هەواڵەکانهەواڵەکان

وتیشی، پلانەکە پێکدێت لە چاودێریکردن و ڕاییکردنی کاروباری سێ دەسەڵاتەکە و دامەزراوە سەربەخۆکان، لەگەڵ چاودێریکردن و ڕاییکردنی کاری لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەرجەم دەزگاکانی کەرتی تایبەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاندیدەکەی ھاوپەیمانی لە وەڵامەکەیدا بۆ پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا " بۆ ئەمڕۆو سەد ساڵی تریش، ھەزار (٣١)ی ئابی تریش بکەنەوە، ھەر ئێمەین خەڵکە بە شەرەفەکەی ھەولێر دەپارێزین و دیفاعیان لێدەکەین".

دەقی وەڵامەکە ...

پارێزگاری ھەولێر شەکری شکاند

مژدە ئیسماعیل 
کاندیدی ژمارە ٢٢
لە بازنەی ٤ی ھەولێر

ھەر کە دیتم قسەی کردیە خێرا چووم بیخوێنمەوە، گۆتم بەخوای والی تازەی شارەو قسەی باق و بریقی پێ نییە، ئەکید کێشەی ئاوی باداوەی حەل کردیە!
فکرم کردەوە گۆتم نا، پێش بارینی بارانەو ئەکید جەنابی پارێزگار کێشەی ئاوەڕۆی ھەولێری حەل کردیە! ھیچکە جسری سەیداوە ناکەوتە بن ئاوێ! ئەویش نەبوو.
گۆتم ئەکیدبە والی کێشەی زەوییەکانی حەسارۆک و خزمەتگوزاری بنەسڵاوە و سیمی خاتووناوەو شاوێس و پیرزین و بەحرکەو تەیراوەو سێتاقانی حەل کردیە، وەڵا ئەویش نەبوو!
گومانم نەما، گۆتم والی باش فکری کردیتەوە و کۆرانەکانی بێرکۆتی نوێ و قەراتی نوێ و گەڕەسۆری قیڕ کردیە، وەڵا بابە ئەوانە نەبوو.
وازم لەو فکرانە ھیناو گۆتم محافزەکەمان بڕیاری دایە دیفاع لە ھەولێرییەکان بکاو کابرای شەقوەشێنی گرتووە، ئەوەی لە مامۆستاکەی ھەولێری دا، وەڵا ئەویش نەبوو.
فکرم کردەوە لەوانەیە جەنابیان داوای لێبووردن لە کەسوکاری ئەوانە بکات کە لەسەر دیدی جیاواز لە سجنیان کردوون و بەندکراوە بەناھەق گیراوەکان بەردەدەن، ئەویش نەبوو.
وەمزانی والی ئاقڵ بووەو قەناعەتی بە حزبەکەی کردیە، خەڵکی ھەژارو رەش و رووتی ھەولێر بەبێ تەزکیەی حزبی و وەرەقەی رێکخراو و ناوچە دەتوانن بیر لێبدەن و کاسبی بکەن و لەسەر زەوی خۆیان خانوو دروست بکەن، ئەویش نەبوو!
زۆرم فکر کردەوە ھیچیان نەبوو، دیتم والی خۆی لەبیرچووەو شەکرەکی گەلەک لەخۆی گەورەتری شکاندیە! نەیزانیە محافزەو ھەر وایزانیە لە مەراسیمە حزبیەکانە لەپشت مایکەوە ھاوار بکاو بقیڕێنێ!
ئەوجا با بێینە سەر وەڵام و دوو قسەی ھەق بۆ ئومێد خۆشناوی محافزی پارتی:
جارێ پێش ھەموو شتێک خەڵکی بە شەرەفی ھەولێر دەزانن ئێمە چۆن ھاتینەوە ھەولێرو ئێوە چۆن! کاک کۆسرەتی ھەولێریان لەگەڵ پێشمەرگەکانی بە سەربەرزیەوە بەپێ ھاتنەوە ھەولێرو لەبەردەم ئەو بینایەی ئێستا تۆ محافزی سەربەرزانە پێدەکەنی و بە ھەولێرییەکانی گۆت ئەوە ئێمە لێرەین!
ئێوە چۆن ھاتن؟ بە ترسەوە، بە سەرشۆڕیەوە لەسەرپشتی  (٣١) ریزە دەبابەی رژێمی بەعس و سەدامی خوێنمژ ھاتنەوە ھەولێر، دەی پێم بڵێ کێ سەربەرزترە!
جەنابی والی باسی دزی و تاڵانی دەکەی، کام دزی و تاڵانی؟ ئەوەی بە تەنھا لە ٣١ی ئاب لە ھەولێر ٣١ ھەزار ماڵ و دوکان تاڵان کرا، کێ کردی، ھەر ئێوەو حەرەس جمھوریەکانی دۆستتان نەبوون!
ئەمڕۆ نییە ئێمە دەزانین لەو شارە خزمەتگوزاری خراپە، ھەر ئەوەنا ٢٥ ساڵە ئێوە ئەو شارە دەچەوسێننەوەو خەڵکەکەی ئازار دەدەن و ئازادیتان نەھێشتووە، ھەولێرێکی تازەتان بۆ خۆتان و ئاغاکانتان دروست کردووەو خەڵکی رەسەن و ئەسڵی ھەولێریش بێ خزمەتگوزارین و ھێشتاش کێشەی ئاو و کارەباو قیرتاوکردنی شەقامەکانیان ھەیە.
جەنابی والی و حزبەکەی زۆر باسی فرەکێخوایی دەکەن، پێدەچی لە بەینی ئازادی و دیموکراسی و دیکتاتۆری لێیان تێکچووبی، ئێمە شانازی بەوە دەکەین حزبەکەمان رای جیاوازەو ھەموومان بیر دەکەینەوە، وەک خەڵکی تر نین چەند کەسێک لە جیاتی ھەمووان بیر بکەنەوە!
ئەو مەحافزە حزبیە دوو رۆژەی ھەولێرو حزبەکەی، زۆر باسی دوو ساڵ حوکمڕانی یەکێتی لە ھەولێر دەکەن، ئەوکاتەی کاک کۆسرەت سەرۆکی حکومەت بوو مووچەی زیاد کردو بە قەرزیش با نەیدەھێشت خەڵک برسی بێ، خەڵکی بە شەرەفی ھەولێر باش لەبیریانە سەرۆک حکومەتەکەی ئێمە ھەموو رۆژ دەرگای لەسەر پشت بوو بۆ خەڵک، لەسەر جادەو سەر بۆنیتی سەیارە ئیشی خەڵکی جێبەجێ دەکرد، جەنابیشت ئەوکات یەکێک بووی لە موراجیعەکانی بۆ چوویتە لای؟ 
سەرۆک حکومەتەکانی ئێوەش کە بە جادەدا دەڕۆن رێگایان بۆ قەتع دەکەن و بە ھامەرو ھێزی سەربازیشەوە ناوێرن بڕۆنە ناو خەڵک، ھەفتەیەکی لەناو خەڵک بوونی کاک کۆسرەت زیاترە لە چوار ساڵی سەرۆک حکومەتەکانی ئێوە، ھێشتا پێی دەوێ!
جەنابی محافز باسی ویژدان و سەنگی مەحەک دەکات، بەڵێ ئەگەر ترس و تۆقاندن و ھەڕەشەو تەزویرەکانتان نەبێت، دەنگی خەڵکی تێکۆشەری ھەولێر سەنگی مەحەکەو خەڵک پێتان دەڵێت کێی دەوێ و چی دەوێ؟ واباشە بێدەنگ بیت و مەسەلەی قەیسەری و کونەمشک نەھێنیە گۆڕێ، چونکە ئەوکاتەی پێشمەرگەکانی یەکێتی قەیسەریان لە بەعسیەکان کردبووە کونەمشک خەڵک لە کەرەج بوون! ئێمەش دەزانین ئێوە لەکوێ ھاتوون؟ چۆن ھاتوون، چیتان کردووە تا ھاتوون، بە قسەمان مەھێنن با دەممان نەکەینەوە ئەگەرنا مێژووەکەتان ئەوەندە پڕە لە خیانەت تا (٣١) سەدەی ترو (٣١) ھەزار ساڵی تریش تەواو نابێ.
دوا قسەم بۆ جەنابی محافز، زۆر ناگەڕێمەوە دواوە، لە شەڕی داعش، ھەر کە داعش نزیک بووەوە راتان کردو داواتان کرد فریاتان بکەوین، خێرا ھاتین، دەزانی لۆ؟ ئێمە خەڵکی رەسەنی ھەولێرین و بەخوێن ئەو شارەمان لە بەعس رزگارکرد و بەخوێنیش دەمانپاراست و پاراستمان، بەڵام ئێوەنا، دڵنیابووین چۆن بە پشتی دەبابەکانی بەعس ھاتن ئاواش راتان دەکردو جێتان دەھێشت، چونکە پێوەی ماندی نەبوون و بەعس شارەکەی بۆ داگیر کردن.
بۆ ئەمڕۆو سەد ساڵی تریش، ھەزار (٣١)ی ئابی تریش بکەنەوە، ھەر ئێمەین خەڵکە بە شەرەفەکەی ھەولێر دەپارێزین و دیفاعیان لێدەکەین.

سەنتەری رۆشنبیری گۆران داوا لەھاووڵاتیانی ھۆزەکەیان دەکەن کە بەشداری ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن. چونکە ئەو ھەڵبژاردنە چارەنووس سازە بۆ میللەتی کورد و زیاتکردنی کورسییەکانی کورد لە بەغداد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە (حامید حاجی غالی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بانگەشەی ھەڵبژاردن لە بازنەی سێ، تەواوی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی ھەڵەبجە دابینکرا کە پێکھاتبوو لە "سەلاجە و تەباخ و غەسالەی قاپ شتن"، بەمەش گەورەترین گرفتی بەشە ناوخۆیییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە چارەسەرکرا.


مھاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بۆ ھاوکاریکردنی زانکۆی ھەڵەبجە کرد و وتی، بە دابینکردنی ئەم پێداویستیانە کێشە ھەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانمان چارەسەر بووە.


"چرۆ حەمە شەریف" کاندیدی ژمارە بیست لە بازنەی سێی ھەڵبژاردن وتی، وەک چۆن ئیستا ھاوکارن، بەڵێن دەدەن لە داھاتووشدا پاڵپشت و پشتیوانی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران بن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چرۆ حەمە شەریف کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ناوچەکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ...   

بەڕێزان خوشک و برایانی ئێزدیی 

بە بۆنەی ھاتنی جەژنی (جەما) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم و ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قوڵترکردنەوەی کلتوری پێکەوە ژیان و برایەتی و تەبایی لە نێوان پێکھاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی ھەرێمی کوردستان و ساڕێژبوونی خەم و ئازارەکانی ئەو مەرگەساتەی کە ساڵانی ڕابردوو ڕووبەڕووی ئێزدییەکان بووەوە.  
جەژنی ئەمساڵ کە ھاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەیەکی چارەنووسسازدا، کەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، داواکارم لە ئێوەی خوشک و برایانی ئێزدیی بەشدارییەکی کارا بکەن لە پڕۆسەی دەنگداندا، لە پێناو دیاریکردنی نوێنەری متمانە پێکراوی خۆتان و بەشداری کاراتان لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا. 
ھەموو ساڵێک  ئێزدییەکان ھەر لە خێر و خۆشیدا بن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، کە لە مانگی ١١ی ٢٠١٦وە لە زینداندایە، پەیامێکی لە ژێر ناوی "ئایا دەتوانین بێ ھیوا بژین" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە دوای پارتی "داد و گەشەپێدان"ی دەسەڵاتدارەوە، بە بەشداری حزبە چەپەکان دیموکراتی لە تورکیا بنیاد بنرێت.


دەشڵێت، ئەو حزبە و جوڵانەوە چەپانە لە بەردەم ئەرکێکی مێژووییدان و پێویستە بێ گوێدانە لایەنی حزبی یان کەسی کۆببنەوە و تاوتوێی نەھێشتنی ناکۆکیەکانیان تاکو ھەڵبژاردن و چۆنیەتی دروستکردنی ھەڵوێستی ھاوبەش لە ھەڵبژاردندا بکەن.


تورکیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی گشتیی لە ساڵی داھاتوودا دەکات، سەرەتای ئەم مانگەش پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، نەخشە ڕێگایەکی بۆ چارەسەری کێشەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و داوای گەڕانەوەی بۆ سیستمی پەرلەمانی و چارەسەرکردنی دیموکراسیانەی کێشەی کوردی لە تورکیا کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیا عەواد کازم" سەرۆکی دەزگای ناوەندی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە پارێزگای "دھۆک" ئەنجام بدەن و تاقیکردنەوەی دووەمیش لە پارێزگای "قادسیە" دەکرێت، کە لەڕێیانەوە ئەو ئاستەنگ و کێشانە دیاری دەکرێن کە لە بەردەم سیستمی ئەلکترۆنی و پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا ھەن. 


وتیشی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بە تەرخانکردنی بودجەیەک بە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو بۆ سەرژمێری گشتی، ئەگەر لە دوای ھەڵبژاردنیش حکومەت بە خێرای پێکبێت و ئەو پارەیە پەسەند بکرێت، ئەوا ڕەنگە سەرژمێرییەکە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاڵپشتی لە دانوستانی نێوان ھەردوو کۆریا دەکەن و لەگەڵ ھاوتاکانیشیان لە کۆریای باشووری بەردەوام دەبن لە ھەماھەنگیەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لە نێوان کۆریای باکور و باشووردا. وتیشی، ئەمریکا تا ئێستاش لەسەر ئامانجەکەیەتی کە داماڵینی نیمچە دورگەی کۆریایە لە چەکی ئەتۆمی.


وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی بێ مەرج لەگەڵ کۆریای باکور و لەو بارەیەوە پێشنیازێکیان ئاڕا
ستەی پیۆنگ یانگ کردووە و ئومێد دەکەن بە ئەرێنی وەڵامیان بدرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانە و پێویستە ھاوڵاتیان تاکو تەواو بوونی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی نزیکترین ناوەندی کۆمسیۆن لە شوێنی نیشتەجێبونیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.


وتیشی، ئەو دەنگدەرانەی کارتی کورت ماوەیان ھەیە و داتاکانیان لە ماوەی ٣ی مانگی ١ تا ١٥ی مانگی ٤ نوێکردووەتەوە پێویستە سەردانی ناوەندەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتە نوێکانیان، لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە کارتە کورتماوەکەیان پەکخراوە و ناتوانرێت لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەنگی پێبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاکەییەکانیش خۆشحاڵی خۆیان پیشاندا بە سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی و پشتیوانی خۆیان بۆ ھاوپەیمانی کوردستان دووپاتکردەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی  لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کۆبووەوە و ڕۆڵی کەسایەتییەکانی خزمانی کۆکۆیی لە کۆمەڵگەی کوردەواری بەرزنرخاند لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی جوامێری و پێکەوەژیان و بەشداری کاریگەریان لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی، بە تایبەت لە شۆڕشی نوێدا کە ھەمیشە پشت و پەنای یەکێتی بوون و لە قۆناغە جیاجیاکاندا لە سەنگەری بەرگری بوون و بۆ ساتێکش پشتیان لە یەکێتی نەکرد، ڕایگەیاند ئەمە جێگای ستایش و پێزانینمانە.


ھاوسەرۆک پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی و ڕێکخراوەیی، بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ڕایگەیاند، بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە و بەرنامەی یەکێتی کە بەرنامەی خزمەتە فراوانتری دەکەین و دەبێت یەکێتی، کە یەکێتی خەڵکە، ئەرکی خۆی کە خزمەتکردنە بەجێبگەیەنێت، چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت.


بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چۆن لە ڕابردوودا خزمانی کۆکۆیی پشتیوان و ھاوکاری یەکێتی بوون، داوایان لێیان ئەوەیە بە ھەمان شێوە لەم ھەڵبژاردنەشدا لەگەڵیان بن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان تا زامنی بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا و مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشدا، یەکریزی نێوان یەکێتی و گۆڕان تەنھا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن نیە ، بەڵکو لە دوای ھەڵبژاردنیش یەکریزی نێوانیان بەردەوام دەبێت ، تا لەو ڕێیەوە بتوانن باشتر بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد بکەن.


دواتریش قوباد تاڵەبانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی لە کەرکوک کرد و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە کاری پێکەوەیی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ ئەوەی کورد بەھێزتر بێت و باشتر بتوانێت بەرگری لە مافەکان بکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ڕایانگەیاند، شێرپەنجە نەخۆشییەکی کوشندە نییە و دەتوانرێت ھەر وەک نەخۆشییەکی تر چارەسەر بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و دكتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد، لە دیدارێكدا لە دەباشان، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیان و لێكتێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان، لە رێگای دیالۆگی بونیادنەرانە و برەودان بە كاری چاكەكاری كرد،
لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی چاكەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی، لە كۆمەڵگەی كوردەواری لە بەهێزكردنی كەلتوری پێكەوەژیان و رێزگرتن لە بەها پیرۆز و نەتەوەییەكان كرد و رایگەیاند، یەكێتی بە چاوێكی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەكان لە هەرێمی كوردستان، نرخاندنی هەیە بۆ بیری میانڕەوییان كە لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵكردنەوەی  گیانی پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتە و ئاینزاكان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی، هەوڵەكانیشیانی بۆ روبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەویی بە گرنگ وەسفكرد و داوایكرد، هەموو لایەك هاوكار و پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لەگەڵ توێژی وەرزشكارانی شاری كەركوك كۆبۆوە و رایگەیاند: سەرەڕای پەراوێزخستنی وەرزش  بەڵام هاوپەیمانی كوردستان خەزمەتی وەرزشكارانی كەركوك دەدات 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندازیار توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەکو شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری تەواومان کردووە بەمەبەستی تاپۆکردنی ئەو خانووانەی موڵکی حکومەت بوون و کراوەنەتە شوێنی نیشتەجێبوون و تاپۆ نەکراون، بۆ ئەوەش لیژنەمان دروستکردووەو چاوەڕوانی ھەموواری یاساکە بووین.

راشیگەیاند، لە ئێستادا یاساکە ھەموار کراوە چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی شارەوانی دەکەین و دوای دەرکردنی رێنمایی دەست بەتاپۆکردنیان دەکرێت.


سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتیشی، "ئەو خانووانەی تاپۆ دەکرێن ئەوانەن کە موڵکی حکومەتن و ئەوانەشی بەر شەقام دەکەون لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان دەدرێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...771772773774775...1008