وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کارەبایەکی بەردەوام دەداتە ھاووڵاتیان
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ھاوکات لە پێناو نەبچرانی کارەبا و سەلامەتیی کارمەندانی کارەبا کارکردن لە پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێت.
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ھاوکات لە پێناو نەبچرانی کارەبا و سەلامەتیی کارمەندانی کارەبا کارکردن لە پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردوەتەوە، کەسێکی تەمەن 24 ساڵیان دەستگیر کردوە، بە تۆمەتی بردنی دەرگای نۆرینگەیەک و بردنی کامێرای چاودێری نۆرینگەکە لە قەزای خورماڵدا.
پۆلیسی هەڵەبجە ئەماژەی بەوەکردوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیەکەوە سکاڵاتۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرئەوەی کە دەرگای نۆرینگەکەی لەنێو بازاڕی خورماڵدا شکێنراوە و کامێراکانی چاودێری نۆرینگەکەی دزراوە.
لە لایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵ دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت؛ تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و پەرەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران راگەیاند، ئاماژەی بەوە کرد کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرژییەکان رەوانەی پاکستان دەکات و بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاندوە، ئەگەر ئێران رازی نەبێت بـە رێککەوت هەموو وڵاتـەکە دەتەقێتـەوە.
بە گوێرەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە ویتکۆف ئێوارەی دووشەممە بگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان و رۆژی سێشەممە بەشداریی لە گەڕێکیتری گفتوگۆکان بکات لەگەڵوەفدی ئێراندا.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، کە زاواکەی، جارێد کۆشنەر، وەک شارەزایەکی دێرین لە دانوستانەکانی ئاشتیدا، هاوشانی ویتکۆف بەشداری کۆبوونەوەکان دەبێت، لە کاتێکدا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک کە پێشتر سەرپەرشتی گەڕی یەکەمی کردبوو، لەم گەشتەدا ئامادە نابێت.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترامپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵەوە، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند؛ هەرچەندە پێشنیازێکی "دادپەروەرانە"ی بۆ رێککەوتن خستووەتەڕوو، بەڵام ئەگەر رێگەچارەی دیپلۆماسی سەرنەگرێت، واشنتۆن پەنا بۆ هەنگاوی سەربازی دەبات و هەموو وێستگەکانی وزە و پردەکان لە ئێران دەکاتە ئامانج.
سەبارەت بە ئەگەری بەشداریی خۆشی لەو کۆبونەوانەدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە رەنگە لە قۆناغەکانی داهاتوودا سەردانی پاکستان بکات، بەڵام ئێستا چاوەڕێی دەرەنجامی گفتوگۆکانی نێردە تایبەتەکانی دەکات.
ئەمە لە کاتێكدایە تا ئێستا لایەنی ئێران، هیچ ئاماژەیەکیان بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکادا نەکردوە و لە گەری یەکەمدا داوایان کردبوو جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەشداری بکات لە گفتوگۆکاندا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران حەتمییە و بە شێوەیەکی "دۆستانە یان سەخت" ئەنجام دەدرێت.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ئاماژەی بەوە کرد: ئێران پێشێلکارییەکی مەترسیداری بۆ رێککەوتنی ئاگربەست ئەنجام داوە، بەڵام ئێمە هێشتا بڕوامان وایە کە دەتوانین بگەیەنە رێککەوتن.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر پێویستیی یەکلاییکردنەوەی پرسەکە کردەوە و وتی: رێککەوتن لەگەڵ ئێران بە شێوەیەک لە شێوەکان هەر روو دەدات، جا بە رێگەی دۆستانە بێت یان بە رێگەیەکی سەخت.
هاوکات لەگەڵ لێدوانە توندەکانی بەرامبەر تاران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە بڕیارە نوێنەرانی وڵاتەکەی ئێوارەی سبەی بگەنە "ئیسلام ئاباد"ی پایتەختی پاکستان بە مەبەستی ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لەسەر چەندین دۆسیەی هەرێمی و نێودەوڵەتی گەیشتووەتە ئاستێکی هەستیار.