زاڵمای خەلیل زاد نێردەی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان دەستی لە کار کێشایەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست لە کار کێشانەوەی "زاڵمای خەلیل زادی"ی ڕاگەیاند و وتی، "تۆماس ویست" کە پێشتر ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بووە، جێگەی "خەلیل زاد" دەگرێتەوە.
"زاڵمای خەلیل زاد" تەمەنی ٧٠ ساڵە و لە "ئەفغانستان" لەدایکبووە، لە سەردەمی "جۆرج بوش" پۆستی باڵای ھەبووە و وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە "کابوڵ" و ھەروەھا لە "بەغداد" و دواتر لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٨شەوە لەلایەن ئیدارەکەی "دۆناڵد تڕەمپ"وە وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سەرپەرشتی کردنی دانوستانەکان لەگەڵ "تاڵیبان" دیاری کرا.



