هەواڵەکانهەواڵەکان

(حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان) وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای سەردانەکەی بۆ لوبنان گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و رایگەیاند، ئێران ھاوشێوەی شەڕی دژی تیرۆر، لە گەڵ سوریادا دەمێنێتەوە و لە داھاتوشدا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی.
وتیشی، سوریا ھەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت و ئێرانیش لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و لە ھەموو بوارەکانیشدا ھاوکاری دەکات .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز دەڕاڕ ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە وڵامی وەزیری دەرەوەی سوریای دایەوە و وتی، ھەر کاتێک ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش کوتایی بێت و سورییەکان جارێکی تر رێکبکەونەوە، گرەنتی ئەوە دەدەن کە ھێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە.  


وتیشی، پێویستە ھەموان کار بکەن بۆ یەکگرتوویی خاکی سوریا و داوا لە حکومەتی دیمەشقیش دەکات لە لێدوانی توند دووربکەوێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ چارەسەری سیاسی و مێزی گفتوگۆ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، سبەینێ ناوەندەکانی دەنگدان بکەنە بڵندگۆی ئیرادەی راستەقینەتان بۆ چاکسازی و بەگژداچوونەوەی خراپەکاری، چونکە ھیچ دەنگێک لە دەنگی میللەت بەرزتر و ھیچ ئیرادەیەک لە ئیرادەی خەڵک بەھێزتر نییە، بەشداری کارا و ھوشیارانەی ھاوڵاتیان، خاڵی وەرچەرخانێکی چارەنووساز دەبێت و ڕێگە لە یاریکردن بە چارەنووسی وڵات دەگرێت. 


وتیشی، ئەو ھەڵبژاردنە دەرفەتە بۆ ھاوڵاتیان بۆ ئەوەی ئەو ڕێڕەوە بە ئاڕاستەی چاکسازی و گۆڕانکاری ببەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھەنگاوی باش لەپێناو پارێزگاری لە دەنگەکان و ڕێگری لە ساختەکاری گیراوەتەبەر، بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان بتوانن بە ئازادی دەنگ بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنەماڵەی بەنی سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەبولحەسەن بەنی سەدر دوای ماوەیەکی زۆر لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی پیتیە سالپیتێریەی شاری پاریس کۆچی دوایی کردووە.


بەنی سەدر ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی باخچەی سەر بە شاری ھەمەدان لەدایک بووە و باوکی پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ روحوڵا خومەینی رێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ھەبوو.


ئەبولحەسەن بەنی سەدر کە پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چالاکانی سیاسی و لە دەرەوەی وڵات بوو، پاش شۆڕش گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٧٩ خۆی بۆ پۆستی  سەرۆک کۆماری ئێران کاندید کرد و بە بەدەستھێنانی ٧٦٪ی دەنگەکان، بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران، بەڵام ماوەی سەرۆکایەتییەکەی زۆری نەخایاند و ساڵی ١٩٨١ بەکۆی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران، لە سەر کار لابرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی سەرپەرشتیاری بازنەی دووی ھەڵبژاردن لە کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە بەڵگە عەرەب و تورکمان پیلانگێڕی گەورە و فراوانیان دژی کورد لە کەرکوک دەستپێکردووە و بەشێک لە عەرەبەکان دەستکاریی تۆماری دەنگدانیان کردووە و ناوی تیرۆرستانی داعشیان لە سیستەمەکە تۆمارکردووە، ھەروەھا کارمەندانی کورد لە کۆمسیۆنی کەرکوک لابراون، ھەر بۆیە سکاڵایان لە دژی ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە کەسایەتی سیاسی گەورەی عەرەب و چەندین کەسی تر لە پارێزگاکە دەستیان لە پشت ئەو کارەوە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولکەریم عومەر ھاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا پێشوازی لە وەفدێکی بەلجیکی کرد و ھەردولا باسیان لە قەیرانی سوریا و بەشداری نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری لە پرۆسەی سیاسی و چارەسەری قەیرانی سوریا کرد. 


جورج دالماغنی سەرۆکی وەفدی بەلجیکا ستایشی رۆڵی خۆبەڕێوەبەری کرد لە پاراستنی خێزانی تیرۆرستانی داعش لە ناو کەمپەکان و داواش لە وڵاتانی ئەوروپاش کرد ھاوڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان و دادگایی بکرێن. 


وەفدی بەلجیکا بەڵێنیشیدا بەردەوام بن لە ھاوکاریییەکانیان لە بواری ئەمنی و مرۆیی بۆ خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، ھەروەھا بەھۆی ئەوەشی (١٠/١٠) رۆژی دەنگدانەو ھاوڵاتیان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ماوەی زانکۆلاین (٤٨) سەعاتی دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوی رۆژی دوشەمە رێکەوتی (٢٠٢١/١٠/١١) بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوان، کە بەھەر ھۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواوبکەن.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، ھەر بۆیە داوا لە دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو ٤٨ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوی ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنی فۆرمی زانکۆلاین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری ھێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا؛ رۆژی دووشەممە رێککەوتی ١١ـی ئۆکتۆبەر، لە پاڵ رۆژی یەکشەممە ١٢ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاگاداری سەرجەم بازاڕو مۆڵ و مارکێت و خاوەنی ڕێستورانت و چێشتخانە و خوارنگە و کافتریا و چایخانە میللی و گەشتیاریەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکەینەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەیانی یەکشەمەڕێکەوتی١٠-١٠-٢٠٢١ سەرجەم ئەو شوێنانە دادەخرێن.

‏‎ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بازرگان و کاسبکارانی کرد کە لەماوەی چەند ساڵی قەیرانی داراییدا یارمەتیدەری حکومەتی ھەرێم بوون بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا و وتیشی؛ لەمەودوا بازرگان و وەبەرھێنەرانی کوردستان رۆڵی گرنگ دەبینین لە پێشخستن کوردستان و بووژاندنەوەی ئابوری ھەرێم.


جێگری سەرۆک وەزیران لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی بە بازرگان و وەبەرھێنەران-دا حکومەتی ھەرێم لەمەودوا کارئاسانی تەواویان بۆ بکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان و داواشی لێکردن ھەر کەس و لایەنێک کە بەرامبەر بە کار و پڕۆژەکانیان کەمتەرخەمی نواند یان کێشەی بۆ دروستکردن راستەوخۆ پەیوەندی بە خۆیەوە بکەن.


قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت حکومەتی ھەرێم کار و ژیان و ئاسایشی بازرگان و وەبەرھێنەرانی ناخۆ مسۆگەر بکات تا بازرگان و وەبەرھێنەری بیانیش ھەست بە دڵنیایی بکەن بۆ ئەوەی بێنە کوردستان و وەبەرھێنان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەرێمی کوردستانی ٢٢٥ ھەزار و ٨٢٩ کەس مافی دەنگدانی تایبەتیان ھەیە، دابەشبوونیان بەسەر پارێزگاکان بە مشێوەیە، لە پارێزگای ھەولێر ٩٠ ھەزار و ٥٤ دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانیش ٨٤ ھەزار و ٧٧٥ دەنگدەر، لە پارێزگای دھۆکیش ٥١ ھەزار دەنگدەر، بۆ دەنگدانی تایبەت لە ھەولێر ٥٢ بنکە و لە سلێمانی ٤١ بنکە و لە دھۆک ٢٩ بنکە کراونەتەوە.


لەسەر ئاستی عێراقیش یەک ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٧٢٧ دەنگدەری تایبەت ھەیە، کە زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کەسیان ئاوارەن، لە ٥٩٥ ناوەند و ٢ ھەزار و ٥٨٤ وێستگەی دەنگدان دەنگدەدەن.


بە پێی بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن دەبێت دەنگدەر لە کاتی چوونی بۆ دەنگدان کارتی بایۆمەتری و یەکێک لە ناسنامەکانی" کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە"ی پێبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، ٦٠٠ چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ٢٧٤ چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، لەگەڵ دەیان چاودێری تر لە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، چاودێری پڕۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت لە سەرتاسەری عێراق دەکەن.


نوسینگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە بەغداد ڕایگەیاندووە، سەرجەم پێداویستی لۆجستییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دابینکردووە و ھیچ گرفتێکیان نییە و وەک دواین ئامادەکاریش جارێکی تر ھەستاون بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ھەڵبژاردن وتیشی، پڕۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و لە ئێستاوە ئاماژەکانی سەرکەوتنی دەرکەوتوون و چاودێرانی نێودەوڵەتیش لە بنکەکانی دەنگدانن و چاودێری پڕۆسەی دەنگدان دەکەن.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنیەکان لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان بەشدارییەکی کارا لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن.


ھاوکات ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لیژنە دادوەرییەکانی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لەو سکاڵا و پێشلکارییانەی لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆمار دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ھێزە ئەمنیەکانیان دەنگ دەدەن لە پێناوی نیشتمان و چاکسازی، ھیوادارن بە شێوەیەکی شەفاف و ئازادانە دەنگ بدەن بە بێ فریودان یا ھەڕەشەلێکردن یا فشارلێکردن یا تایەفەگەری یا قەومچێتی، چونکە ئەوان ڕۆڵەی نیشتمانن و ھەر بۆ نیشتمانیش دەبن.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ھێزە ئەمنییەکان پارێزەری نیشتمان بن ئەوا ئەوان پیشتیوان و پاڵپشتیان دەبن ڕێگە بە ھیچ دەست تێوەردانێکی دەرەکی یا نەوەکی لە دەنگدانیاندا نادەن.


موقتەدا سەدر ڕوونیشیکردووەتەوە، چاودێری ئەو کەرنەڤالە نیشتمانییەی دەنگدانی ھێزە ئەمنییەکان دەکەن، ھەر فشارێک یا دەست تێوەردانێکیش ھەبێت، دەستبەجێ ڕایدەگەیەنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لە قۆناغەکانی دەنگدانی تایبەت و گشتی و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، زەمینە خۆش بکرێت تا میدیاکارانی ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەیەکی ئازادانە و پیشەییانە کارەکانیان ئەنجام بدەن.


لە بەرامبەریشدا داوا لە میدیا و ڕۆژنامەنوسانیش دەکات لە چوارچێوەی ھەمان ڕێنمایی ھەڵسوکەوت بکەن و ڕێز لە ئەرکی ئەو ھێزانە بگرن کە بۆ پاراستن و سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و سەقامگیری و ئارامیی لە ئەرکدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...768769770771772...1008