ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدادەوە، دەگاتە پارێزگای سلێمانی و نرخی فرۆشتنیشی بە ھاوڵاتیان، بە ٦٩٠ دینار دیاریکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، چەند مانگێکە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
هەرێم رەفعەت پارێزەری ئەو كەیسە بە كوردسات نیوزی راگەیاند ، ئەمرۆ هیچ هۆكارێكی یاسایی نەبووە بۆ دواخستنی دادگاكە ، بەڵام دادوەر مۆڵەتی وەرگرتوە و بەو هۆیەوە پرۆسەكە دواخراوە ، وتیشی لە ئێستادا چاوی گومان لەسەر دادگای پێداچونەوەی هەولێرە ، داواشی كرد ئەنجومەنی دادوەری بێتە سەر خەت و یاساییانە مامەڵە بكات .
مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی 11ی ئابی 2020 دەستگیركراون و پێشتر دوو جار بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دادگاییكردنیان دواخراوە .
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بە شێوەیەکی ئارام و مەدەنیانە و دوور لە ناوزڕاندن و یەکترشکاندن بەڕێوەبچێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ھەڵبژاردنە، بۆ ئەوەیە نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، داکۆکی لە بەرژەوەندییە گشتیەکان و ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بکەن و پێویستە ململانێ و کێبەرکێیی نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکانیش، بە ئاراستەی بەرگریکردن بێت لە پرسە نیشتمانییەکان و مافەکانی گەلی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی بێ لایەنانەی دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەکانی حکومەتی ھەرێم و میدیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە لە سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان، بە شێوەیەک پێویستە ئامانجی سەرەکی ھەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان ئەوە بێت، لە بەغدا بەیەکەوە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک بکەن .
پاشان لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ، ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو کە تایبەت بوون بە قەدەغەکردنی سیمکارتی بێ بەرایی و ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کوالیتی ئاردی ھاوردەکردەکراو لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە زوو جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە.
بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بڕیاردان لە سەر ڕەشنووسی ( پلانی نیشتمانیی ھەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ ٢٠٢١ - ٢٠٢٥ ) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرایەڕوو ، لە کۆبونەوەکەدا بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی پلانەکە بە ئاراستەی برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێم.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتیی گەشەپێدان ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان )ی خستەڕوو . ئەم ڕەشنووسە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ھەماھەنگیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەکراوە . ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی برەودان بە بواری ڕێگاوبان، بڕیاریدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی مانگێکدا ، پێداچوونەوەی زیاتر بە ڕەشنووسەکەدا بکەن لە ڕووی قانونی و تەکنیکی وداراییەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو تێبینی وسەرنجانەی خرانەڕوو، تا ئەو پەیڕەوە ئامانجەکانی خۆی بەدیبھێنێ لە پاڵپشتی وەزارەت لە گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و دانانی پێوەر بۆ بەرجەستەکردنی دادپەروەریی لە دابەشکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان، لەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پێی شایستەبوون، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە گرنگیدان بە بواری ڕێگاوبان، لە بڕگە سەرەکییەکانیەتی.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ١٣ی ئەم مانگەدا باندێکی ٥ کەسی بە ڕەگەز عەرەبیان لە ناو شاری ھەولێر دەستگیرکردووە، کە ١٩٠ ھەزار دۆلاری ساختەیان پێگیراوە.
ھەر لەناو شاری ھەولێر و دەوروبەری ٣ کەسی تریان دەستگیرکردووە و چەند جۆرێک ماددەی ھۆشبەریان پێگیراوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ١٢٤ گرام تلیاک و ٤ گرام ھێرۆین و ١٧ شیت حەبی ترامادۆڵ و ٦ دانە پایپ دەستی بەسەرداگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە.
لەو بارەیەوە کاکەڕەش سدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پێی ڕاگەیاندین دوای ئاگادارکردنەوەمان لە گواستنەوەی کاری ئەو پاسەوانانە لە کەرکوکەوە بۆ بەغداد، ھەوڵی خۆمان خستەکارەوە.
وتیشی، دوای یەخستنی ھەوڵ و کۆششمان لەگەڵ ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدارمان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستەبەر کرد.
لە ئێستادا بڕیاری گواستنەوەی ئەو پاسەوانانە ھەڵوەشایەوە و پاسەوانە تایبەتەکان گەڕانەوە بۆ کەرکوک و دەستبەکاربوونەتەوە، لە ماوەی ئەو مانگەشدا پاسەوانەکانی کەرکوک لە نەخۆشخانەکانی بەغداد دەوامیان کردووە.
وتیشی، ئێستا ئەو پاسەوانە تایبەتییانە کە ژمارەیان ٦٠ پاسەوانە بۆ کەرکوک گەڕاونەتەوە و چوونەتەوە سەر کارەکەیان لە فەرمانگەی پاسەوانە تایبەتیەکانی کەرکوک و کێشەکە کۆتایی پێھاتووە. پاسەوانەکانیش کە لە ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوکن ستایشی ئەو ھاوکارییەی (ی.ن.ک)یان کرد.
لەو زنجیرە دیدارانەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد گوێی لە پوختەی کار و چالاکییەکانی ھونەرمەندان گرت لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی چالاککردنی بواری ھونەری ڕۆشنبیری و خزمەتکردن بە ھونەرمەندانی شاری سلێمانی.
لەو بارەیەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند: خزمەتکردنی ھونەر و ھونەرمەندان ئەرکمانە و بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانمان و خزمەتکردنی ھونەرمەندان، داواشی لێکردن کە بەردەوام بن لەسەر پێشکەشکردنی بەرھەم و چالاکییە ھونەرییەکانیان، چونکە بەشێکی زیندووی شوناس و لایەنی کلتوری سلێمانی پێکھێناوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جەختیشی کردەوە کە پشتیوانی ھونەرمەندان دەبێت و بەدواداچون بۆ کێشە و داواکانیان دەکات، وتیشی: دەرگای مەڵبەندی سلێمانی بە ڕووی ھەمووان و بە تایبەت ھونەرمەندان ھەمیشە واڵا بووە و دەبێت.
لە بەرامبەر ئەو پشتیوانییەیدا بۆ خزمەتکردنی کایەی ھونەری لە پایتەختی ڕۆشنبیری، وەفدی میوان بە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد-یان ڕاگەیاند کە جێی ئومێدی ھونەرمەندانە و تا ئێستاش لە پشتیوانیکردنیان درێغی نەکردووە و گوێی بۆ کێشە و خەمەکانیان گرتووە، داواشیانکرد کە کاری زیاتر بکات بۆ بوژاندنەوەی لایەنی ھونەری و ڕۆشنبیری ئەمشارە و ئاوڕی جدی لەم بوارە گرنگە بداتەوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھاتنی کرێکاری بیانی، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بێکار لە ناوخۆ ناویان تۆمار کردووە و ھەزارانی تریش ھێشتا تۆمار نەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی دەرفەتی کار بۆ کرێکارانی ناوخۆیی دەڕەخسێنن لە بری کرێکارانی بیانی، کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکرێت، دەشڵێت، حکومەت پلانی ھەیە بە پێدانی پێشینە بۆ پڕۆژەی بچووک دیاردەی بێکاری کەمبکاتەوە.
(عەلی غانمی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی داعش لە عێراق ئەنجامیداون، ھەوڵێکە بۆ تێکدانی ڕەوشی ھەڵبژاردنەکان و دروستکردنی دڵە ڕاوکێ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە توانای گەڕانەوەیان ھەیە.
(عەلی غانمی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاشماوەکانی داعش پیلانیان ھەیە پڕۆسەی دیموکراسیی لە عێراق لەناوببەن، بە تایبەتی لە پارێزگاکانی (نەینەوا و کەرکوک و دیالە و سەڵاحەددین و ئەنبار).