logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

دەرچوانی زانکۆ داوای دامەزراندن لە حکومەت دەکەن

دەرچوانی زانکۆ داوای دامەزراندن لە حکومەت دەکەن

کوردسات نیوز

١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١

article-image

 

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە
کوردستان١ خولەک لەمەوبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لەمیانی دیدارێکدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ترەمپ: رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران زۆر لە رێککەوتنەکەی ئۆباما باشتر دەبێت
جیهان٧ خولەک لەمەوبەر

ترەمپ: رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران زۆر لە رێککەوتنەکەی ئۆباما باشتر دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنەی ئێستا کاری لەسەر دەکەن لەگەڵ ئێران، زۆر باشتر و بەهێزتر دەبێت لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە لە سەردەمی باراک ئۆباما  ئیمزا کرابوو.

سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە رێکەوتنەکەی باراک ئۆباما گرتوە و دەڵێت؛ ئەو رێککەوتنە رێگەیەکی مسۆگەر بوو بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام جەختی کردەوە کە لە رێککەوتنە نوێیەکەدا، ئەگەر ئەنجامبدرێت رێگە بەوە نادرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئەو کۆتایی بە رێککەوتنە کۆنەکە نەهێنایە، ئەوا چەکی ئەتۆمی دژی ئیسرائیل، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش بەکاردەهێنرا.

سەرۆکی ئەمریکا  باسی لەوەش کرد، گەیشتن بەم رێککەوتنە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ جیهان و ئاشتی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل و ئەوروپا و ئەمریکاش دەستەبەر دەکات، هاوکات جەختیشی کردەوە کە بۆ ئیمزاکردنی ئەم رێککەوتنە لەژێر هیچ جۆرە فشارێکدا نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کۆبووەوە
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کرد و پێکەوە لەبارەی رەوشی وەرزش لە عیراق و کوردستان گفتوگۆیان کرد.

 لە کۆبونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (20-4-2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەکەوە بۆ مۆندیال و هەوڵەکانی بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی عیراقدا.

 هەردوولا بە گرنگیان زانی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغداد بەهێزتر بکرێت بۆ زیاتر بە پیشەییکردنی تۆپی پێ و هەروەها بەهێزترکردنی ئاستی یانەکان و دروستکردنی ژێرخانێکی پتەو بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی یاریزانی پیشەیی.

 لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا عەدنان درجال، درێسی ‌هەڵبژاردەی عیراق و تۆپی تایبەتی مۆندیالی 2026ـی وەک دیاری پێشکەش بە جێگری سەرۆک وەزیران کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.