ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە بڵاویکردەوە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق تانەکانی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابووری عێراقی لەشەش بڕگەی یاسای بودجە پەسەند کرد، لە نێویاندا ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەرمانبەر، کە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ یاسای بودجە زیادکرا بوو.
یەکێکی تر لەو تانانەی دادگای فیدڕاڵی پەسەندیکرد، رەتکردنەوەی دانانی باجە بە رێژەی ١٥% لەسەر سووتەمەنی و بەرھەمە نەوتییەکان، ئەو تانانەی تریش کە دادگای فیدِراڵی پەسەندیکردن، تایبەتن بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و زیادکردنی نرخی گەنم و جۆ.
جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ میدیای حزبەکەی رایگەیاند، دوژمنانی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، دەیانەوێت یەکێتی و کورد لاواز بکەن و ئێستاش کە سەروبەندی ھەڵبژاردنە لە عێراق، دوژمنان دەیانەوێت یەکێتی لاواز دەربکەوێت.
وتیشی، پێویستە رێگە نەدرێت یەکێتی لاواز بێت و ھەرچۆنێک بێت، نابێت یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لاواز دەربکەوێت، چونکە ئەگەر یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لاواز ببێت، زیانی بۆ پرسی کورد و ھەرێمی کوردستان دەبێت.
ژمارەیەک لە ژنان و چالاکوانان لە سیمینارێکدا داوایان لە ژنان کرد کە رۆژی ھەڵبژارن روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و نوێنەری راستەقینی خۆیان دیاری بکەن، ئاماژەیان بەوەشدا زۆرینەی دەنگدەرانی عێراق ژنن بەڵام ژنان خۆیان بە سیستەمی کۆتا دەردەچن کە ئەمەش جێی نیگەرانییە و پێوست دەکات ژنان ئەوە قبوڵ نەکەن و بە دەنگی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکان دەربچن.
وتیشی تەنھا چوار رۆژ لەبەردەم پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگداندا ماوە و پێویستە رێژەی کورد لەئایندەی عێراقدا زیاتر بکرێت.
زانكۆی هەڵەبجە مەترسییەكانی لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان لە وۆرك شۆپێكی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو . دكتۆر " فابرێس باڵانش "سەرۆكی بەشی جوگرافیا لەزانكۆی لیۆنی فەرەنسا ئاماژەی بەوەكرد، لەئایندەدا كوردستان روبەڕووی گرفتی ئاو دەبێتەوە.
موقتەدا سەدر تویتێکی سەبارەت بەکۆنگرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکە دەستگیربکرێن.
دەشڵێت، گەر کەمتەرخەمی بکرێت لە سزادانی ئەو کەسانە کاردانەوەمان دەبێت.
٦٠٪ی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان لەو شوێنانە دەژین کە مەترسیدارن، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیشیان پشت بە سواڵکردن و قەرز دەبەستن، تەواوی پەنابەرانیش ناتوانن خەرجی ڕۆژانەیان بۆ مانەوە لە ژیان دابین بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەدیش لە نووسراوێکدا بۆ داواکاری گشتی و دادگا ڕایگەیاندووە، "نورجان یاڵچین" لە ژن نیوزدا ھەواڵی بۆ ستایشکردنی پەکەکە و کەجەکە دروستکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا داواکاری گشتیی تورکیا داوایکردووە لە ٨ ساڵ و ٦ مانگەوە تا ٢٠ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.
پارێزەرەکەی ئەو ڕۆژنامەنوسەش ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد ھەواڵەکانی ژن نیوزی بە پێی خواست و بۆچوونی خۆی لێکداوەتەوە و تۆمەتەکانی ڕاست نییە، بڕیاریشە دانیشتنی داھاتووی "نورجان یاڵچین" لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.