حکومەتی ھەرێم ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی راپەڕین خەرجدەکات
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، حکـومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دیناردا وەک ھاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.
بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.



