هەواڵەکانهەواڵەکان

مستەفا کازمی  سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوو، "بەڵێنی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئارام بەجێھێنا".


دەشڵیت، سوپاس بۆ گەلی عێراق و دەنگدەران و ھێزە سیاسیەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەنگی ھاوڵاتیانی عێراق ئەمانەتێکی گەورەیە و پاراستومانە و زانیارییەکان لە رای گشتی و راگەیاندنەکان ناشارینەوە.


وتیشی، ھیوادارین راگەیاندنی ئەنجامەکان جێی رەزامەندی شەقامی عێراقی بێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ھەموو ناوەندەکان نوێنەری لایەنەکان و سندوقی سکاڵا ھەبووە و لێکۆڵینەوە لە تەواوی سکاڵاکان دەکەین.


ئاشکراشیکرد، ئەنجامی بەشداریکردنی دەنگدان لە چەند سەعاتی داھاتوودا رادەگەیەنرێت و نەتەوە یەکگرتووەکان بە راپۆرتێک ھەڵسەنگاندن بۆ ھەڵبژاردنەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت تەواوکردوە، رۆژی یەک شەممە پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و سەعات ٧ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بە رەووی دەنگدەراندا دەکرێنەوە، بەپێی بڕیارەکانی کۆمسیۆنیش سەعات ٦ی ئێوارە سندوقەکانی دەنگدان دادەخرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(جومان غەلای) وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵا رایگەیاند: لە پرۆسەی ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە (سەدا سەد) ھاوتابووە لەگەڵ ھەژمارکردنەوەی دەنگی ئەلکترۆنی.
لەلایەکیتریشەوە لە شەوی رابردووە ھێزێکی زۆر لە ناوچەی سەوز بڵاوە پێکراون بۆ رێگری کردن لە ھەرگردبوونەوەی جەماوەری دوای راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی ھەڵبژاردنەکان، بەپێی زانیاری بەشێک لە میدیا عێراقییەکانیش، لە دەنگدانی تایبەت دەوڵەتی یاسا و رەوتی سەدڕی لە پارێزگاکانی باشور و ناوەراست زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت ئەمریکا دان بە فەرمانڕەوایی تاڵیباندا دەنێت.
وتیشی، فشار دەخەنە سەر بەرپرسانی تاڵیبان بۆئەوەی رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و کار بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی گشتیش بکەن کە سەرجەم لایەنەکان لەخۆبگرێت و رێگەش بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەفغانستان بدەن کە روبەڕوی قەیرانێکی ئابوری و مرۆیی سەخت بووەتەوە.
ئەم دانیشتنە دەبێت بە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ھەردوولا لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تیاڵیبانەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفور لە پارێزگای حومس چەند چەکدارێکی سەر بە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بووون.
پێشتریش چالاکوانانی سوریا رایانگەیاندبوو، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕکەوان لە ئەلبولکەمال سەر بە دێرەزوور ھێرشیان کردووەتە سەر ئەو گروپانەی کە سەر بە ئێرانن، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(نێد پرایس) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، دەیانەوێت بەزووترین کات دانوستانەکان لە ڤیەننا دەستپێبکەنەوە و تارانیش دەستبەجێ بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکانی ڤیەننا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێگەی دیپلۆماسی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ھێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی، گرنگە ھەموو لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە و بەردەوام بن لە دانوستانەکان لەو شوێنەی کە پچڕاوە، چونکە دانوستانەکان پرۆسەیەک نییە بتوانێت بۆ ھەتا ھەتایە بەردەوام بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەیانی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی و چیا نەوشیروان مستەفا بە یەکەوە سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال و نەوشیوان مستەفایان کرد و چەپکە گوڵی وەفاداریان لەسەر مەزاری ھەردوو سەرکردە و رابەری مێژوویی کورد دانا، سەرەتا لە گردی زەرگەتە سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفایان کرد و دواتر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد لە دەباشان.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی و چیا نەوشیروان مستەفا بە یەکەوە پەیامێکە بۆ ھەڵسوڕاوان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کاری پێکەوەیی و  بەھێزکردن و پتەوکردنی ھاوپەیمانی و پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە دوای ھەڵبژاردن و قۆناغەکانی داھاتوو، پەیامێک بوو بۆ رۆشنکردن و تەواوکردنی رێگە و رێبازی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان لە بەرنامە و کاری پێکەوەیی یەکێتی و گۆڕان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ  ٥٦ تۆمەتبار دەرکرد کە لە نێو رێکخستنە نھێنییەکانی سەر بە "فەتحوڵا گیولەن" بوون لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە، ھاوکات بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٣ ئەفسەری لەکار دوورخراوە دەرکردوە.
ھەر لەو چوارچێوەیەشدا تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش لە ٢٧ پارێزگای تورکیا دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش کردووە و ٤٣ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی، ھەموو دەروازە سنورییەکانی ھەرێم و عێراق و فڕۆکەخانەکان لە سەعات ٩ی شەوی  شەممە بۆ ماوەی ٢٤ سەعات دادەخرێن و رێگە بە ھیچ جۆرە ھاتووچۆیەکی گەشتیاری و بازرگانی نادرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوە تەندروستییەکانی ئەفغانستان رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەی مزگەوتێکی شیعەکان لە ھەرێمی سەید ئاباد کوژران و برینداربوون بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس بەرزبووەتەوە، رۆژێک دوای تەقینەوەکەش رێکخراوی داعشی خۆراسان بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان خۆکوژێک لە کاتی نوێژی ھەینی چووەتە ناو مزگەوتەکە و خۆی تەقاندووەتەوە، سەرجەم کوژراوەکانیش سەر بە شیعەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سەیدسادق رایگەیاند، پشتیوانیان لە نۆژەنکردنەوەی یاریگای قەزای سەیدسادق کردوە، ھاوکات چەند پڕۆژەیەکیش لە قەزاکە تەواو نەکراون، بودجە بۆ ئەو پڕۆژانەش تەرخانراوە.
سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسیش رایگەیاند، دەبێت بە ئومێدێکی زیاترەوە ھەرێم بگەیەننە کەناری ئارامی و کارەکان بگوازنەوە بۆ بەغداد.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان) وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای سەردانەکەی بۆ لوبنان گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و رایگەیاند، ئێران ھاوشێوەی شەڕی دژی تیرۆر، لە گەڵ سوریادا دەمێنێتەوە و لە داھاتوشدا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی.
وتیشی، سوریا ھەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت و ئێرانیش لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و لە ھەموو بوارەکانیشدا ھاوکاری دەکات .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...767768769770771...1008