شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش، لە گوندی "رەشاد" سەر بە قەزای میقدادیە لە سنووری پارێزگای دیالە و دەستڕێژی گوللەیان لە خەڵكی مەدەنی كرد و بەهۆیەوە نزیكەی 14 كەس كوژراون و 15 كەسیش برینداربوون كە ژن و منداڵیشیان لە ناودایە، هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بەهۆی پەلامارێكی تر لە گوندێكی تر لە هەمان ناوچە، 7 كەس كوژراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و لە تەوەری یەکەمدا راپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ھەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی و پڕۆژەی تایبەت بە ھاوبەشی پێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داھاتی کارەبا تاوتوێ دەکرێت.
دواتر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی کوتان و بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو.
لە تەوەری کۆتاییشدا ئەنجومەنی وەزیران گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە ھەرێمی کوردستان و دوا ھەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەو بوارەدا تاوتوێ دەکرێت.


عیماد محەمەد" ئەندامی دەستەی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كارەكانی ژماردنەوەی دەنگەكان لە بەغداد ئەنجام دەدرێت و ئەمرۆ دەنگەكانی وێستگە تانە لێدراوەكانی نەینەوا هەژمار دەكرێنەوە، وتیشی رۆژانە كارەكانی لە سەعات 8ی بەیانی تا 5 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
خوێندكاران داوایان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا كرد پێداچونەوە بە نمرەكانیاندا بكەن، چونكە ژمارەیەكی نمرەی بەرزیان هێناوەو ناویان لە پەیمانگاكان هاتۆتەوە، لەكاتێكدا نمرەكەیان بەرزە و شایستەی ئەوەیە لە زانكۆكاندا بخوێنن .
مامۆستایانی وانەبێژ لە پێنجوێن راشیانگەیاند، بە بایكۆت كردن خۆشحاڵ نین چونكە چارەنوسی خوێندكاران دەكەوێتە مەترسییەوە، بەڵام پاشگەز نابنەوە لە داوای مافی رەوای خۆیان.
لە دوای گەڕانێک بەناو بازاڕدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند ھەوڵ دەدەن ناو بازاڕی سلێمانی چاک بکەن و ڕێکبخەنەوە و شەقامەکان لە خۆڵ و خاشاک و ئاوی پیس پاکبکەنەوە.
وتیشی، سیستمی کارەبای بازاڕیش چاکدەکەنەوە بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک لە کاتی ڕووداوەکاندا زیانی پێنەگات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ڕێنماییە داراییە لە ١/٩/٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ھەوڵی بەردەوامدا بوو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و بۆ ئەو مەبەستەش، ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ، وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ ھەر یەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە.