لە "كەلار"یش مامۆستایانی وانەبێژ داوایان لە لایەن پەیوەندیدارەكان كرد بە دەم داواكارییەكانیانەوە بچن و تا حكومەت بەجدی دێتە سەر خەت ناگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 22 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیەو لەدوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەردەوامن لە گردبوونەوە.
"د. جوان مستەفا" ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا زیادی کردووە و دەرمان و ئۆکسجین و تاقیکردنەوەکان کەمی کردووە، بەراورد بە دوو مانگی رابردووش رێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ٥٠% زیادی کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گرفتی کەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان ھەیە و ڤاکسینەکە بەشی تەنھا لە ٢%ی دانیشتوان دەکات و لە ھەندێ ناوچەش دەستناکەوێت. باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەرییە و نزیکەی پێنج ملیۆن کەس تیایدا دەژین.
بەختیار محەمەد عەقیدی ھاتوچۆ دوای چاکبوونەوەی لە شێرپەنجە، بۆ بەرزکردنەوەی ئیرادەی تووشبووانی شێرپەنجە و کەسوکاریان کتێبێکی ٧٠ پەڕەیی لە ژێر ناوی (ھێزی ئیرادە) بڵاوکردەوە و زیاتر لە ٥٠٠ تیراژیشی بەخشیە نەخۆشخانەی ھیوا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش ناوەڕۆکی کتێبەکە بە گرنگ دەزانێت و ھاوشێوەی چارەسەر ئەم کتێبە بە گرنگ دەزانێت بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە.
یەکێک لە سەنتەرەکان تایبەتە بە منداڵانی ئۆتیزم، کە تاوەکو ئێستا لە پارێزگای کەرکوکدا بوونی نەبووە، ڕادەستی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک کرا، لەگەڵ دانانی بەردی بناغەی سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ھەڵگری تالاسیما، بەو ئامانجەی لە ڕووی تەندروستیەوە بەشێک لە گرفتە تەندروستیەکانی کەرکوک و دانیشتوانەکەی، چارەسەر بکرێت.
بەشێک لە پارێزەر و یاساناسان دەڵێن، یاساکە پێویستە ھەموار بکرێتەوە چونکە ژمارەیەک بڕگەی تێدا، کە دەرفەت دەدات بە دەستدرێژیکار، بۆ خۆدزینەوەی لە تاوانەکان و ئەشکەنجەدانی زیاتری ژنان و کچان، کە دەبنە قوربانی.