دەقی رونکردنەوەکە..
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە...
دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی ڕازاوەی کچان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و مامۆستایانی خوێندنگاکەی دەکات.
لەسەر ڕاسپاردەیی بەڕێز/د.سەباح نێرالدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراو چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و ھۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندوە، چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستوەتە لیستی سزاکانیان و ئەو کەسانەی سزادراون پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھۆکاری سزاکانی گەڕاندەوە بۆ ھاوکارییەکانی ئەو کەس و قەوارانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەکدارکردنی گرووپە چەکدارەکان.
کۆبوونەوکە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی دەرچوە کۆنمرە بەرزەکانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە ، ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئوردندا کراون بۆ راگرتنی گەشتی کوچبەران بۆ بیلاروسیا سەرکەوتنی باشی بەدەستھێناوە، ئاماژەی بەوەشکردوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نزیکەی ٥ ھەزار کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی لەرێگەی بیلاروسیاوە گەیشتونەتە ئەڵمانیا.
حکومەتی پۆڵەنداش رایگەیاندووە، ھەر کۆچبەرێک لە سنوری وڵاتەکەی دەستگیربکرێت ڕاستەوخۆ دیپۆرتی بیلاڕوسیا دەکرێتەوە، یاخود دەتوانێت داوای مافی پەنابەرێتی لە پۆڵەندا بکات.
تارق حەرب ڕونیکردۆتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و دادگا، دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنیان نییە، و بەپێی دەستور ئەو دەسەڵاتە لای ئەنجوومەنی نوێنەرانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەڵبژاردن گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لەبەرئەوەی خولی پێشوو خۆی ھەڵوەشاندۆتەوە، پێویستە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی خول نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت کە بڕیاربدات بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن، ئەوەش کارێکی ئەستەمە
گۆنگ شوانگ، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ لە باکوری سووریا نایاسایین و حکومەتی ئەنقەرەش تۆمەتبارە بە تیونیکردنی خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان.
لێپرسراوەکەی چین رایگەیاندووە، لەو کاتەی تورکیا بە شێوەی نایاسایی رۆژئاڤای کوردستان کوردستانی داگیر کردووە، دەستخستنی ئاوی خواردنەوە دژواربووە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان ھەزار مەدەنی دروستبووە.
لە نوسراوێکدا کە ئیمزای موقتەدا سەدری لەسەرە ھاتووە، لە ھەنگاوی یەکەمدا بۆ داخستنی بارەگاکانی ھێزەکانی سەرایا سەلام، سەرجەم بارەگاکانیان جگەلە بارەگاکانی نەجەف و کەربەلا و سامەڕا و بەغداد دادەخرێن و کارمەندەکانیان وەک ئەندامی رەوتی سەدر دادەنرێنەوە و چەکھەڵگرتنیش تەنھا لە چوارچێوەی ئەو بارەگایانەدا دەبێت.
ھێزەکانی سەرایا سەلام کە گرووپێکی چەکداری سەر بە رەوتی سەدرن و بەشێکیشن لە حەشدی شەعبی، ساڵی ٢٠١٤ دوای سەرھەڵدانی گرووپی تیرۆرستی داعش دروستکران و راستەوخۆ لە ژێر فەرمانی موقتەدا سەدر رێبەری رەتی سەدردان.
ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووە کۆنمرە بەرزەکان کۆبوەوە و بڕیاریدا بە زیادکردنی ژمارەیەک کورسی لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی لە زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین و کۆیە و ئەو خوێندکارانەشی نمرەکانیان ٩٩ لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی خۆڕایی وەردەگیرێن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کێشەی ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیە چارەسەردەکات، بۆ ئەمەش ئەو دەرچوانەی کە کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیەو لە کۆلێژی پزیشکی گشتی وەرنەگیراون، دوای زیادکردنی ژمارەیەک کورسی بەخۆڕایی لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی (ھەولێر، سلێمانی، کۆیە، گەرمیان) وەردەگیرێن.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٢٩) بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبونی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و سەرۆک زانکۆ حکومییەکانی کوردستان، کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەت بەشێوەی ئۆنلاین بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو دەرچوانەی کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیە بەڕێوەچو.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئامانج لەم کۆبونەوەیە چارەسەرکردن و دانانی میکانیزمێکە لە چوارچێوەی پلانی وەرگرتن بۆ زیادکردنی کورسی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی دەرچوانی کۆنمرە بەرزەکان، بە شێوەیەک پلانەکان ھاوتەریب بێت بۆ سودی دەرچوان و پێداویستیەکانی بازاڕی کار، بۆ ئەمەش دوپاتیکردەوە: وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕەچاوکردنی کواڵتی خوێندن و لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمە، کاری کردوە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان بەو پەڕی دادپەوەری و یەکسانیەوە، وتیشی ھەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی کەسوکارو نەوەکانی داھاتومان بوینە بۆ ئەوەی لە زانکۆ حکومییەکانی کوردستان و لە پلانی خوێندنی بەخۆڕایی جێگەیان بۆ بکەینەوە بۆ ئەوەی ڕوو لە دەرەوەی وڵات نەکەن لەناوخۆی کوردستان ھەلی خوێندنیان بۆ فەراھەم بکەین.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا دوای گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیاردرا ئەو دەرچوانەی کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیەو لە کۆلێژی پزیشکی گشتی وەرنەگیراون، دوای زیادکردنی ژمارەیەک کورسی بەخۆڕایی لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی (ھەولێر، سلێمانی، کۆیە، گەرمیان) وەردەگیرێن، بۆ ئەمەش ئەو کورسیە بەتاڵانەی لە ئەنجامی سەرخستنی ئەم دەرچوانە لە کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی دەمێنێتەوە، ئەو خوێندکارانەی تر سەردەکەون کە لەم دو کۆلێژە داوایان کردەوەو وەرنەگیراون، ئەویش بەپێی کۆنمرەو ڕیزبەندی داواکارییەکانیان، چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دەرچوانە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی ورد و دادپەروەر و یەکسان لە نێوان خوێندکاران و قوتابیان بەپێی ڕیزبەندی نمرەکان لەلایەن ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەت جێبەجێ دەکرێت و دوای تەواوبونی پرۆسەکەش ئەنجامەکەی بۆ خوێندکاران و قوتابیان بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران بەردەوامە و کارەکان رانەگیراون.
جەختی لەوەشکردەوە، لە دوای گەڕانەوەی داتای تەواوی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەکان ھەنگاوەکانی دیکە لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی دێت و ھەژمارەکە کارا دەکرێت.
پێشتریش مستەفا سەعید بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای بانکەکانی ھەولێر بە کوردسات نیوزی رایگەیاندبوو، لە کۆی یەک ملیۆن و دووسەد ھەزار فەمانبەر لە ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی بێ ھاوتا بۆ نزیکەی ٤٦٣ ھەزار فەرمانبەر کراوەتەوە و سەرجەم داتاو زانیارییەکانیان ھەیە لەو ھەژمارەو چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو ژمارە بێ ھاوتایە دەکەین و دواتر ئێمەش کاریان لەسەر دەکەین.
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند لێپرسراوێکەوە بڵاویکردەوە، لە چەند سەعاتی رابردودا تورکیا سەدان سەربازی تری رەوانەی باکوری سوریا کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھێرش کردنە سەر ھێزە کوردییەکانی ناوچەکە.
ئاژانسەکە راشیگەیاند، تورکیا ئامانجی ئەوەیە زیاتر لە سێیەکی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بە درێژایی ٩١٠ کیلۆمەتر دابخات، ھەروەھا دەیەوێت چەند ناوچەیەکی باشوری شارۆچکەی کۆبانێ و بنکەی میناگی ئاسمانی نزیک شارۆچکەی ئەعزاز کۆنترۆڵ بکات، کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە.
وتیشی، دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بۆ تاوانبارکردنی ئەو سیاسیانە نییە، بەڵام بەڵگەی ناڕاست و شاھیدی ناڕاست ھەیە و تەنھا لەسەر فەرمانی ئەردۆغان لە زیندان راگیراون.
ئەنتۆنی سیمیل روس وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت، چونە دەرەوەی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥ پاشگەز بونەوەی نییە و ئەو بابەتە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردۆوە داخراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا و لە پەراوێزی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ژینگە، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی کۆبونەوەکەشیان کڕینی فڕۆکە ئێف ٣٥ی ئەمریکایە، چونکە وڵاتەکەی بڕی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئەمریکا داوە، بەڵام ھیچ فڕۆکەیەکیان وەرنەگرتووە.
ئەنقەرە داوای زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی ئێف ٣٥ی کردووە کە خۆی بەشدار بووە لە دروستکردنی چەند پارچەیەکیدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ەوە و دوای ئەوەی موشەکی ئێس ٤٠٠ی لە روسیا کڕی، لە پڕگۆرامی ئێف ٣٥ دوورخرایەوە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەر لە دەستپێکردنی لوتکەی گروپی ٢٠ لە ئیتاڵیا، رۆژی ھەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە رۆما کۆدەبنەوە .
کۆبونەوەکە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن ھەوڵدەدات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرەنسا لە دوای ئەو شڵەژانەی بەھۆی ھاوبەشێتی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا لەبارەی کەشتیە ژێر دەریاییەکانەوە ئیمزا کرا، چونکە بەھۆی ئەو ھاوبەشێتیەوە رێککەوتنی کڕینی کەشتی ژێر دەریا لە نێوان فەرەنسا و ئوستراڵیا ھەڵوەشێندرایەوەو ئەوەش زیانی بە فەرەنسا گەیاند.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی و بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان کۆدەبێتەوە و بڕیاردەدرێت لەسەر ڕەوانەکردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد، بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و قەزا و ناحیە و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.
ئەمڕۆش نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوەبدەن بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، یاخود لە بایکۆت بەردەوامبن تا بڕیار لەسەر دامەزراندنیان دەدرێت.