هەواڵەکانهەواڵەکان

(رابێرت فۆرد) باڵیوزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق ئاشکرایکرد: کشانەوەی (٩٠٠) سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەرنامەی ئیدارەکەی (جۆبایدن) دا نییە.باڵیوزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق باسی لەوە کردووە" لەگەڵ ئەوەی دیموکراتەکان لە ناو کۆنگرێس فشارەکانیان بۆ کۆتایی ھێنان بە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤای کوردستان چڕکردۆتەوە، بەڵام ئەم بابەتە لە ئیدارەکەی بایدن وەک پرسێکی جدی مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای ئێران بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.2 پلە بەپێوەری ریختەر، بەندەر گەناوەی لە پارێزگای بوشەهەر هەژاندووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، 10 كەس بریندار بوون و زیانیشی بە چەند خانوویەك گەیاندووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، چەقی بوومەلەرزەكە، نزیك گوندی "تاج مەلێكی" سەر بە قەزای ناوەندی بەندەری گەناوە بووە و بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەكەوە خەڵكی ناوچەكە لە خەو ڕاچڵەكیون و لە ماڵەكانیان چوونەتەدەر.
دوابەدوای بوومەرلەزەكە، كۆمەڵەی مانگی سوری بوشەهر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند و چەند تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەكەكردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، رایگەیاند، ھەندێک لایەن ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی بە سوپا  دەدەن، بەڵام ئەوان ھەرگیز رێگە بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی نادەن و حەشد جێگرەوەی سوپا و پۆلیس نیە، وتیشی، لەم قۆناغەدا عێراق لە بەردەم چەندین ئاستەنگ و ئاڵنگاری ئەمنیدایە، لەوانەش چوونەدەرەوەی ھێزە بیانیەکان و گەڕانەوەی سەروەری تەواوەتی بۆ خاکی عێراق و وەک ھاوپەیمانی فەتح، ھەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ دەرکردنی ھێزە بیانیەکان و گەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، (مستەفا کازمی) راسپاردەی داوە بۆ دەرکردنی لێبوردنی تایبەت بۆ تازەپێگەیشتوان و ژنان بەمەرجێک دۆسیەکانی تیرۆر و گەندەڵی و بەکارھێنانی دارایی گشتی نەگرێتەوە، ئەو راسپاردەی سەرۆک وەزیران دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
(مستەفا کازمی) پێشنیاری دەرکردنی لێبوردنێکی تایبەتی بۆ ئەو چالاکوانە سیاسیانە کردووە، کە پێشتر و لەسەر بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ناراست سزای یاسایی دراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکان پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و پێویستە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تریش، دەستوەردانی تێدا نەکەن، دەشڵێت، ئەگەر بە ترسان و تۆقاندن کار بکەن، لە داھاتوودا بە ھەمان شێوە دەبن بەرامبەریان.
رەوتی سەدر بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە ١٠ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، چاوی لە بردنەوەی زۆرترین کورسیە، بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیمانگای "ئیمەیج سات ئینتێل" چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراون و تیایاندا دەردەکەوێت، رووداوی ئاگرکەوتنەوەی چەند رۆژی رابردووی تاران، بەھۆی تەقینەوەیەکەوە بووە کە لە بنکەیەکی موشەکی سوپای پاسداران روویداوە.
دووشەممەی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سوپا لە تارانی پایتەخت، ئاگرکەوتووەتەوە و بەھۆیەوە سێ کارمەند برینداربوون و دواتر دوو لە کارمەندەکان بەھۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەو وێنانە نەداوە کە لەلایەن پەیمانگای "ئیمەیج سات ئینتێل" بڵاوکراونەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەرپرسێکی کەمپی ھۆڵی تایبەت بە کەسوکارەکانی داعش لە سوریا، بە ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکای وتووە، ١١٥ خێزانی عێراقی کە لە ٤٨٧ کەس پێکھاتوون، کەمپی ھۆڵیان بەرەو کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا جێھێشتووە، ئەوەش کاروانی دووەمی گەڕانەوە ئاوارە عێراقیانە لە کەمپی ھۆڵەوە بۆ عێراق، کاتێک مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکەم کاروانی ئەو ئاوارانە کە لە ٣٨١ کەس پێکھاتبوون گەڕانەوە عێراق.
بەپێی رێککەوتنی نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی عێراق، نزیکەی پێنج ھەزار خێزانی عێراقی دانیشتووی کەمپی ھۆڵ، رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق، کە بەپێی ئامارەکان کەمپی ھۆڵ زیاتر لە ٦٢ ھەزار کەسی تێدایە، کە ٣٠ ھەزار کەسیان ھاوڵاتی عێراقین.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن لە پەراوێزی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لە شاری "پیتسبێرگ"، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێران دایە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم و ئەو وڵاتە کاتێکی زۆری بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان، لەبەردەستدا نەماوە. جەختی لەوەشکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام بەو مەرجەی، ئێران پابەندی سەرجەم بەندەکانی ناو رێککەوتننامەکە بێت. بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندکردنەوەی ئێران بە رێککەوتننامەکە، تاوەکو ئێستا شەش خولی دانوستانەکانی ڤیەننا بەڕێوەچووە، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە بەھۆی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئێران، دانوستانەکان راگیراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، مەترسی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، ھەربۆیە لە ٣ی ئەم مانگە تاکو ٩ی مانگ، سەرجەم شوێنە گشتییەکان و خوێندنگا و زانکۆکان دادەخرێن و سوپەرمارکێت و بازاڕەکانی فرۆشتنی سەوز و میوەش، لە سەعات ٨ی بەیانی تا ١ی نیوەڕۆ کراوەدەبن و دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری رادەگیرێت، تەنھا ئەو فەرمانگانە لە کاردادەبن، کە فەرمانگەی خزمەتگوزاریین، ھاوکات دەروازە سنوورییەکانیش تەنھا بەرووی ھاتوچۆی بازرگانیدا کراوەدەبن.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی تەندروستی، تائێستا ٢٧ ھەزار و ٨٤٥ کەس لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ٩٣٢ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی نەزاھەی عێراق ڕایگەیاند، بڕی ١٧ ملیۆن دۆلار لە پارەی دزراویان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق و بڕی ٤ ملیار دۆلاریش کە لە بانکەکانی دەرەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەم نزیکانە دەگێڕنەوە بۆ بانکی ناوەندی.


دەستەی نەزاھەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دادگا بڕیاری دەرکردووە بە گێرانەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە پارەی دزراو کە براوەتە دەرەوەی وڵات".


ڕاشیگەیاندووە، زۆرێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان پێشانداوە ھاوکاری عێراق بکەن بۆ بەدەستھێنانەوەی پارە دزراوەکانی و دەستەی نەزاھەش چاودێری ھەموو دۆسیەکان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە ھەر گەشتیارێک کارتی ڤاکسینی پێ نەببێت ڕێگەی پێنادرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی حاڵەتی تایبەتیان ھەیە و ناتوانن ڤاکسین وەربگرن، دەبێت پێش گەشتەکەیان پشکنینی "پی سی ئاڕ" ئەنجام بدەن و ئەنجامی پشکینەکەیان نەرێنی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ٨ تیرۆرستی داعشیان لە کەرکوک کوشتووە.


ھاوکات سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی موسڵ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێزەکانیان توانیوویانە لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری موسڵ ٢٥ تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەن.


تیرۆریستەکان دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە لە ڕۆژانی داھاتوودا لە ڕێگەی مینی چێنراو تەقینەوە ئەنجام بدەن و دواتر ھێرش بکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆن لەبارەی دەنگدانی تایبەتیشەوە ڕایگەیاندووە، کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق و وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی ھەرێم و زیندانیان و ئاوارەکان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن و ٣٠٩ وێستگەی دەنگدانیش بۆ ١٢٠ ھەزار ئاوارە ئامادە کراوە تاکو دەنگی لێبدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە دادگای تورکیا کرد تا کۆتایی مانگی ئەیلول، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات، بە پێچەوانەوە بە پێی یاساکانی دادگای ئەوروپا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تورکیا دەگرنە بەر.


سەڵاحەددین دەمیرتاش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر و بە چەند تۆمەتێک لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زیندانی ئەدیرنە زیندانیکراوە.ش

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داوا لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات ئیتر بەرامبەر ئەمریکا ساویلکە نەبن و وریاتر مامەڵەی لەگەڵ بکەن. دەشڵێت، ئەمریکا ھەموو سەرنجی خۆی خستووەتە سەر دژایەتیکردنی چین و تەنھا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە.


ئەم وتانەی ماکرۆن لە کاتێکدایە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پاریس بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باس لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی پاریس و واشنتن بکات.


مانگی ڕابردوو بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی ژێر دەریاییە فەڕەنسییەکان لەلایەن ئوسترالیا و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا، پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ ئوسترالیا و ئەمریکا و بەریتانیا گرژی تێکەوت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سابرین ئەلنەوی" بەرپرسی نوسینگەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور داوا لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم دەکات دەستبەجێ ئەو پێنج ڕۆژنامەنوسە ئازاد بکەن کە لە دادگای دووی ھەولێر تۆمەتی ھەڵبەستراویان ئاڕاستەکراوە و بۆ دانپێدانانیشیان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.


ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور لە بەیاننامەیەکیشدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردووەوە وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە سزادانیان و ڕەوشی زیندان، سێ لە سزادراوان مانیان لە خواردن گرتووە و چوونەتە پاڵ مانگرتنی زۆربەی دەستگیرکراوانی بادینان کە ژمارەیان ٨٢ کەسە.


ڕاشیگەیاند، دوای ئەو ماوەیە لە مانگرتن، ئێستا ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوان خراپە، ئەوەش جێی نیگەرانییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...775776777778779...1009