هەواڵەکانهەواڵەکان

رۆژنامەی گاردیان بە پشتبەستن بە ئامارە رەسمییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردوەتەوە، سوپای بەریتانیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٣ لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە شەڕی ئەفغانستاندا، تێوەگلاوە لە کوشتنی بە ھەڵەی ٨٦ منداڵ و ٢٠٠ کەسی تری مەدەنی. 


راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا کەسوکاری ھەر کوژراوێکی بە بڕی ٣ ھەزار و ٢٦٦ دۆلار قەرەبوو کردوەتەوە.


رۆژنامە بەریتانیاکە راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا ھەندێک جار قەرەبووی زیانە ماددییەکانیشی بۆ خەڵکی ئەفغانستان کردوەتەوە، بەجۆرێک لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠، ٩٠٨ دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ کوشتنی حەوت ئاژەڵ پێشکەشکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای بەجین وانتایی چینی بۆ بەرھھەمھێنانی دەرمان رایگەیاند، مانگی داھاتوو گەورەترین تاقیکردنەوە لەسەر جۆرێکی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەنجامدەدەن، کە لە رێگەی لوتەوە و بەشێوەی ھەڵمژین بەکاردەھێنرێت. 


کۆمپانیاکە ھەوڵدەدات لە قۆناغی سێیەمدا، ڤاکسینە ئەزموونییەکەی لەسەر ٤٠ ھەزار خۆبەخشی پێگەیشتوو تاقیبکاتەوە، بۆئەوەی دڵنیا بێت لە سەلامەتی و کارایی ڤاکسینەکە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.


لە جیھاندا چەند جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرھەمھێنراون و ملیۆنان کەس بەکاریانھێناوە، کە سەرجەم ڤاکسینەکان لە رێگەی دەرزیەوە بەکاردەھێنرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاندوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەیانەیەکی شەوانە لەسەرچنار شەڕو پشێوی دروستبوو لە نێوان چەند کەسێکدا، ھۆی برینداربوونی دوو کەس بەفیشەک، دەستەبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو شەڕەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار ١٣ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەشداربوون لەشەڕەکەدا، دەستیشگیرا بەسەر چەکێکدا لەجۆری دەمانچە کە بەتۆمەتبارەکان بووە و سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لەیاسای سزادان ڕاگیراون ‌و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، پاش دەستگیرکردن و پشکنینی تۆمەتبارەکان، دەرکەوت یەکێک لە تۆمەتبارەکان ھەڵگری بڕێک ماددەی ھۆشبەرە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی دادوەر کرا.


راشیگەیاندوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار تۆمەتباری تر دەرچووە لە شەڕەکەدا بەشداربوون ‌و لەئێستادا ھێزەکانی پۆلیس لەھەوڵدان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ھۆشداری دا بە ھەرێمی کوردستان، کە پێویستە ڕێگەنەدات ئەو حزبانەی لەسەر سنوورن، ئێران بکەنە ئامانج. 


ئاشکراشیکرد، چەندین جار داوایان لە ھەرێم و حکومەتی عێراق کردووە ئەو کارانە رابگرن، بەڵام ھێشتا نەیارانی ئێران سنوور دەبەزێنن و کاری تێکدەری دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان. 


جەختیشیکردەوە، پێویستە ئەو کارانە ڕابگیرێن، ئەگەرنا ئێران ناچار دەبێت ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات. 


مەسجدی ئاماژەی بەوەشکرد، بە ھیچ شێوەیەک نایانەوێت ناوچە سنورییەکان و ھەرێمی کوردستان توشی زیان بن و داواشی لە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد ئەو کێشەیە بە شێوەیەکی جدی چارەسەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە وەرگیراون، تیرۆرستانی داعش چەند موشەکێکیان ئاراستەی کۆمەڵگەی حەمرین کردووە سەر بە ناحیەی سەعدیە لە قەزای خانەقین.


وتیشی، بەھۆی پەلامارەکەوە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینتداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە ناحیەی زێلکان لە دەشتی نەینەوا کران. 
وتیشی، مووشەکەکان لە دەوروبەری سەربازگەکە تەقینەوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو.


تا ئێستا ھیچ لایەنێکی رەسمی سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکە زانیاری بڵاونەکردووەتەوە و ھیچ کەس و لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.


لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەمە چەندین جارە مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی زێلکان دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی یونسکۆ رایگەیاند، تابلۆیی ھەڵکۆڵدراوی بزماریی کە بەشێکە لە داستانی گلگامێش و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا، رادەستی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق کراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تابلۆی خەونی گلگامێش، ساڵی ١٩٩١ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣ گەیشتووەتە ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٠٧یش ئەو تابلۆیە بە نرخی ٥٠ ھەزار دۆلار بە بەڵگەنامەی ساختە فرۆشراوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن زنجیرە بازرگانیی (ھۆبی لۆبی)ەوە لە واشنتۆن بەنرخی یەک ملیۆن و ٦٧ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عێراق رەوانەی حکومەت نەکراوە، بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە حکومەت دەرفەتی ناردنی پرۆژە  یاساکەی نابێت بۆ پەرلەمان و لەدوای ئەوەش بەھۆی پێکھێنانی حکوتی نوێ دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عێراق دوادەکەوێت و ئەگەری ھەیە بۆ ساڵی داھاتووش یاسای بودجەی عیراق پەسەند نەکرێت.


ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند، بەھای دۆلار بەھەمان شێوەی ئەمساڵ دەبێت و بە دڵنییاییەوە تا سێ ساڵی تر گۆڕانکاری تێدا ناکرێت و بەمجۆرەی ئێستا دەمێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٢٠ ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٣ ئەیلولی ٢٠٠١ گروپی توندڕەوی جوند ئیسلام، لە گوندی خێڵی حەمەی سەر بە شاری ھەڵەبجە پەلاماری ٤٣ پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دا و بە شێوەیەکی دڕندانە شەھیدیان کردن و تەرمەکانیان شێواندن.


بڕیاریشە ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی تایبەت بەو یادە لە گوندی خێڵی حەمە بە ئامادەبونی کەسوکاری شەھیدان و بەرپرسانی حزبی و حکومی بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی و کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیان بە گفتوگۆکان لەسەر بابەتە ھاوبەشەکانی نێوانیان. 


ھەروەھا ماکرۆن بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو فلیپ ئیتیان باڵیۆزی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە واشنتۆن، کە بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی فڕۆشتنی ژێر دەریایی بە ئوسترالیا، باڵیۆزەکەی لە واشنتۆن و لەندەن بانگھێشت کردبوەوە. بڕیاریشە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە، بایدن و ماکرۆن لە ئەوروپا کۆببنەوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، دوو ئەفسەر لە پارێزگای بابل دەستگیرکراون، لەسەر دۆسیەی ئەو ھاوڵاتییەی لەژێر ئەشکەنجەدا دانیناوە بە کوشتنی ھاوسەرەکەی، دواتریش دەرکەوت ژنەکەی زیندووە. 


سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو دوو ئەفسەرە پلەی عەقید و رائیدیان ھەیە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لە چوارچێوەی ئەو لیژنەیەی بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکھێندراوە. 


ماوەی دوو رۆژە ھەواڵی دەستگیرکردنی ھاوڵاتییەک بە تۆمەتی کوشتنی ھاوسەرەکەی بەبێ ئەوەی تاوانەکەی ئەنجام دابێت، شەقامی عێراقی وروژاندووە و کازمیش بەڵێنیداوە بە سزادانی ھەموو ئەو کەسانەی لەو دۆسییە تێوەگلاون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوەکان و چاکوانانی بواری ئەنفال و جینۆساید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی  پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ یەکەم جار راشکاوانە ئاشکرایکرد کوردستان بووەتە مۆڵگەی پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق، بەوەی ئێستا ئەو تاوانبارانە لە کوردستان دەژین و  داڵدە دراون گوایە پەشیمانن لەوەی بەشداربوونە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەکەیان، لە کاتێکدا زۆریان وەک تاوانبار لە دادگاکان ناویان ھاتووەتەوە و سزای خۆیان وەرنەگرتووە.


رێکخراوکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد، بە توندی ئیدانەی داڵدەدان و دادگایی نەکردنی تاوانبارای جینۆساید  و ئەو جۆرە لێدوان و پاڕانەوە و بەرگرییە لە تاوانباران دەکەن، کە زۆر بێباکانە بە ناوی (پەشیمانبونەوەی ئەو تاوانبارانە) لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شانازییەوە دەفروشرێتەوە، لە کاتێکدا لە یاسای بەرکار و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان، شتێک نییە بۆ پەشیمانبوونەوە و تاوانبار دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات, نەک ئەوەش بەڵکو داکۆکی و پاڕانەوە لە تاوانباران، جۆرێکە لە تاوان و لە زۆر وڵات سزای بۆ داندراوە.


داواش لە داواکاری گشتی دەکەن، بە ئەرکی خۆیان ھەستێت و چیتر رێگە بەو جۆرە سوکایەتییە بە یاسا و قوربانیانی جینۆساید نەدات و تاوانباران و  داکۆکیکاران لە تاوانبارانی تاوانانی جینۆسایدی گەلی کورد راپێچی دادگا بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا کەئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی چواری رێکخستنی دھۆکی یەکێتی و ئیمان عەبدولرەزاق کاندیدی ژمارە ٢٦ لەبازنەی سێ لە پارێزگای دھۆک ئامادەیبوون، سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان بەکادر و ھەڤاڵانی راگەیاند: ئەم ھەڵبژاردنە زۆر گرنگ و چارەنوسسازە بۆیە دەبێ بەھەمووان ھەوڵی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی بدەین لەپێناو بەھێزکردنی پێگەی کورددا لەبەغدا. 


قوباد تاڵەبانی وتیشی، راستە گلەییتان لە شێوازی حوکمڕانی ھەیە، بەوپێیەی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە دەتوانن بەناردنی نوێنەری بەھێزی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ بەغدا رێگری بکەن لەھەر ھەوڵێکی زیانگەیاندن بەئەزموونی ھەرێمەکەیان و کاربکەن بۆ بەدیھێنانی داخوازییە رەواکانی گەلەکەیان.


وتی، یەکێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە بەیەکەوە کاربکەن لەپێناو یەکڕیزی و زامنکردنی مووچە و خزمەتگوزاری باشتر و سەقامگیری، جەختیشیکردەوە کەناھاوسەنگی ھێز گرفتە، بۆیە دەبێت لەڕێی ئەم ھەڵبژاردنەوە ھاوسەنگی ھێز بگێڕینەوە.


قوباد تاڵەبانی لەئاکرێوە رایگەیاند، سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی دەگێڕنەوە و لەبەغدادەوە بەدەنگێکی زوڵاڵەوە بەرگری لە مافەکانتان دەکەن، و ناھێڵن مافی کەس پێشێل بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد رایگەیاند، رۆژی چوار شەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێمی کوردستان درا.


جەختی لەوەشکردەە، رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان تەواو بکرێت، پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەو ھۆیەشەوە ئەگەری ھەیە ناردنی پارەکە بکەوێتە ھەفتەی داھاتوو.


پێشتریش وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچە بەبێ لیبڕین چاوەڕوانی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ھەفتانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار ژەمی ڤاکسین دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ١١ سەنتەری تر بۆ پێدانی ڤاکسین دەکەنەوە.


راشیگەیاند، تا ئێستا ئەوانەی تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵییە، ٢٠% ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە ، ١٣% یش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.


وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد، کاروانێکی تری ھاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە بڕی ٣٠٠ ھەزار دۆلار رەوانەی وەزارەتی تەندروستی کرا.


 وتیشی، ھاوکارییەکانی ئەمجارە ١٦ بابەتی پزیشکی لەخۆ دەگرێت، ھەڵ دەدەن زۆرترین ماسک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پەیوەندییەکانیان گرنگی بۆ ناوچەکە ھەیە و عێراق کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی گەلان و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و قەیرانی تەندروستی و گۆڕانی کەش و ھەوا.
جەختیشی کردەوە، ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە. 


وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پشتیوانی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتکردەوە و بەگرنگییەوە باسی لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکانی عێراق کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...784785786787788...1009