هەواڵەکانهەواڵەکان

تەلەفیزیۆنی رەسمی ئێران رایگەیاند ، بەھۆی ھێرشی ئەلکترۆنییەوە، وێستگەکانی سوتەمەنی لە تەواوی ئێران پەکیان کەوتووە و تیمە ھونەرییەکانیش ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیان داوە ، بەرپرسانی سوتەمەنی وڵاتەکەش ئەنجامدانی ھێرشەکەیان پشتڕاستکرۆتەوە.
ئەو کەسانەی ھێرشەکەیان ئەنجام داوە، بەشێک لە شاشەی شەقامە سەرەکییەکانیشیان لە (ئەسفەھان) ھاک کرد و لێیان نوسیوە،  (بەنزینەکانمان لەکوێیە) ؟

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


(عەبدولفەتاح بورھان) فەرماندەی سوپای سودان رایگەیاند (عەبدوڵا حەمدوک) سەرۆک وەزیرانی سودان نەڕفێندراوە و لە ماڵەکەی ئەودایە و ھەرکاتێک رەوشی وڵات ئاسایی بۆوە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی ، وتیشی  رەوشی تەندروستی سەرۆک وەزیران زۆر باشە.


لەبارەی وەزیرە دەستگیرکراوەکانیشەوە بورھان ئاماژەی بەوەکرد ، ئەو وەزیر و بەرپرسانەی تاوانبارن بە دەستگیرکراوی دەمێننەوە و ئەوانەشی ھیچ تاوانێکیان لەسەر نییە ئازاد دەکرێن. وتی ، ئەوەی رویداوە کودەتا نییە، بەڵکو راستکردنەوەی چەوتییەکانە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ھێزە ئەمنیەکانی سودان، سەرۆک وەزیران و بەشێک لە وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر دەسەڵاتی وڵاتدا گرت، زۆربەی حزبەکان و بەشێک لە وڵاتانی جیھانیش روداوەکانیان بە کودەتا ناوبرد و سوپاش بە رزگارکردنی وڵات لە دوبەرەکی ناوی برد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پۆلیسی پۆڵەندا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتوە کە قاچاغچیەک و ٤١ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە ، بەپێی زانیارییەکان ٣٧ کۆچبەرییان خەڵکی عێراقن و ٤ کۆچبەری تریش ھەڵگری رەگەزنامەی تورکیان ، ئەو کۆچبەرانەش لە ٢٠ پیاو و ٦ ژن و ١٥ منداڵ پێکھاتون.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش  کە رەگەزنامەی ئۆکرانی ھەیە، لەگەڵ ھەموو کۆچبەرەکانی تر دەستبەسەرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ھێزێکی سەربازی ھەڵیکوتاوەتەوە سەر ماڵی عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان و دەستبەسەر کراوە، جگە لە عەبدوڵا حەمدوک، چوار وەزیری تری حکومەت و راوێژکاری رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران دەستبەسەر کراون.


ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای سودان کودەتای سەربازی دژی حکومەتی راگوزەر ئەنجامداوە و دوابەدوای رووداوەکەش خەڵکێکی زۆر لە "خەرتوم" بۆ پشتیوانی لە حکومەت و روبەڕوبونەوەی کودەتاچییان، رژاونەتە سەر شەقامەکان و دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش دەنگ لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی عەنکاوا و پیرمام دەدرێت.


بڕیارە دوای پرۆسەی دەنگدانیش وەزارەتی ناوخۆ رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکرنی رێکارە کارگێڕییەکان، پێداچوونەوەش بە ھەیکەلی کارگێڕی ھەردوو قەزاکە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دووشەمە  ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢١  سەعات ١٠ی بەیانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وردەکاری و داتای وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەفتەی رابردوەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی ٠.٨٪ بەرز بوەتەوە و نرخی ھەر بەمیلێک گەیشتوەتە ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت، نرخی نەوتی ئەمریکاش بەرێژەی ١٪ بەرزبوەتەوە و بەھای ھەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتوەتە ٨٤ دۆلار و ٥٣ سەنت کە بەراورد بە رۆژی یەک شەممە ٧٧ سەنت بەرز بوەتەوە.


بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خواست لەسەر سوتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.خەتاب عومەر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ٥٢ ھەزار و ٥٣٢ دەرچووی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش کردووە و زیاتر لە ٤٣ ھەزاریان وەرگیراون. 


راشیگەیاند، ٦٢%ی خوێندکاران لە خوێندنی بەیانیان بە زانکۆلاین وەرگیراون و ٢١% لە پارالێڵ و ١٧%ش لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون. 


وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند، ھەر خوێندکارێک وەرنەگیراوە یان وەرگیراوە و نیگەرانیی ھەیە، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات.

 

خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترامپ لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردۆتەوە دەڵێت، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی سنورەکان بەرەو ئەمریکا تێدەپەڕێنن، تۆمەتبار و مەترسیدارن و لە زیندان ھەڵاتوون. 


وتیشی، ئەمریکا بەھۆی ملیۆنان کۆچبەرەوە کە رێگرییان لێناکرێت ژەھراوی بووە.


ترامپ راشیگەیاند، پێویستە بەپەلە دەستبکرێتەوە بە دروستکردنی دیوار لە سنوری مەکسیک بە درێژایی دوو ھەزار میل، ھێرشیشی کردە سەر ئەو میدیایانەی شکستەکانی ئیدارەکەی جۆ بایدن دەشارنەوە.


لێپرسراوانی یەکەکانی پاراستنی سنورەکانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، لە ماوەی ١٢ مانگی رابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی کۆچبەران رێگرییان لێکراوە، کە ژمارەیان یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کۆچبەر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیفری فیڵتمان نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سودان رایگەیاند، واشنتن نیگەرانە لەو کودەتا سەربازییە و دەستبەسەرکردنی وەزیر و کەسایەتە سیاسی و حزبییەکان پێچەوانەی دەستورە.


وتیشی، ھەر گۆڕانکارییەک بە زەبری ھێز، مەترسی لەسەر ھاوکاری ئەمریکا بۆ سودان دروست دەکات. 


جۆزێب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش لە تویتەر نوسیویەتی، بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشھاتەکان لە سودان دەکەن و داواشی لە سەرجەم لایەنەکان کرد قۆناغی راگوزەری بخەنەوە سەر رێڕەوە راستەکەی. 


نێردە نێودەوڵەتییەکانی تریش دەڵێن، دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی سودان و وەزیرەکان، قبوڵ کراو نییە، کۆمکاری عەرەبیش سەرباری دەربڕینی نیگەرانی، داوای لە لایەنەکانی سودان کردوە پابەندی دەستور بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک زۆر بەرزبوەتەوە وەک بەریتانیا و روسیا و جۆری نوێی ڤایرۆسەکەش سەریھەڵداوە، ھەرچەندە ئەو وڵاتانە لە بەکارھێنانی ڤاکسین لە ئاستێکی بەرزدان.


وتیشی، بەرزبوونەوەی ئامارەکان لەو وڵاتانە ھەڕەشەیە و بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەی کۆرۆناش لە عێراق بەدوور نازانن، بە تایبەت کە ھاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان نین و لە وەرگرتنی ڤاکسینیش نەگەیشتونەتە ئاستی پێویست، کە تاکە رێگە بۆ دوور کەوتنەوە لە مەترسییەکانی کۆرۆنا وەرگرتنی ڤاکسینە.


بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا نزیکەی پێج ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس لە عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش دەنگ لەسەر بە قەزاکردنی ھەردوو ناحیەی عەنکاوا و پیرمام درا و بەدەنگی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بڕیارەکە پەسەند کرا.


بڕیاریشە دواتر وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکرنی رێکارە کارگێڕییەکان، پێداچونەوەش بە ھەیکەلی کارگێڕی ھەردوو قەزاکەدا دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم رایگەیاندوە، رۆژی سێ شەممە ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢١ مووچەی لیواکان و دیوانی وەزارتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاستی پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان کەمبووەتەوە و رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.


وتیشی، داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و پێویستە لەشوێنە گشتییەکان رێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێت.


وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت، بەڵام بەستنی ماسک لەخوێندنگەکان ناچارییە.


ئاشکراشیکرد، تاکۆتایی ئەمساڵ دەبێت سەرجەم فەرمانبەران ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و ھەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرێت رێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


لەباری مامۆستایانیشەوە جوتیار عادل وتی، دەبێت مامۆستایان تا ١ی مانگی ١٢ ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باڵیۆزی روسیا لە عێراق ھیوای خواست چیتر دیمەنە تراژیدیاکان لە ھەڵەبجە دووبارە نەبنەوە و لە داھاتوودا زیاتر پەیوەندییەکان بەرەو پێش بچن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بژار ئەکرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینییەکان لە کەشناسی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی داتاکان ھەر ساڵێک وشکەساڵی بووبێت ساڵی دواتر باران زۆر باریووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ھێشتا ھەموو ئاماژەکان دەرنەکەوتوون بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر وشکەساڵی بدرێت. وتیشی، ژمارەیەک لە کەشناسان پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو وشکەساڵی بێت.


ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و شارەوانی، چەند پێشنیازێک دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە ١٢ پرۆژەی ئاو و دروستکردنی چەند بەنداوێکی گەورە و بچووکیش جێبەجێ بکرێن و بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەویش رێگری لە لێدانی بیر بکرێت، بۆئەوەی ئەمساڵ ھەرێمی کوردستان وەک ساڵی رابردوو تووشی قەیرانی کەمئاوی نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...745746747748749...1008