چوار ساڵ پێش ئێستا و لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ ریفراندۆم ئەنجام درا و بەھۆیەوە ھەرێمی کوردستان خرایە ژێر گەمارۆی قورس و سەرجەم دەروازەکانیشی لێداخرا.
دوای کەمتر لە مانگێکیش لە ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە ھێرش کرایە سەر ھەرێمی کوردستان و لە ٥١٪ی خاکەکەی لەدەستدا و پێگە و قەوارەی ھەرێمیش کەوتە بەردەم مەترسی لەناوچوونەوە.
دەستەی باڵای فەتوای سونە لە عێراق رایگەیاند، ھەر ھاوڵاتییەک بە ھەر ھۆکارێک کارتی دەنگدانەکەی بفرۆشێت پارەکەی حەرامە و فرۆشتنی دەچێتە چوارچێوەی پێشێلکردنی مافی تاک.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھەر کاندیدێک پەنا بۆ کڕینی کارتی دەنگدان ببات، ئەوە دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵییەوە، دەبێت دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش دەبێت ئەو کاندیدە لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن دوور بخاتەوە.
سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای ورمێ و لە شاری پیرانشار رایگەیاند، سەرجەم گروپەکانی دژە شۆڕش و پشتیوانانیان بزانن، لە ئەگەری مەترسی دروستکردن بۆسەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە.
ناوبراو جەختی لە چەک کردن و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو ریککەوتنانەی کراوە، پێویستە بەرپرسانی عێراق بەزووترین کات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکومی ئێران بەردەوام ھەڕەشەی چەک داماڵین و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
زەیناڵ رەحمانپور بەڕێوەبەری مەرزی کێلێی سەر بە شاری سەردەشت بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە سەرەتای بەھاری ئەمساڵەوە، رۆژانە زیاتر لە ١٥٠ بارھەڵگر کاڵا لە ھەموو جۆرەکان، ھەناردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا بەبەھای ٧٥ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردە کراوە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا، ٢٠٪ زیادیکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.
راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بە ھیچ شێوەیەک گوزارشت لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات و ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرنە بەر.
دوای ئەوەی بەشێک لە ھۆزە عێراقییەکان لە ھەولێر کۆبوونەوە و پێشنیاری رێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد، حکومەتی عێراق بە توندی پێشنیارەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پێچەوانەی دەستوری عێراقە و رەتیدەکەنەوە.
حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەو کۆبوونەوانە نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق ناکەن و بەغدادیش سورە لەسەر ھەڵوێستە مێژووییەکەی بۆ پشتیوانیکردنی لە دۆزی فەڵەستین.
پێشتریش یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پێشوازی لە پێشنیارەکە دەکەن و ئەوەشی لە عێراقەوە داوا کراوە لە سەرووی چاوەڕوانییەکانی ئەوانەوە بووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دیوانی وەزارەت و لیواکانی پێشمەرگە بە بێ لێبرین دابەشدەکرێت.
ئێبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ، داوای لە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد، بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ھەنگاو بۆ کردنەوەی خوێندنگاکان و خوێندنی ناوپۆل بنێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە و دایک و باوکی خوێندکاران ڤاکسینیان وەرگرتووە و بەپێ ئەو بەرنامەی دانراوە، تا چەند رۆژی تر، ٧٠٪ی سەرجەم دانیشتوانی ئێران، پێکوتەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن.
نوسەرانی بواری جینۆساید دەخوازن لەو رێگەیەوە، تواناکان لەچوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی پیشەیی ئەکادیمیستی ڕێکبخاتەوە، بڕیاریشە لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەشاری کەرکوک یەکەمین کۆنفراسی ببەستێت
پێگەی فەرمی ئەنجومەنی سوریا دیموکرات ئاشکرایکرد، وەفدی بالڕی مەسەدە بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریا دیموکرات لەگەل ژمارەیەک نوێنەرە بالڕی ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبۆنەوە و لە کۆبۆنەوەدا وەفدی بالڕ کۆشکی سپی جەخت لە پشتیوانی واشنتون بۆ مەسەدە و ھەسەدە و خۆبەرێوەبەری باکوری خۆرھەلاتی سوریا کردوە و شێوازی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا تاوتوێ کراوە.
ھەروەھا ئیدارەی بایدن باپەندی خۆیان بە ھاوپەیمانیتی لەگەل ھەسەدە و مانەوەی ھیزەکانی ئەمریکا لە سوریا تا کوتاییھێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەدێھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە راگەیاندووە
وتیشی، داواکارییەکانی زیندانیانی سیاسی ناوخۆ ڕەوایە، و دەبێت حکومەت کار بکات بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتەکانیان لە وەرگرتنی زەوی، پێشینەی ھاوسەریەتی و مووچە، و چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکانیان.
کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی ناوخۆش ڕایانگەیاند: ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزییە بۆ کاری پێکەوەیی لە پێناو بەدەستھێنانی مافەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند، جێگەی دڵخۆشیە سەرباری کێشەکانی وەرزشوانان توانیویانە سەرکەوتنی جیاجیا لە پاڵەوانیەتی و یاریەکاندا بەدەستبھێنن و بوونەتە خاوەنی چەندین نازناو و براوەی پاڵەوانیەتییەکان کە شانازییە بۆ ھەمووان و شارەکەشمان.
داواشی لە وەرزشکاران کرد، پڕۆژە و پێشنیاز بۆ پێشخستنی بواری وەرزش لە سلێمانیدا پێشکەش بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەوڵەکانی (قوباد تاڵەبانی) سەلماندی کە بە دانوستان دەتوانین مافەکانمان بەدیبھێنین ھاوپەیمانی کوردستانیش بە ھەمان ڕێچکەدا دەڕواتەوە، بۆ ئەوەی نوێنەری خەڵکی کوردستان بێت و سوور بێت لەسەر ماف و داخوازییەکانی کورد.
فراکسیۆنی سەوزیش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە ببێتە ھۆی بەھێزکردنی پێگەی کورد لە بەغدا و پاراستنی یەک ڕیزی کورد و زامنکردنی بەدیھێنانی سەقامگیری و مووچە و ئاوەدانی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان.
بە ئامادەبوونی بورھانی سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان، جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی (ڕانیە و پشدەر) کۆبووەوە و داوایلێکردن، بە ڕوحیەتی پێشمەرگانەوە لە ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا کار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدانی بکەن.
"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەلایەن ئاسایشی گشتی ھەرێمەوە ئاگادارکراوەتەوە کە لە ئەمڕۆوە کەسوکاری ٧٦ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان دەتوانن سەردانی دەستگیرکراوان بکەن بەو مەرجەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
ئەم بڕیارەش دوای لێدوانێکی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دێت کە لە دھۆک ڕایگەیاند، "ڕۆژنامەنووسێک کە ڕای خۆی دەردەبڕێت یان ڕەخنەیەک دەگرێت مانای ئەوە نییە دەستگیر بکرێت. وتیشی، زیندان شوێنی ڕۆژنامەنوسان نییە".
زیاتر لە ساڵێکە دوای خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە مامۆستا و چالاکوانی دەڤەری بادینان بۆ داواکردنی دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا، ٨٢ چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و مامۆستا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و پێنج کەسیان بە شەش ساڵ و کەسێکیشان بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران، ئەو ٧٦ کەسەکەشیان بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی ھەولێر دەستگیرکراون.