوەی گەڕەکەکانی ئەو شارە و لە ماوەی ٦ ڕۆژدا ژمارەیەک گەڕەک پاککراونەتەوە و ھەڵمەتەکە ڕۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری ھەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لێپرسراوانی ھەواڵگری ئەمریکی بە وردی چاودێری ئەو گروپە تیرۆریستیانە دەکەن کە لە "ئەفغانستان" سەرھەڵدەدەن، بەڵام ئەو گروپانە جێی نیگەرانیان نین و ناتوانن پەلاماری"ئەمریکا" بدەن.
وتیشی، گەورەترین ھەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر وڵاتەکەی لە وڵاتانی "یەمەن و سۆماڵ و سوریا و عێراق"ەوەیە و لە "ئەفغانستان"ەوە نییە. وتیشی، کۆکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە ناوخۆی "ئەفغانستان" لە دوای کشانەوەیان کەمبووەتەوە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاشکرایکردووە، سوپای تورکیا بەرەبەیانی ١٣ی ئەم مانگە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و ھێزەکانیانی لە مەیدانی بەرەنگاربوونەوە لە وەرخل بە گازی ژەھراوی کردووەتە ئامانج، جگە لەوەش فڕۆکەکانی تورکیا لە شەوی ١٢ی مانگەوە بەسەر گردی سپی و گردی سور و گردی ئەلیمان لە ئافشین سوڕاونەتەوە و سەربازانی تورکیا گوندی بانک و مەیدان و بیربلیان لە حەفتانین بۆردوومان کردووە و گردی دەشتانیش لە ناوچەی سنین لە خواکورک لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەدا لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان کراوە.
"بلینکن" وەک یەکەم لێپرسراوی ئەمریکی لە بەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی سەبارەت بە ڕەوشی "ئەفغانستان" لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و ڕایگەیاند، "جۆو بایدن" لە بەردەم کۆتایھێنان بە جەنگ و ئاڵۆزترکردنی ڕەوشەکەدا بووە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکاش ھۆکارە بۆ ئاڵۆزییەکانی "ئەفغانستان".
"بلینکن" کە لە ڕێی ڤیدیۆوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کرد و وتی گرنگیان بە سەلامەتی ھێزەکانی ئەمریکا و گواستنەوەیان داوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ھەڵمەتێکی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ڕیفی حەسەکە، دوو تیرۆرستی شانە نوستووەکانی داعشیان دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان سەرکردەی یەکێک لە شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە بووە لە حەسەکە و دەوروبەری و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک پەلاماری تیرۆرستی بۆ سەر پێگە ئەمنییەکانی حەسەکە ئەنجامداوە.
ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەڵمەتەکەدا کە بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجامدراوە، دەستبەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی تیرۆرستانی داعشدا گیراوە.
ھەرێم ڕەفعەت پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیاربوو سبەینێ لە دادگای دووی تاوانەکانی ھەولێر پڕۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەرئەوەی دادوەری دادگاکە مۆڵەتی وەرگرتووە دادگایکردنەکە دوا دەکەوێت.
مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ دەستگیرکراون و پێشتر دوو جار بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دادگایی کردنیان دواخراوە.
"مارتن گریفیس" بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، لە کۆی سێ ھاووڵاتی ئەفغانی یەکێکیان بە ئەستەم خۆراک پەیدا دەکات و توانیوویانە لەو کۆنگرەیە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کۆبکەنەوە.
ھاوکات "ھایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕی ھاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ "ئەفغانستان" بە تێکڕای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکەن و پلانیشیان ھەیە کە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی تر بۆ ئەو وڵاتە تەرخان بکەن.
"لیندا توماس" باڵیۆزی ئەمریکاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە بڕی ٦٤ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەش دەکەن و مەرجی ئەوەیان ھەیە کە بزووتنەوەی "تاڵیبان" بە نوسراو پابەندی بە پێشکەش کردنی ھاوکارییە مرۆییەکان و پاراستنی مافی ژنان و کەمە نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.