مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە نوسراوێکدا فەرمانی کردووە وەزارەتەکانی بەرگری و دارایی عێراق ئەرکی دارایی و پلەی لیوای ٢٠ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەستۆ بگرن، کارەکانیش بۆ تێکەڵکردنی لیوایەکی پێشمەرگە و لیوایەکی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دروستکردنی دوو لیوای نوێ بە رێککەوتنی ھەردوولا بەردەوامە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم، لیوایەکیان لە سنووری خانەقین تا کەرکوک جێگیر دەکرێت و لیوایەکەی تریش لە کەرکوک تا مەخمور و دەشتی نەینەوا جێگیر دەکرێت.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەكوردسات نیوزی راگەیاند، لە بەنزینخانەی بەختیار و قەیوانی 2 و حەوایی و بامۆك، نرخی یەك لیتر بەنزین بە 690 دینارە، ئەویش داوای ئەوە حكومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژانە بەشە بەنزینێك رەوانەی هەرێم بكات، لەبارەی دابەشكردنی نەوتیشەوە محەمەد حەسیب رایگەیاند، ئێستا لە قەزای پێنجوێن دەستیان بە دابەشكردنی نەوت كردووە و لە رۆژانی داهاتووشدا لەقەزا و ناحیەكان و ناوشاری سلێمانی دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكەن.
شەماڵ نامیق قایمقامی قەزای كفری رایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە بە بودجەی زیاتر لە 205 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت و لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانییە و بەشێك لە كارەكان تەواو كراون.
حازم كەریم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای گەرمیان رایگەیاند، تا ئێستا 3 جار حاڵەتی دزیكردن لە ئاسنی تاوەرەكانی كارەبای نێوان شار و شارۆچكەكانی گەرمیان روویداوە و لەسەر ئەو رووداوانەش چەند كەسێك دەستگیركراون و روبەڕوی دادگا كراونەتەوە.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر چەند بڕیارێكیان دەركرد پێناو پاراستنی سهلامهتی تهندروستی گشتیی شارهكهمان و هەستیاری و مەترسیداری ئهو دۆخه نهخوازراوهی کە بههۆی هەڵکشان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆته ئاراوه
بڕیارەكان پێكهاتووە :
یهكهم/ داوا لە هاوڵاتییانی شارەکەمان دەکەین لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، هەموو ئەو گردبوونەوە و ئاهەنگانەی لە هۆڵی مزگەوتەکان، ماڵ، شوێنە گشتییەکان، بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی فەخری کائینات پیشەوای مرۆڤایەتی (محمەد)(د.خ) لەسەربێت ڕابگرن، لەهەولێری پایتەخت ئەوەی پێویست بووە بۆ ئەم یادە مەزن و پیرۆزە لەئەنجامدانی ڕێورەسم و یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە پڕشکۆیە ئەنجامدراوە، بۆیە داوکارین هاڵاتییان و هاوشاریانی شارەکەمان پابەندبن بەم بڕیارەوە.
دووەم/ سهرجهم قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی سنووری پارێزگای ههولێر، دهبێت تەواوی ئهو رێكارانهی ژووری ئۆپەراسیۆن وهكو خۆی جێبهجێ بكهن، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت له ههر شوێنێك پێویستی کرد رێكارهكان توندتر بكهن.
سێیەم/ بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان دەبێتە ئیلزامی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان چاودێری دەکەن.
چوارهم/ سهرجهم فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتییهكانی سنووری پارێزگای ههولێر، دهبێت ڕێنماییه تهندروستییهكان و ڕێكارهكانی خۆپارێزی جێبهجێبكهن بهتایبهتی بهستنی (ماسك) و دروستنهكردنی گردبوونهوه و قهرهباڵغی، ههروهها ڕێگهنهدهن هیچ هاوڵاتییهك بۆ ڕاییكردنی مامهڵهكانی بهبێ بهستنی (ماسك) بچێته نێو هیچ فهرمانگه و دام و دهزگایهكی حكومی، ههر بهڕێوهبهرایهتی و فەرمانگە و فهرمانبهرێك سهرپێچی لهو بڕیاره بكات، بهڕێوهبهر و بهرپرسانی ئهو فهرمانگه و بەڕێوەبەرایەتییە بهرپرسیارن.
پێنجەم/ ھەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکومی لەسنووری پارێزگای هەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، لە ماوەی دوو مانگدا دەبێت ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
شەشەم/ پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قهدهغهیه و ههر كهسێك پابهند نهبێت سزا دهدرێت و بنکەکانی پۆلیس ڕاسپێردراون چاودێری سنوورەکانی خۆیان بکەن.
حەوتەم/ ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستەکارتی ڤاکسینیان ھەبێت.
ههشتهم/ مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 2021.12.1 ڤاکسینیان وەرگرتبێت.
نۆیهم/ داوادهكهین ههروهك چۆن لە ڕابردوودا مامۆستایانی ئایینی هاوکارمان بوونە، بە هەمان شێوە ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستیی و رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
دەیەم/ دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 2021.10.31 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
یازدهیهم/ لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان یان کارتی ڤاکسینیان پێ بێت، یاخود پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت، بۆ ئەو مەبەستەش خاوەنی (هوتێل، هۆڵ، شوێنەکان) بەرپرسیارن و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چاودێری دەکرێن.
دوازدەیەم/ له دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاگەیندراوە، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر، هێزهكانی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاسپاردووە ڕێکاری تایبەت بەرامبەر شوفێران و سەرنشینانی بگرنەبەر کە پابەند نین بە ڕیکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، بەتایبەتی بەستنی (ماسک).
سێزدەیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر لەهەر قەزا و ناحییە و شوێن و گەڕەک و کۆڵانێک هاوڵاتییان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن و مەترسیەکان پەرەی سەند، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارهكهمان، رێكارهكان توندتر دەکرێن، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و ڕەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.
چواردهیهم/ ئهم رێكارانه لهكاتژمێر 12ی ئهمشهو 25 لهسهر 26ی 10ی 2021 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر چاویكەوت بە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لە دیدارێكدا ، گۆڕانكارییە سیاسییەكان و قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق و چاكسازییەكانی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەوە كراو هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، سەرباری سەرنج و تێبینییەكان لەسەر هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكان بەڵام دەتوانن بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە رەنگدانەوەی گلەیی و ناڕەزایی و پێویستییەكانی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم بێت، رونیشیكردەوە، زەمینە لەبارە كە وەك كورد خۆیان رێكبخەنەوە و بە یەكڕیزی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەش، شەراكەت و تەوافق كە بەرژەوەندی گشتی تێدا رەچاوبكرێت گفتوگۆبكەن و پێكەوە حكومەتێك بنیادبنێن كە لە ئاست چاوەڕوانییەكانیان بێت.
سەبارەت بە چاكسازی و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حزبی یەكێتی، هاوسەرۆك ووتی یەكێتی سەرلەنوێ بۆ ئەركەكانی خەباتی حزبی، نەتەوەیی، كوردستانی، عێراقی و هەرێمی خۆی سازدەداتەوە و دەیانەوێت یەكێتییەك بنیادبنێینەوە كە یەكێتی مام بێت و لە ئاست خەبات و قوربانیدانی هەموو ئەوانە بێت كە ماندووبوون بەو حزبەوە.
حەکیم بە پێویستیشی دەزانێت، ھەمووان بۆ داواکردنی مافەکانیان ڕێگەیەکی یاسایی و ئاشتیانە بگرنە بەر و شکستخواردوو دەبن ئەگەر ڕەوشەکە بەرەو چەقبەستوویی سیاسی بڕوات.
حەکیم داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات لە پێناو عێراق و گەلەکەی سازش بکەن کە چاوەڕێیە ھەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆڕینی واقعی باروگوزەران و خزمەتگوزاری.
سەڵاح جبوری وتەبێژی ھاوپەیمانی عەزم کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوپەیمانیەتییەکەیان لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ھاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی گەیشتوونەتە قۆناغێکی باش لە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە کاری داھاتوویان و دەستکەوتەکان و ئەولەویەتی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە دەستی تیرۆر و یەکخستنی ڕیزەکانیان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکانیان وەک دۆسیەی ئاوارەکان و بێسەرشوێنەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ھاوپەیمانی عەزم بەردەوام دەبێت لە کرانەوە بە ڕووی سەرجەم ھاوپەیمانیەتییە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن.
لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران ھاوپەیمانی تەقەدووم ٣٧ کورسی و ھاوپەیمانی عەزمیش ١٢ کورسی بەدەستھێناوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەسەر سنوری نزیک ئەڵمانیا و پۆڵەندا ٣١ ھاووڵاتی عێراقییان لەناو بارھەڵگرێکی بچووکدا دەستگیرکردووە، کە لە "پۆڵەندا"وە ھاتبوون. وتیشی لە نێو ئەو پەنابەرانە ١٩ پیاو و ٢ ژن و ١٠ منداڵ ھەبوون، کە سەرجەمیان تەندروستییان باشە.
مانگی ئایاری ئەمساڵ، "ئەلکساندەر لوکاشینکو" سەرۆکی بێلاروس ڕایگەیاندبوو، ڕێگری لە کۆچبەران و پەنابەران ناکات لە ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، "ئەنگێلا مێرکڵ" ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە، گواستنەوەی کۆچبەران لە ڕێی "بێلاروس"ەوە بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ھەڕەشەیە بۆ سەر یەکێتییەکە.