باسیان لەوەشکردووە، لە کۆتا ھەڵمەتدا شەوی ڕابردوو ٧١ کۆچبەر ڕزگارکراون کە ھەوڵیان داوە بە بەلەمی پلاستیکی دەریای ناوەڕاست تێبپەڕێنن، بەڵام بەھۆی کەش و ھەواوە شەپۆلەکانی دەریا زیادیان کردووە و بەرزیەکەیان گەیشتووەتە ٣ مەتر، ئەمەش مەترسی گەورەی لەسەر کۆچبەرەکان دروستکردووە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق و سوریا دەدات، بە پێی پڕۆژە یاساکە کە ھەفتەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئاڕاستەی پەرلەمان کرا، مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا و دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ناردنی ئەو ھێزانە بۆ جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، تاکو دوو ساڵی تر درێژدەکرێتەوە.
ھەرچەندە پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" و پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، دژایەتی پڕۆژە یاساکە دەکەن و دەنگی پێنادەن، بەڵام تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە ئەگەرێکی بەھێزە، چونکە ھەر یەکە لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار "ئاکەپە" و پارتی بزوتەوەی نەتەوەپەرست "مەھەپە" و "ئی پارت"، دەنگ بە پڕۆژە یاساکە دەدەن.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە کۆنگرەی شەش وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان، کە پێکدێن لە "چین و ئێران و پاکستان و ئۆزبەکستان و تاجیکستان و تورکمانستان"، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە تاران بەڕێوەدەچێت و وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش بەشداری کۆنگرەکە دەکات.
سەعید خەتیبزادە وتیشی، ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنگرەکەدا وتارێک پێشکەش دەکات و پەیامی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆنگرەکەدا دەخوێندرێتەوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، ئێران دەستیکردووە بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی زیاتر لە ٢٠٪ لە وێستگەی "نەتەنز"، کە ئەو ھەنگاوەش لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە ئیدانە دەکرێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ھەنگاوانەی "تاران" وایان لێدەکات زیاتر چاودێری ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن و پشکنینەکانیان زیاتر بکەن.
تا ئێستاش ئێران وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی لە "ڤییەنا" ڕانەگەیاندووە، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش دەڵێن دەرفەتی بەردەم "ئێران" بۆ ئەو دانوستانە تا ھەتایە بە کراوەیی نامێنێتەوە.
"د. ھێرش سەلیم" جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، حکومەت کە بڕیارێکی لەو شێوە دەدات دەبێت ھەوڵی ئەوەش بدات ڤاکسینی پێویست دابین بکات، چونکە نزیکەی ملیۆنێک فەرمانبەر لە ھەرێمدا ھەیە و بەو پڕۆسەی کە ئێستا ڤاکسین ھاوردە دەکرێت ڕەنگە قەیرانی ڤاکسین دروست ببێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو بڕە ڤاکسینەی لە بەغدادەوە دێت زیاد بکرێت یان حکومەت خۆی لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە گرێبەست بکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنانی ڤاکسین.
ھاوکات "د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بە سستی بەڕێوەدەچێت و ھەفتەی ڕابردوو لە ٣٥٪ی ڤاکسینی بەردەست بەکارنەھێنراوە و ماوەتەوە، ئەگەر بەشێکی زۆری خەڵک ڤاکسین بەکارنەھێنن چاوەڕوان دەکرێت ڕەوشی تەندروستی بەرەو خراپتر بڕوات.
"بەختیار ڕەحیم" نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، فەرمانبەرانی گرێبەست لە ھەندێک بەڕێوەبەرایەتی ٥٠٪ی فەرمانبەران پێکدەھێنن ئەگەر حکومەت مافی دامەزراندنیان نەدات ئەوا دەوامی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک ڕادەگیرێت.
"کارزان فیزیک" نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنەوە و ڕایگەیاند، لە ٢٠٪ی مامۆستایان لە کەرتی پەروەردەی ھەرێم مامۆستایانی وانەبێژ و ماوەی چەند ساڵە وانە دەڵێنەوە بەڵام حکومەت دایاننامەزرێنێت و چارەنوسیان نادیارە. ھەر بۆیە داوا دەکەن پەرلەمان فشار لە حکومەت بکات بۆ ئەوەی دامەزرێن.
ھاوکات "د. عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی" سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ڕایگەیاند، دوو پێشنیار لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی چارەنوسیان یەکلایی ببێتەوە.
پەیامنێری کوردسان نیوز لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لە بارەی نرخی سوتەمەنی و داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندن، پشێوی لە نێوان ژمارەیەک پەرلەمانتار و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕوویدا و دانیشتنەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشدا، پەرلەمانتاران لەسەر ئامادەنەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە دانیشتنەکە نیگەران بوون و داوایانکردووە وەزیرەکان ئامادەبن تاکو بڕیار لەسەر کێشەکان بدرێت.
"عەبدولسەلام دۆڵەمەری" سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە داوایان لێکرابوو راپۆرت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و ٣ یەکەمەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادە بکەن، بەڵام کۆمەڵێک پۆپۆلیست نایانەوێت کێشەکان یەکلابکرێنەوە و مەرامی سیاسی تێکەڵ بە داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن و پشێوی دەنێنەوە.
كار و بەرنامەی یەكێتی لە كەركوك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو كارەكان لە رێگەی چەندین لیژنەی تایبەت و ٣ مەڵبەندی جیا جیاوە بەرێوە دەچێت،ئاسۆ مامەند وەك سەرپەرشتیاری گشتی لە كەركوك كار دەكات .
پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە گرفتەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و قەیرانی سوتەمەنی و دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم كۆبۆوە،"لوقمان وەردی"سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی پشتیوانی لە دامەزاراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم دەكات وەك هاندانێك بۆ خوێندكاران و گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە، هەروەها پشتیوانی لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات.
سەبارەت بە قەیرانی سوتەمەنیش رایگەیاند، ئەركی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە پشتیوانی لە دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بكات، بەتایبەت بەنزین و نەوت و غازی ماڵان، چونكە بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەكان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان كردوە.