هەواڵەکانهەواڵەکان

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی و بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان کۆدەبێتەوە و  بڕیاردەدرێت لەسەر ڕەوانەکردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد، بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و قەزا و ناحیە و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.

ئەمڕۆش نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوەبدەن بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، یاخود لە بایکۆت بەردەوامبن تا بڕیار لەسەر دامەزراندنیان دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەنزیک زانکۆی سۆران کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەوە تەقەی لە دوو کەسی تر کردووەو برینداری کردوون، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە و دەستگیرنەکراوە.


وتیشی، بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئەوانەی تەقەیان لێکراوە خەڵکی ھەریرن و پێدەچێت بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی بارانبارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سروشتی بەانای ھاووڵاتیانەوە بچن.


سەبارەت بە پلانی ئەمساڵ بەر لە ھاتنی وەرزی بارانبارین قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە،  لەھەنگاوی یەکەمدا تیمەکانی شارەوانی دەستیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنھۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی بارانبارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە دروست بونی لافاو و کارەسات و رووداوی نەخوازراو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دەرچونی بڕیارەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ھێزی پێشمەرگە بە ٤ کاروان رەوانەی کۆبانێ کران، لە ماوەی مانەوەیان لە کۆبانێ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعش شەھیدێک و چەند بریندارێکیان ھەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیای سۆمۆ لەمانگی رابردوودا ٩٢ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار و ٤٨٥  بەرمیل نەوتی ھەناردەی وڵاتانی جیھان کردووە و تێکڕای نرخی فرشتنی یەک بەرمیل نەوت ٧٣.٣ دۆلار بووە ، کۆی داھاتەکەشی لەو مانگەدا شەش ملیار و ٧٧٧ ملیۆن و ١٣٤ ھەزار دۆلار بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئارام محەمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، ٩٩ی رێک کورسی لە کۆلێژی پزیشکی گشتی بۆ دابین نەکراوە و بەرگری لە داواکارییەکانیان دەکات. 


وتیشی، خوێندنی بنەڕەتی و باڵا لە بەردەم کارەساتدایە و پێویستیان بە ریفۆرم و سەربەخۆیی زانکۆکان ھەیە. 


راشیگەیاند، ئەو لێشاوەی خوێندکاران کە دێنە خوێندنی باڵا زۆرە و زانکۆکان لە توانای خۆیان زیاتریان وەرگرتووە. 


وتیشی، دەبێت خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی زیاتر بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی- سلێمانی  ئامادەی بوون، تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی حزب و ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا، لەبەر ڕۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق.


ھەروەھا جەختکرایەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی بدرێت و کار بکرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.


لە بارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی تردا، کۆبوونەوە بە گرنگی زانی پەرە بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەک گوتاری کورد بدرێت، ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە  گفتوگۆی بنیاتنەرانە بکرێتە بنەمای سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێ سیاسییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سیمپۆزیۆمەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چەمکی (ھاوڕێ و دوژمن لە سیاسەت) و بەرژەوەندییەکان لە سیاسەت و چەندین بابەتی تری سیاسی تر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوورییش چەند ڕێنماییەک بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوکردەوە، بە پێی ڕێنماییەکانی کەمترین شایستەی دارایی ٢٥٠ ھەزار دینار دەبێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم، زۆرترینیش ٤٢٥ ھەزار دینار دەبێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەکانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و ڕۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و ڕێکخستنی ژیانی خەڵک. ھەروەھا تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و ڕاوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.


بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە ھەرێم ڕوونکردەوە بۆ وەفدی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەمانەوێت لە ڕێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان ڕێکبخەینەوە و لە ڕوویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت.


ھاوسەرۆک ڕوونیشیکردەوە یەکێتی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بنیاد بنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی و ڕای ھەموو لایەنەکان و خەڵکی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی ھەرێم دابڕێژرێت و ھەمووان لە سایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەریاوانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی دەستی بەسەردا گیراوە، مۆڵەتی ڕاوکردنی ماسی لە کەناراوەکانی فەڕەنسا نەبووە.


لە بەرامبەردا وەزیری ژینگەی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکە لە لیستی ئەو کەشتیانەدا بووە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ڕێگەپێدراو بووە، بەڵام بە ھۆکارێکی نادیار لە لیستەکە دەرکراوە. دەشڵێت، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو کارانە، وەڵامی گۆنجاویان دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگا ڕایگەیاندووە، ھەردوو ھاوسەرۆک لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ بە تۆمەتی ھەڵواسینی پۆستەری نایاسایی بە باڵەخانەی ھەدەپەدا دەستگیرکراون و دواتریش بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر دادگاییکراون و سزا دراون، دادگا بڕیاریشیدا جێبەجێکردنی سزاکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دۆسیەیەکی گشتگیری بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای دیالە کردەوە، کە بە پێی دواین ئامار ٢١ کەس لە ھەردوو گوندی ڕەشاد و ئیمام نەھرەین کوژراون و نزیکەی ١٥ کەسی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی بڕیار دراوە، مۆڵەت بدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن. بە مەرجێک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوش کردووە، لە دوای بڕیارەکەوە کۆمپانیاکان دەتوانن سوتەمەنی ھاوردە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مارک زوکەربێرگ" بەڕێوەبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک لە ئیڤێنتی ئەمڕۆی کۆمپانیاکە بە ناوی "کۆنێکت" ڕایگەیاند، کە ئەوان کۆمپانیایەکن داھێنان لە تەکنەلۆژیادا دەکەن بۆ پەیوەندیەکی پتەوتر و پێکەوەبەستنەوەی زیاتری ھاوڵاتیان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، و پێکەوە دەتوانن ھاوڵاتیان بخەنە ناوەندی خزمەتگوزارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئابووریەکی بەھێزتریش بنیاد بنێن. 


ئاشکراشی کرد، لە ژێر ڕۆشنای کار و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ناوبراو بۆ بەشداربووان، لەو بڕوایەدان کە وشەی "فەیسبوک" ئاماژە بە چالاکیە ھەمەجۆرەکانی کۆمپانیاکە ناکات ھەر بۆیە ناوی کۆمپانیاکە دەگۆڕن بۆ "مێتا" تا مافی تەواو بە خزمەتگوزارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بدرێت.



جێی ئاماژەیە، "مێتا" کورتکراوەی وشەی "مێتاڤێرسە" کە ئاماژەیە بۆ بەشداریپێکردنی ھاوڵاتیان لە جیھانی ژمارەیی و تەکنەلۆژیی لە ڕێگەی ئاماژە ئەلیکترۆنییەکان و تۆڕی ئینتەرنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...741742743744745...1008