هەواڵەکانهەواڵەکان

"کەریم شکور" لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا ئەو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی کە ساڵی ٢٠١٨ مووچەکانیان لە ناوچەی داودە دزرا، لە ماوەیەکی نزیکدا قەرەبوو بکرێنەوە و مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.


دوێنێ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کۆبووەوە و ڕەوشی قەزای خورماتوو و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لە کۆبوونەوەکەدا چەند داواکارییەکی دانیشتوانی سنوری قەزاکە خرایەڕوو.


بافڵ تاڵەبانیش بڕیاری چارەسەرکردنیانیدا، یەکێک لەوانە قەرەبووکردنەوەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە بوو کە ساڵی ٢٠١٨ مووچەکانیان لێدزرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "تی تی" سویدی ڕایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەھێز لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە شاری "گۆتەنبێرگ" ڕوویداوە و بەھۆیەوە ٢٥ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، نزیکەی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ کەسی تریش لە دانیشتووانی ئەو بینایە و بیناکانی نزیک ڕووداوەکە، گواستراونەتەوە. 


بە پێی میدیاکان، تەقینەوەکە ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە و ئاگرەکە بۆ ماڵەکان تەشەنەی سەندووە و زیانی ماددی ھەبووە، ھۆکاری تەقینەوەکەش نەزانراوە، ھێزەکانی پۆلیسیش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری پەیمانگاکەش ڕایدەگەینێت نۆژەنکردنەوەی ھۆڵەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارەکان و دەبێت ھۆی کارئاسانی بۆ خوێندنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ستار غەفور" کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم بنکەکانی کۆمیسۆن لە پارێزگای ھەڵەبجە دەتوانین کارتی دەنگدان بە ھاووڵاتیان بدەنەوە، دوای ئەو وادەیە کارتەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەغدا. داوای لە ھاووڵاتیانیش کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.


بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاتر لە ٧٠ ھەزار ھاوڵاتی مافی دەنگدانیان ھەیە و تا ئێستا ژمارەیەک نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، باندێک لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆلینەوەدان، لە داھاتووشدا ھێزە ئەمنییەکان وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە. داوای لە ھاوڵاتیانیش کرد ھەر کەسێک زانیاری لەبارەی ھاوشێوەی ئەو کەسانەوە ھەیە ھێزە ئەمنییەکان و لیژنە تەندروستییەکان ئاگادار بکاتەوە. وەزیری تەندروستی روونیشیکردەوە، بۆ دەرھێنانی کارتی ڤاکسین ھاوڵاتیان دەتوانن تەنھا سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن و کارت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکەن کە ناویان لە سیستمی ئەلیکترۆنیدا ھەیە و ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە. کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا لەکاتی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی جیھان کاری پێدەکرێت و بۆ دروستکردنیشی پێویستە ھاوڵاتیان کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان ببەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ڕەنج پشدەری" رۆژنامەنوسی کورد لە یۆنان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی رابردوو ٥٨ کۆچبەر کە نزیکەی ٥٠یان کوردن و ئەوانی تریش ئەفغانی و تورک و ئێرانین، لە کەنارەواکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا و بەھۆی شەپۆلی زۆری دەریا رێگەیان لێتێکچووە و دوای ٨ لە بێسەروشوێنبوونیان کۆچبەرەکان پەیوەندیان کردووە و وتویانە سەلامەتن و لە لیبیا گیرساونەتەوە. وتیشی، دواتر کۆچبەرەکان لەلایەن ھێزی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیرکران و ماوەی ٣ رۆژە بەشی رزگارکردنی کۆچبەرانی نایاسای لە شاری بنغاری لیبیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن. " ڕەنج پشدەری" راشیگەیاند، بێجگە لە کەسوکاری کۆچبەرەکان تا ئێستا ھیچ کەس و لێپرسراوێکی ھەرێمی کوردستان کاریان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ئەو کۆچبەرە کوردانە نەکردووە و داوای لە لایەنە پەوەندیدارەکان کرد بچن بەھانای کۆچبەرەکانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنەماڵەیەکی دیاری عەشرەتی مەنمی لەنێو پارتیەوە پەیوەندی بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کرد و بڕیاریاندا لەمەودوا  لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن ، دوای بڕیاری پەیوەندیکردنیان بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی شانازئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەردانی ماڵی بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی کردو دوای بەخێرھاتنیان بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی رایگەیاند : یەکێتی ماڵی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەیە کە دەیانەوێت لەم سەکۆیەوە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن ، ووتیشی یەکیتی وەک حزبێکی نیشتیمانی کە ھەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خەڵک دامەزراوە دەرگای کراوەیە بەرووی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت لەنێو یەکێتی خزمەت بکەن , لە ووتەیەکشدا  بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی رایگەیاند: دوای بێ ئومێدبونیان لە پارتی و پشتگوێ خستنیان سەدان کەس لەنێو بنەماڵەکەیان بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن و کاردەکەن بۆ سەرخستنی  ھاوپەیمانی کوردستان .

  

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستا موزەفەر مستەفا بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردە بۆ بەیانی کوردسات نیوز وتی، "بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە بڕیاری ھەڵپەساردنی خوێندن درا لە لە پەیمانگاکانی راھێنان  و گەشەپێدانی پەروەردەیی کە ژمارەیان چوار پەیمانگابوو لە سلێمانی، ھەولێر، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە ئێستادا کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی کراوەتەوە و ئەو مامۆستایانەی بڕوانامەکانیان دبلۆمە دەتوانن لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی درێژە بەخوێندن بدەن و بە رەسمی بڕوانامەکانیان بکەنە بکالۆریۆس".


راشیگەیاند، "گرفتی ئەو پەیمانگایە ئەوەبوو کاتێک کرایەوە لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ ئامانج لێی راھێنان بوو بە مامۆستایان، بەڵام ھەڵە تێگەشتن ھەبوو بەوەی بڕوانامەکانیان دەبێتە بکالۆریۆس لەکاتێکدا تەنھا ئیمتیازاتەکانیان بەوجۆرەیەو لەناو وەزارەتی پەروەردە کاری پێدەکرێت و ئەوەش لە بڕوانامە دەنوسرێت کە خولێکی راھێنانی تەواوکردووە نەک بڕوانامەی بکالۆریۆس بێت".

بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، ئەو مامۆستایانەی لەو پەیمانگایە وانەیان دەوتەوە ژمارەیەکیان راژەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەکانی سابیس، ناوەندەکانی خوێندن و ژمارەیەکیشیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی مەشق و راھێنان و بڕیارەکەش کە دراوە بۆ بەرژوەندی گشتی بووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی رایگەیاندوە، ئەگەر ئەمریکا ئاشتی دەوێت، دەبێت بزانێت ھیچ ھۆکارێک نەماوە بۆ مانەوەی ھێزەکانی لە وڵاتاندا و پێویستە چۆن لە ئەفغانستان کشایەوە بە ھەمان شێوە لە سوریا و عێراقیش بکشێتەوە و رێگە بە گەلانی ئەو وڵاتانە بدات خۆیان بڕیار بەدەست بن. 


لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی نیازی تورکیا بۆ گرتنەوەی شوێنی ئەمریکا لە سوریا، ئەردۆغان وتی، ئەگەر سورییەکان پێشوازییان لێنەکەن و بە راستی نەیانەوێت تورکیا لە وڵاتەکەیاندا بمێنێتەوە، ھەرگیز لە سوریا نامێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لەو کێشانەی بەرۆکی عێراقی گرتووە کێشەی کارەبایە و ١٢٠ ملیار دۆلار زیانی بە حکومەت گەیاندووە، بەھۆی خراپی ئیدارەدانی وڵاتیشەوە ھێشتا پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی وزە بەپێی پێویست نییە و  بەفیڕۆچوون ھەیە. 


وتیشی، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە زیادبووندایە و بەوەش داواکاری لەسەر کارەبا زیادیکردووە، بانکی ناوەندیش پارەی بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنی وزە تەرخان کردووە، بە تایبەتی بە مەبەستی گەیاندنی کارەبا بۆ گوند و شوێنە دوورەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە تورکیا موشەکە ئێس ٤٠٠ەکانی دروستکراوی روسیا لەناو ببات و چیدی کەلوپەلی سەربازی لە مۆسکۆ نەکڕێت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی گەمارۆی زیاتر دەبێتەوە.


ئەم لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەوەدێت کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس ٤٠٠ لە روسیا و کەسیش ناتوانێت رێگریان لێبکات. 


ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا پێیوایە ئەو سیستمە ھەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥، بۆیە ئەو پرسە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرەی ئاڵۆز کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک و لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا لەبارەی کاتی دەستپیکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە چەند بەربەستێک لەبەردەم ئەو پرسەدا ھەیە، بەڵام ھیواخوازن تا درەنگ نەبووە، ئەو دوو لایەنە دەست بە دانوستان بکەنەوە.


لە چەند مانگی رابردوودا و بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران، چەند خولێکی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە بەغداد بەڕێوەچووە و بەرپرسانی ھەر دوولاش رایانگەیاندووە، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی لە ھیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات، بۆیە ئەرکی یەکێتییەکانە سورتربن لە خزمەتکردنی کەرکوک و لەم ھەلومەرجەشدا ھەموو ئەرکە رێکخراوەییەکان تەرخان بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنە، زامنی کوردستانی بوونی کەرکوک و پاراستنی گیانی پێکەوە ژیانە لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێواز فایەق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێگەکەی بۆ وەڵامدانەوەی سەرۆکی ھەرێم بەکارناھێنێت، بەڵام وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی دەداتەوە. 


وتیشی، دەبێت سەرۆکی ھەرێم پارێزەری یەکڕیزی بێت، بەڵام لە دواین لێدوانیدا کە وتویەتی پارتی تەنھا حزبێکە کە حسابی بۆ دەکرێت، مومارەسەی فەرھەنگی سڕینەوە دەکات، ھەر حزبێکیش حساب بۆ یەکێتی نەکات و نەیخوێنێتەوە، یەکێتیش حسابی بۆ ناکات.


رێواز فایەق راشیگەیاند، یەکێتی حزبێکی قبوڵکراوی متمانە پێکراوە لەسەر ئاستی عێراق و بەڵگەش بۆ ئەو راستیە ئەوەیە کە سەرۆکایەتی وەفدی دانوستانکار بۆ بەغداد قوباد تاڵەبانی بووە کە جێی متمانەی بەغدادە و بە ھەوڵەکانی بودجەی خەڵکی ھەرێمی گەڕاندۆتەوە. 


ئاماژەی بەوەشکرد، لەشەڕی داعشدا ھێزەکانی یەکێتی نەبونایە ھەولێر لە بەردەم مەترسیدا بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە جگە لە چارەسەرکردنی توشبوانی ناوخۆ، بەشێکی زۆریش توشبووانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دیداری ژینگە لە زانکۆی سلێمانی بووە دەرفەتێک تا راستەوخۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بداتەوە کە تایبەت بوون بە ژینگەی سلێمانی، لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی چارەسەرەکانی گرفتی ژینگەی تانجەرۆی خستەڕوو، ئەو دیدارە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکخرابوو .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...779780781782783...1009