هەواڵەکانهەواڵەکان

نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتێکیان بینیوە کە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان گلەیی و گازندەی گەیاندووەتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەبارەت بە چەند پێشلکارییەک لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا.


ڕاشیگەیاندووە، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن و ئەگەر چاودێران ھەر شتێک ببینن کە جێی نیگەرانی بێت، ئەوا بە ڕاپۆرت بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەنێرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیواشی خواست کە رۆژی یەک شەممە بەشدارییکردن لە دەنگدانی گشتی  بەشێوەیەکی فراواندا بێت و بۆ دڵنیاییش لە دەرەنجامەکان دوای جیاکردنەوەی ئەلکترۆنی، بە دەستیش دەنگەکان جیا دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: چەندین لایەن ھەبوون کە گومانیان لە جدییەتی حکومەت ھەبوو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بێدەنگی حکومەت لە پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن گوزارشت بوو لە ھەڵوێستە نیشتیمانییەکە، و رێگەیان نەداوە ھیچ وەزیرێک بەشداربێت لە پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لایەنێک یان کاندیدێک.


مستەفا کازمی رایگەیاند، ئەوەی پەیوەندی بە ئاسایشی ھەڵبژاردنەوە ھەیە گەرەنتی کراوە و ئازادی تەواو بۆ دەنگدەران زامن کراوە.


مستەفا کازمی ھەر لەو کۆنفراسە وتی، ئەرکی ئەوە کە راستییەکان ئاشکرا بکات و رایگەیاند: عێراق نزیک بوەوە لە ھەرەسھێنانی ئابوری، ھیچ رێگەیەکیان لەبەردەم نەمایەوە جگە لە راستگۆی لەبەرامبەر گەلی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بەو بۆنەیەوە داوا لە حکومەتی ئیتحادی  دەکەین کە ئەرکی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداکۆکی کردن لە خاکی عیراق بە کوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لە رێگەی کەناڵە دیبلۆماسیەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە.


مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
پەیامی کۆتایی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن
کوردستانیانی خۆشەویست…
لە دوایین ساتەکانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبینەوەو بە گڕوتینی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕین و رزگارکردنی کوردستان لە چنگی بەعسی داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی تاریکپەرستانی داعش بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچین.
ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، بە سوپاسێکی زۆرەوە پێشمەرگە قارەمانەکان، ھێزەکانی ناوخۆ بە گڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بوون و دەنگیان دا، ئومێدەوارین ئێمەش بە ھەمان رۆحیەتی ئەوانەوە لە پرۆسەکە بەشداربین.
خەڵکی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان…
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھێزێکی رەسەنی خاوەن مێژوویەکی پاک و پڕشنگدار، پێشەنگ لە خەبات و قوربانیدان، داھێنەر لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و تێکشکێنەری پیلانەکان، بۆ ئەم ھەڵبژاردنە لەگەڵ ھەڤاڵانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان لە پڕۆسەکە بەشدارین، بە پشتیوانی و پاڵپشتی تێکۆشەرانی گەلەکەمان و خەڵکی دڵسۆزو قارەمانی کوردستان چاومان لە سەرکەوتنی گەورەیە، دەمانەوێ سەرکەوین و سەرکەوتنمان بکەینە دیاری بۆ رۆحی رابەرانمان مام جەلال و کاک نەوشیروان و سەرجەم تێکۆشەرانی گەلەکەمان.
وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامانجمانە لە خانەقینەوە تا زاخۆ، لە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و شاری ھەڵمەت و قوربانی، لە کەرکوووکی قودسی کوردستان، لە ھەولێری قەڵاو منارەو لانەی شێران، لە دھۆکا رەنگین و ھەڵەبجەی بەناھەق شەھیدکراو، لە گەرمیانی ئەنفالکراو و راپەڕینی دەروازەی راپەرینەوە، لە بەغدای پایتەختی عێراق و لە موسڵی بریندار، متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەستبێنین و نوێنەرانمان لە بەغدا، لە چوارچێوەی ستراتیژی روونی مام جەلال کاربکەن بۆ چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانمان و ببینە داکۆکیکاری سەرسەخت لە دابینکردن و پاراستنی قووتی خەڵکی کوردستان، خەبات بکەین لەپێناو زامنکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستووری عێراق.
کوردستانیانی ئازیز…
بەشداریکردنتان لە پڕۆسەی دەنگدان مافێکی سەرەتایی خۆتانەو بە بەشداریکردنتان لە پرۆسەکە دەتوانن ببنە بەشێک لە رێڕەوی بڕیاردان لەم وڵاتە، دەنگدانتان بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھێزترکردنی پێگەی کوردە لە بەغدا، یەکێتییەکی بەھێز لە بەغدا زامنی ژیانێکی سەقامگیرە لە ھەرێمی کوردستان و راستکردنەوەی رێڕەوی بڕیاردانە لە بەرژەوەندی گەلەکەمان.
یەکێتییە خوێن سەوزەکان…
بە درێژایی مێژوو، یەکێتییەکەمان ھەورازو نشێوی زۆری بینیوە، ھەمیشە نەیارانمان خەونیان بە شکست و لەناوچوونی یەکێتی بینیوە، ئەوە ئێوەن نەتانھێشتووە خەونی نەیارانمان بێنەدی، ئەمجارەش بە بەشداری یەکێتیانەتان لە پڕۆسەکە و سەرخستنی کاندیدانمان دەتوانین بۆ یارو نەیاری بسەلمێنین کە یەکێتی ھێزێکی رەسەنەو خاوەنی جەماوەرێکی پۆڵاینەو ھەرگیز ناکەوێ، دەبێ ئەمجارە ھەموومان پێکەوە بیسەلمێنین کە یەکێتی ھێزێکە لەھەناوی خەڵکی کوردستانەوە ھەڵقوڵاوە، ھەر خەڵکی تێکۆشەرو بە شەرەفی کوردستانیشن یەکێتی سەردەخەن و دەیسەلمێنن کە مامی ھەموومان مام جەلال راستی فەرموو کە وتی سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە.
داوا لە ھەموو کادیرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، بە تایبەت گەنجان و لاوان و ژنان، تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین دەنگ بدەن بە ھاوپەیمانی کوردستان.
لەپێناو ئاسوودەکردنی رۆحی شەھیدانمان، لە پێناو سەرخستنی ھاوپەیمانیەکەی مام جەلال و کاک نەوشیروان
لەپێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ نەوەکانی داھاتوو و زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەنجان و لاوانمان
دەنگ بدەن بە ھاوپەیمانی کوردستان
بەیەکەوە بەھێزترین
مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا چاورەش فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ لە پەیامەکەیدا سوپاسی ئەرک و ماندووبوونیانی کردوە کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە شارستانییانە و شایستە بە ناوو ناوبانگی خۆیان بەشدارییان کردوە، دووپاتیشی کردوەتەوە، کە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و مافێکی یاسایی و ئاسایی ئەرکی خۆیان جێبەجێکردوە وپرۆسەکەیان سەرخستوە.


فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ داوای لەو ھێزانە کردوە، بۆ دەنگدانی گشتی ھانی کەسوکاریان بدەن روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و کار بۆ سەرخستنی کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەدەنگدانی تایبەتدا رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگای ھەولێر ٧٥٪، و لە سلێمانی ٧٨٪ و لە دھۆک ٦٩٪ و لە کەرکوک ٦٢% بووە، بەرزترین رێژەی بەشداری لە پارێزگای بابل بووە کە لە ٨٠% بووە و کەمترین ریژەی بەشداریش لە پارێزگای ئەنبار بووە کەلە ٥٩% بووە.


ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆی یەک ملیۆن و ١٩٦ ھەزار ٥٢٤ کەس کە مافی دەنگدانی تایبەتی ھەبووە، ٨٢١ ھەزار کەس بەشداری پرۆسەکەیان کردووە، کە دەکاتە ٦٩%، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە زۆرترین رێژەی سکاڵا لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ کۆتایی بەخولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دێت و راوێژکاری یاسایی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، بە دەرکردنی بڕیارێکی یاسایی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بەم خولە دەھێنرێت.


ئەمین بەکر راوێژکاری یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەم کۆتایی بە خوای چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران دێت و بۆ ئەوەش پێویست بە کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکات و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارێکی یاسایی دەردەکات و بەوجۆرە پەرلەمان خۆی ھەڵدەوەشێنێتەوە.


باسی لەوەشکرد، لەدوای بڕیارە یاساییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جارێکی دیکە ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت دەست بەکارببێتەوە، چونکە خۆی خۆی ھەڵوەشاندووەتەوەو ئەگەر ھەڵبژاردنیش نەکرێت بەھەر ھۆکارێکی عیراق دەکەوێتە فەراغی تەشریعی. 


بەگوێرەی مادەی ٦٤ لە دەستوری عیراق، ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینەی رەھای ئەندامانی ھەڵدەوەشێنرێتەوە و لە ماوەی ٦٠ رۆژی دواتردا دەبێت ھەڵبژاردن ئەنجامدرابێت، لەو ماوەیەشدا ئەنجومەنی وەزیران بە دەستلەکارکێشاوە ھەژمار دەکرێت و کارەکانی رۆژانەی بەڕێوەدەبات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای پاکستان بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە بە پێوەری ریختەر ویلایەتی بەلوچستان لە باشوری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتەی ھەژاندووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، زیانی ماددی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاندووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەرزەکە، ناوچەی ھەرانی لە خۆرھەڵاتی شاری کوەیتە ناوەندی ویلایەتی بەلوچستان بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی بۆ داواکاری و خواستی خوشک و برایانی ئێزدی دووپات دەکاتەوە، بە قەرەبووکردنەوە و ئاسایکردنەوەی ژیان لە شەنگال و سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کە بەرامبەر بە ئێزدییەکان ئەنجامیاندا.


بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، یەکێتی داکۆکیکار دەبێت بۆ پاراستنی کلتوور و رەسەنایەتی ئاینی ئێزدییەکان، کە نموونەیەکە لە جوانی وێنا گەورەکەی ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ھەموو ئایین و نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوەکە، داھاتەکانی لە ھەرێمی کوردستان لە ماوەی نۆ مانگدا بە رێژەی ٧٧٪ زیادیکردوە بۆ ١٣١ ملیۆن دۆلار، لە ٩ی مانگی ساڵی رابردووش داھاتەکانی تەنھا ٧٤ ملیۆن دۆلار بووە.  


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تاساڵی ٢٠٢٣، بەرھەمھێنانی گازی سروشتی بۆ ٢٥٠ ملیۆن پێی سێجا زیاد دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی بەجێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، پەرە بە كاری بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەدرێت و هەلی كاری زیاتر لە ‌هەڵەبجە دەرەخسێت.
ئازاد تۆفیق داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد، لە جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانەدا، ئەولەویەت بدات بەو سەرمایەدارانەی كە لە رابردوودا خزمەتی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە.

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە شاری ھەولێر رایگەیاند،  پێنج کەس لە نوێنەر و ئەندامانی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستانی ھەدەپە لەلایەن ئاسایشی گەڕەکی ڕاپەڕینی ھەولێرەوە دەستگیرکران، کە دوانیان ناھیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب نوێنەرانی ھەدەپەن و سیانەکەی تریشئەندامی نوێنەرایەتیی ھەدەپەن.


بەپێی زانیارییەکانیش لەئێستادا ئەو  دەسگیرکراوانەی ھەدەپە گواستراونەتەوە بۆ ئاسایشی ڕاپەڕین لە ھەولێر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.


 لەلایەکی ترەوەنارین مستۆ ئەندامی نوێنەری خۆبەرێوەبەری خۆسەر لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژی ٢٨ی ئابی رابردوو لە ناوچەی خەلیفان شەش گەریلا لەلایەن سوپای تورکیاوە شەھید کراون، کە دوانیان خەڵکی رۆژئاڤای کوردستانن، تا ئێستا تەرمەکانیان رادەستی کەسوکاریان نەکراوەتەوە.


ھاوکات داوا لە رایگشتی و حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات ھاوکارییان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شەھیدەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات، لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی ٤٦٠ پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیانی سیاسی دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان و ووردبینی کردنی ناوەکانیان بە میکانیزمێک و بە شێوەی تیروپشک دابەش دەکرێت بە سەریاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەرانیە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە بودجەكەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی عێراقە و بڕیارە لە ماوەی 500 رۆژدا جێبەجێ بكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات لە پێناو نەبچرانی کارەبا و سەلامەتیی کارمەندانی کارەبا کارکردن لە پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...769770771772773...1008