هەواڵەکانهەواڵەکان

"ئەحمەد ئەنوەر" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سبەینێ بەڵگەکان لە پارێزەر جواد خۆشناو وەردەگرن و بەدواداچوونی جدی بۆ دەکەن، دواتر بە پێی بەڵگەکان بڕیار لەسەر ئەو دادوەرانە دەدەن.


پارێزەر جواد خۆشناو لە ئەکاونتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ژمارەیەک دادوەر لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر دەڵاڵیان ھەیە و پارە لە خەڵک و پارێزەران وەردەگرن و یاسایان پێشێل کردووە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ١٧ شاھید و ڤیدیۆی تایبەت بەو داوەرانە و دەڵاڵەکانیانی لایە کە داوای پارە دەکەن و کێشەیان بۆ ھەموو ئەو کەسانەش دروست کردووە کە پارەیان پێنەداون.


ڕاشیگەیاند، لە سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر سکاڵای تۆمار کردووە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەو دادگایە ئامادە نییە بەڵگەکانی لێ وەرگرێت لەسەر ئەو پرسە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سنوری سلێمانی ئامادەی بوون، تاوتوێی ئەو پلان و کارانە کرا کە لە ماوەی بانگەشە لە ھەردوو بازنەکەدا لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمیتەکان جێبەجێکراوە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی ڕوونکردنەوەی بەرنامە و پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کرایەوە و ھاوکات پێشنیازی نوێ لەو ڕووەوە خرایەڕوو بۆ ئەوەی ھەڵمەتی بانگەشەی ھاوپەیمانی سەرکەوتووتر بێت و باشتر ھانی خەڵک بدرێت بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە ھەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی بنەماکانی فیدراڵیزم لە عێراق لەبەر ڕۆشنایی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، بەڵام بە داخەوە، ھەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ ھەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان ھێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند ووتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی ڕەسمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی ھەرێمی کوردستان ناکات.


وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاندووە، ڕێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و ھەروەھا  کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە ھەر لایەکەوە بن.


ھەرێمی کوردستانی عیراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، وەک ھەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و بە ھیچ شێوەیەک، ڕێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی و دیموکراسی کە لە ھەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بھێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە ھەرێمی کوردستان نابێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی ھەندێک کەسایەتیی سیاسی و عەشایەر لە شاری ھەولێر بە ناونیشانی (ئاشتی و گێڕاندنەوە)  و وروژاندنی پرسی ئاساییکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیل، بە توندی ڕەتدەکەنەوە و پابەندبوونی مەبدەئییان بە پشتگیریکردن لە دۆزی ڕەوای فەڵەستین دووپات دەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ھەر ھەڵوێستێک سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکی بە پێی دەستووری عێراق، بە شێوەیەکی ڕەھا تەنھا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە.


ڕاشیگەیاندووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی ھەوڵی دەستوەردان لە پرسی سیاسەت و پرەنسیپە دەرەکییەکانی دەوڵەتی عێراق دەکات و ھەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و دروستی کردنی قەیران لەم کاتەدا بە کارێکی ناڕەوا و نەشیاو وەسف دەکات.


ھاوکات لەگەڵ خستنەگەڕی ھەوڵەکاندان بۆ بتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند، لە پێناو بەھێزکردنی یەکێتی نیشتمانی.


ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی جەخت لەوەش دەکاتەوە، لە دوای ھەڵبژاردنەکان و بردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستان، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی بتەوی نیشتمانی لە نێوان ھەرێم و ناوەند لە سەرجەم بوارەکاندا و لە ناویاندا پرسی پەیوەندی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکیی دێتە ئاراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٢، بە بڕی (٧٦٨) ملیار دۆلار پەسەند کرد، لەو بودجەیەدا بڕی (١) ملیار دۆلار بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئیسرائیل تەرخان دەکرێت، کە لە ئیدارەکەی (دۆناڵد ترامپ) ئەو بودجەیە راگیرابوو.
(محەمەد باقر قالیباف)، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاند، ئێرانییەکان چەند کیلۆمەترێک لە سنوورەکانیی ئیسرائیلەوە دوورن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی ئیلام، (ئیبراھیم رەئیسی) رایگەیاند، پارێزگای ئیلام دەتوانێت لە بوارەکانی  کشتوکاڵ و پیشەسازیی رۆڵی بەرچاو بگێڕێت و بەکارابونی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەتایبەتیش ھەناردەکردنی کاڵا لە پارێزگاکە، زیاتر دەبێت.
(ئیبراھیم رەئیسی) ئاماژەی بەوەشکرد بەھۆی رەوشی کۆرۆنا، ناتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی ئیلام کۆبێتەوە.
ژمارەیەک وەزیری کابینەی نوێی  حکومەت یاوەری سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن و بڕیارە چەند پڕۆژەیەک لە  پارێزگای ئیلام بەسەربکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی (عەلی سیستانی) مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشتنەوەی کارتی دەنگدان لەلایەن ھاوڵاتیان لەبەرامبەر بڕێک پارە یان بە مەبەستی بەشداری نەکردن لە پرۆسەی دەنگدان و ھەوڵی ھەندێک لە کاندیدەکان بۆ کڕینی دەنگ، مامەڵەیەکی دروست نییە و لە شەرعدا رێگەی پێنادرێت.
پەیامەکەی سیستانی دوای ئەوە دێت کە لە بەشێک لە پارێزگاکانی باشوری عێراق کڕینی دەنگ زیادیکردووە و بۆتە دیاردە، کۆمیسۆنیش چەند کاندیدێکی سزاداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(زەبیحوڵا موجاھید) وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان رایگەیاند، ھەموو ھەنگاوەکان دەگرنە بەر بۆ بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی تر، بۆ ئەو ھەنگاوەش چاویان لەسەر ھاوکاری و پشتیوانی حکومەتی مۆسکۆیە.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتاییھێنان بە قاچاخچێتی ماددەی ھۆشبەرەکان، دەرگای سەقامگیری بەڕووی ئەفغانستان و ناوچەکەدا دەکاتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی روسیا دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی،هیوادارە پەیوەندی دۆستانەی لە گەڵ ئەمەریکا ھەبێت نەک پەیوەندی دۆژمنانە، راشیگەیاند/  ئیدارەکەی (جۆ بایدن) بە ھاوکاری و پشتیوانی سەربازیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (جۆ بایدن) هەسەدە دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر ھاوکارییەکانی بۆ ھەسەدە.
(ئەردۆغان) وتیشی، ئەنقەر لە دەرگاکانی تر دەدات و  ھەر چی بۆ بەرگریکردن پێویستی بێت ئەنجامی دەدات و دەبێت ئەمریکاش باجی لێشاوی کۆچبەرانی ئەفغانی بدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا رایگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا چەندین خولی دانوستانیان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە لە بەغداد ئەنجامداوە و لەبارەی بابەتە دوولایەنەکان گفتوگۆی باش کراوە، وتیشی، لەبارەی ئاسایشی کەنداوی فارس، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکاندا ھەبووە.
خەتیب زادە راشیگەیاند، دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز ھیچکات رانەگیراوە و دوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسیش، پەیامەکان لە ئاستێکی گونجاودا ئاڵوگۆڕ کراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شا سەلمان پاشای سعودیە لە وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک رایگەیاند، ھیواخوازە دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران بگاتە ئەنجامێکی دڵنیاکەرەوە لە چوارچێوەی متمانە دروستکردن و ھاوکاری دوولایەنە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە وڵاتەکەی کێشەیەک بە ناوی کێشەی کورد نییە و پێشتر چارەسەر بووە، چارەسەریش لە ئیمراڵی نییە و کاتی خۆیان بۆ ئەو بابەتانە بە فێڕۆ نادەن.
لەبەرامبەریشدا (ئەحمەد تورک) سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان رایگەیاند، تورکیا لە خراپترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداریش دەیتوانی دیالۆگێکی باش لە گەڵ کورد ئەنجام بدات، بەڵام ئەوە روو نادات، وتیشی، لە رەوشێکی لەو شێوەیەشدا ھیچ پێشکەوتنێک لە بواری دیموکراسی نە بۆ کورد و نە بۆ تورک نایەتە ئاراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەیڤد بیسڵی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی جیهانیی خۆراك سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووكان رایگەیاند، رێكخراوەكەیان بودجەی پێویستی بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی نیوەی دانیشتووانی یەمەن لەبەردەستدا نییە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 12 ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتی یەمەنی روبەڕوی بەدخۆراكی و كەمی پێدوایستی پزیشكی و دەرمان بوونەتەوە و لە ئەگەری تەرخان نەكردنی بودجەی پێویست، ئەو ژمارەیە بۆ 16 ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە.
بیسڵی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاوكارییەكان زیاتر نەكرێن، ناچارن لە مانگی ئۆكتۆبەردا بەشە خۆراكی سێ ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی یەمەنی ببڕن و لە مانگەكانی داهاتووشدا ئەو بڕیارە، پێنج ملیۆن كەس دەگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەم بەیانیە سوپای توركیا گوندی هرورێیان لە بەرواری باڵا تۆپبارانكردووە و بەوهۆی تۆپبارانەكەوە، هاوڵاتیەكی تەمەن 55 ساڵ كە دانیشتووی گوندەكەیە برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای زاخۆ كراوە.
لە 23ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا لەشكركێشیەكانی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاتركردووە، ناوەناوە گوندە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئاماری هاتنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیكەی دوو ملیۆن و 423 هەزار و 658 گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
راشیگەیاند، هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم بەراورد بە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو 31% زیادیكردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ رێوڕەسمەکانی عاشوورا، ئاماری ھاتنی زیارەتکارانی بۆ عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە ٣٠ ھەزار زیارەتکاری ئێرن، بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن و عاشوورا، ھاتوونەتە عێراق.
راشیگەیاند، ھاتنی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق خێراتر دەکەن، کە تائێستا ٥٤ ھەزار و ٦٩٠ زیارەتکار ڤیزای ھاتنیان بۆ عێراق وەرگرتووە و بڕیارە ئەمساڵ ٦٠ ھەزار زیارەتکار رێگەیان پێبدرێت سەردانی عێراق بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(مەلا نورەدین تورابی) سەرکردەی باڵا لە بزوتنەوەی تاڵیبان و وەزیری پێشووتری داد رایگەیاندووە، حوکمی ئێستای تاڵیبان بەھەمان شێوەی حوکمی پێشوو، سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێ دەکات، بەڵام بە ئاشکرا ئەو کارە ناکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچەندە پێکدادانێکی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی تاڵیبان سەرھەڵدەدات، بەڵام پێویستە حکومە شەرعییەکان جێبەجێ بکرێن، کوشتنی بێ مۆڵەتیش، لێخۆشبوونی نییە.
(مەلا نورەدین تورابی) دەشڵێت، گەڕاندنەوەی بەشێک لەو سزایانە پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ، بەڵام بە رەچاوکردنی رەوشی سیاسیش، جێبەجێکردنی ئەو سزایانە تاوتوێ دەکرێن.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...783784785786787...1009