شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: رێگەنادەین جارێکیتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لەمیانی دیدارێکدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنەی ئێستا کاری لەسەر دەکەن لەگەڵ ئێران، زۆر باشتر و بەهێزتر دەبێت لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە لە سەردەمی باراک ئۆباما ئیمزا کرابوو.
سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە رێکەوتنەکەی باراک ئۆباما گرتوە و دەڵێت؛ ئەو رێککەوتنە رێگەیەکی مسۆگەر بوو بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام جەختی کردەوە کە لە رێککەوتنە نوێیەکەدا، ئەگەر ئەنجامبدرێت رێگە بەوە نادرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئەو کۆتایی بە رێککەوتنە کۆنەکە نەهێنایە، ئەوا چەکی ئەتۆمی دژی ئیسرائیل، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش بەکاردەهێنرا.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، گەیشتن بەم رێککەوتنە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ جیهان و ئاشتی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل و ئەوروپا و ئەمریکاش دەستەبەر دەکات، هاوکات جەختیشی کردەوە کە بۆ ئیمزاکردنی ئەم رێککەوتنە لەژێر هیچ جۆرە فشارێکدا نییە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لە عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کرد و پێکەوە لەبارەی رەوشی وەرزش لە عیراق و کوردستان گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (20-4-2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەکەوە بۆ مۆندیال و هەوڵەکانی بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی عیراقدا.
هەردوولا بە گرنگیان زانی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغداد بەهێزتر بکرێت بۆ زیاتر بە پیشەییکردنی تۆپی پێ و هەروەها بەهێزترکردنی ئاستی یانەکان و دروستکردنی ژێرخانێکی پتەو بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی یاریزانی پیشەیی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا عەدنان درجال، درێسی هەڵبژاردەی عیراق و تۆپی تایبەتی مۆندیالی 2026ـی وەک دیاری پێشکەش بە جێگری سەرۆک وەزیران کرد.