نزیکەی ٥٠٠ نانەواخانە و سەمونخانە لە سلێمانی ھەیە و خاوەنی ژمارەیەکیان لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی گردبونەوە و بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەکانیان داوایان کرد رێگەیان پێبدرێت شەش نان بدەن بە ١٠٠٠ دینار، سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە قایمقامییەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھیچ شێوەیەک قایمقامییەت رێگە نادات نان لەسەر ھاوڵاتیان گران بکرێت و پێویستە نانەواخانەکان ھەشت نان بە ١٠٠٠ دینار بە ھاوڵاتیان بفرۆشن.
وتیشی، بڕیارە لە رۆژی دوو شەممەوە بتڵێک غاز بە شەش ھەزار دینار بەسەر ھەموو نانەواخانەکان دابەش بکرێت و نرخی کارەباش ٢٠% لەسەر نانەواخانەکان کەمکراوەتەوە.
بۆ چارەسەری کێشەی ئاردیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئاردی روسی و ئاردی ناوخۆ لە بازاڕدا ھەیە و نرخەکەی لە ئاردی تورکی ھەرزانترە و تاقیشکراونەتەوە و کوالێتیان زۆر باشە.
کۆمسیۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سێیەم ڕۆژی دەستپێکردنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگی وێستگە تانە لێدراوەکان، بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنەکان و ڕێکخراوەکان و ڕاگەیاندنەکان، ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگی وێستگە تانە لێدراوەکان لە پارێزگاکانی میسان و دیالە و بەری ڕەسافەی بەغداد کراوە و ئەنجامەکەی بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرز کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لەبەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان.
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی وێستگەکانی بەری کەرخی بەغداد دەکرێت.
میدیای ڕەسمی سعودیە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە مۆڵەتی ٤٨ سەعاتی داوە بە باڵیۆزی لوبنان خاکی سعودیە بەجێبھێڵێت، باڵیۆزی سعودیەشی لە لوبنان بانگھێشتکراوە و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
ئەو بڕیارەی حکومەتی سعودیە دوای ئەوە دێت کە وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕەخنەی لە ھێرشی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ یەمەن گرت و بە دەستدرێژی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفی کرد.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی گەمارۆ نوێیەکانی واشنتن بۆ سەر پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەموو پێوەرەکان لەوانەش، گەمارۆ و ڕێگرتن و لەناوبردنی تۆڕەکانی تایبەت بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرنامەی درۆنەکانی ئێران، بەکار دەھێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران لە ڕێی بەکارھێنان و پێدانی درۆنەکان بە گروپە چەکدارانی نزیک لە ئێران، چەندین جار ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکە و مەترسی جددی دروستکردووە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران ئیدانەی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر ژمارەیەک کەسایەتی و قەوارەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەلایەن حکومەتێک کە باسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات و ھەمان ڕێوشوێنی تڕەمپ بۆ سەپاندنی سزاکان بەکاردەھێنێت، ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە بەڕاستی جێی متمانە نییە.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە و ئەو کەسانەشی سزادراون پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی ڕێنماییە نوێیەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئێستادا کار بە کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتیار تەنھا بە پشکنینی "پی سی ئاڕ"ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کەمتر لە ٧٢ سەعات پێش گەشتکردن، دەتوانێت گەشتەکەی ئەنجام بدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ساڵانە لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ٧٨٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ ھاووڵاتییان بەرھەم دەھێنێت، خەرجی بەڕێوەبردنی سێکتەری ئاویش ساڵانە ١٣٠ بۆ ١٤٠ ملیار دینارە، داھاتی کۆکراوەی ساڵانەی ئاویش لە نێوان ٣١ بۆ ٤٠ ملیار دیناردایە، ١٧٪ی ئەو داھاتەش دووبارە بۆ پڕۆژەکانی سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ خەرج دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەرێمی کوردستان ٩٩٣ ھەزار و ٢٢٣ ھاوبەشی ئاو ھەیە، لەو ژمارەیەش ٦٣٢ ھەزار و ١٢٥ ھاوبەش پێوەری ئاویان بۆ بەستراوە، ٣٦١ ھەزار و ٩٨ ھاوبەش پێوەری ئاویان بۆ نەبەستراوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئێستا بە بڕی ٢ تریلیۆن و ٨٨٧ ملیار دینار، ٢٩٧ پڕۆژەی ئاو لە سەرتاسەری ھەرێم جێبەجێ دەکرێن، کە بەشێک لە پڕۆژەکان پڕۆژەی مامناوەندن و بەشێکیشیان ستراتیژی و گەورەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی و پەرەپێدانی سێکتەری ئاو لە ھەرێم.
بەھۆی ئەوەی نمرەی بەرزیان بە دەستھێناوە، بەڵام لەو کۆلێژانە وەرنەگیراون کە خۆیان ویستوویانە، ژمارەیەک لە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەولێر گردبوونەوە و بە کوردسات نیوزیان ڕاگەیاند، نمرەی ٩٤یان ھێناوە و لەو بەشانە وەرگیراون کە ساڵی ڕابردوو نمرەی ٧٨ی وەرگرتووە، ئەوەش شوێنی شیاوی نمرەکانیان نییە و داواش دەکەن کورسی زانکۆکان زیاد بکرێن بۆ ئەوەی بە پێی نمرەکانیان لە شوێنی شیاو وەربگیرێن.
وەک پیشەی ھەمیشەیی، میدیاکان، نەخۆشی مەلا بەختیار، کراوەتە بابەتی دەنگوباس و تۆماری ڤیدیۆیی.
ھەندێک لە ھەواڵەکان ڕاستن و ھەندێکیشیان ڕاست نین، تا ئێستا بە ڕەسمی بەڕێز مەلا بەختیار، سەبارەت بە ژەھرخواردنەکەی، ھیچی نەدرکاندووە. بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزی، ئەم زانیارییانە بە ڕەسمی بڵاودەکەینەوە.
یەکەم: لە دوو نەخۆشخانەی ھەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و ھەرە زانستی بۆ کراوە، ھەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەھری (جیوە) دەردەدار کراوە.
لە گەڕانەوەدا، دوای دوو ھەفتە، تەواوی بەڵگەکان دەخاتە بەردەم ڕایگشتی و یەکێتی و حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان و عیراق ھەروەھا کونسوڵگەریی و سەفارەتەکان.
چاوەڕوانی بە پەلەی دەستەبەجێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سکاڵا لە دادگای کوردستان تۆمار دەکات، تەنانەت سکاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێکی ڕۆژئاواش، ھەروەھا ڕێکخراوە مرۆییەکانی جیھانیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
دووەم: پێش لێکۆڵینەوە، ھیچ کەس و لایەک، تۆمەتبار ناکات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەکانی بەردەستی بەڕێزی، کە ھەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی و د.خەسرەو گوڵ محەمەد و بەرپرسی ئێستای زانیاریی و ژمارەیەک لە ھاوڕێی نزیکی خۆیی و خانەوادەکەشی، ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە، کاری دوو مانگ و سێ مانگ نییە.
ھەر وەک جەختمان کردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیار و دوای کۆبوونەوە ڕەسمییەکان، ڕایگشتی و ناوەندە ڕەسمییەکانی دەرەوە و ناوەوە، بە ئاخاوتنی ڕەسمی و نوسراو، ئاگادار دەکاتەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا
بەرلین
٢٠٢١/١٠/٣٠
لە کۆبوونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بە وردی لە کۆی کێشە و گرفتەکانیانی پرسییەوە و ڕایگەیاند: بە شانازییەوە دەڕوانینە مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان، ئێوە شایستەی ھەموو خزمەتێکن و پشتیوانی داواکانتان دەبم، بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی جددی بۆ ھۆکاری کێشەکانتان و ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنیشی دەکەم.
لە بارەی کۆبوونەوەکەوە، عوسمان محەمەد ناسراو بە (عوسمان بچکۆل) نوێنەری پێشمەرگەکانی (١٩٧٦)، ڕایگەیاند: وەک پێشمەرگەکانی ساڵی (١٩٧٦) سەردانەکەمان بە مەبەستی گەیاندنی ھەڵوێست و پەیاممان بوو لە پێناو ڕێکخستنەوە و تۆکمەترکردنەوەی ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
وتیشی: لە ڕوانگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی سەرشانمان لەم قۆناغەدا، جگە لە خستنەڕووی پەیام و ھەڵوێستمان ھەرچییەک لە پێناو بەھێزکردنی زیاتری یەکێتی بێت ئامادەین و ھاوکار دەبین.
ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەکەدا داوا و کێشەکانی پێشمەرگەکانی (١٩٧٦) و خانەوادەکانیان پێشکەشی شاناز کردووە و ئومێدی زۆریان ھەیە بۆ بە دەنگەوە ھاتن و جێبەجێکردنی.
شەھید ڕێباز لە ساڵی ١٩٥٣ لە ھەولێر لە دایک بووە لە سەرەتای لاویەتی پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٧ بووەتە پێشمەرگە، لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفالیشدا وەک پارتیزان لە دەشتی ھەولێر بووە، لەگەڵ خەباتی سیاسیشدا خاوەنی چەندین نوسین و کتێبە، لەوانە کتێبی قەندیل بەغدادی ھەژاند، نرکەی کوردستان.
بەشداری چەندین داستانیشی کردووە وەک داستانی ڕزگارکردنی سەری ڕەش و داستانی کۆڕێ، لە ڕاپەرینی ١٩٩١ ڕۆلێکی گەورەی لە ڕزگارکردنی ھەولێر و شار و شارۆچکەکانی دیکەدا ھەبووە، لە ڕۆژی ٧-٥-١٩٩٤ شەھیدکرا.