وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی ڕەوانەکردنی ھێزی زیاتر بۆ سوریا دەکات و دژی بڕیاری پەرلەمانی تورکیاش دەوەستێتەوە لە بارەی درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ ٢ ساڵی تر.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە "سوریا" پێشێل دەکات.
پەلاماردەرەکان بە ناوی تاڵیبانەوە چوونەتە ناو ئاھەنگەکە و داوایانکردووە، لێدانی میوزیک و گۆرانی ڕابگیرێت، بەڵام گوێنەدان بە داواکارییەکە ڕووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.
دوابەدوای پەلامارەکە، زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، تەقەکەرەکان سێ کەس بوون و دوانیان دەستگیر کراون. ڕەتیشی کردەوە پەلامارەکە، بە ھاندانی بزووتنەوەی تاڵیبان بووبێت.
یەکێک لە کارمەندەکانی دەزگای مین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی ١٢ ساڵە ئەو کارە دەکات و جگە لە ھەڵگرتنەوەی مین لە ھیچ کارێکی تر نازانێت و داواشی لە عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
خوێندکاران داوایان کرد کورسییەکانی خوێندن لە کۆلێژەکان زیاد بکرێن و تێکڕای نمرەیەش بۆ وەرگرتنی خوێندکاران کەم بکرێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە "ڕۆما" بەڕێوەچوو و کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و پەیوەندی بەرگری نێوان ئەو دوو وڵاتە و ڕەوشی سوریا و لیبیا تاوتوێ کرا.
لێپرسراوێکی ئەمریکیش ڕایگەیاندووە، "بایدن" ھۆشداری داوەتە "ئەردۆغان" لە ھەر ھەڵوێستێک کە زیان بە پەیوەندییەکانی "ئەنقەرە و واشنتۆن" بگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزە، بە تایبەت دوای ئەوەی "ئەنقەرە" سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە "ڕووسیا" کڕی، ھەروەھا لێدوانەکەی ئەم دواییەی "ئەردۆغان" سەبارەت بە دەرکردنی ١٠ باڵیۆز کە لە نێویاندا باڵیۆزی ئەمریکای ھەبوو، گرژی نێوانیانی زیاتر کرد.
داواشی لە خوێندکاران کرد بگەڕێنەوە بۆ نێو کەسوکاریان و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیانی دووپاتکردەوە.
نوری حەمە عەلی فەرماندەی میحوەری پردێی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی پەلاماری تیرۆریستانی بۆ سەر پێشمەرگە ئاشکراکرد و دووپاتیکردەوە ماوەی دوو ساڵە داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکەن کە تیرۆریستانی سوودی لێوەردەگرن بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە ئاشکرای کرد، ڕووسیا دوو فڕۆکەی جەنگی سۆخۆی ٢٧ی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیر کردووە.
خالد جەعفەری جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری بازرگانی رایگەیاند، سەرەڕای کێشە و بەربەستەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی سنە لە دۆخێکی باشدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو ھیچ کاڵایەک لە دەروازە سنورییە کاتییەکانی پارێزگای سنەوە، ھاوردە نەکراوە، بەڵام لە ھەشت مانگی رابردوودا بەبەھای ٥٤ ملیۆن دۆلار کاڵا لەو سنورانەوە ھاوردە کراوە.
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری بازرگانی راشیگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان پارێزگای سنە و ھەرێمی کوردستان بەڕێژەی ١٠٠٪ زیادیکردووە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەلامارەکەی شەوی رابردووی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەی زورگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکوک بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تیرۆرستان پەلامارێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە داخەوە دوو پێشمەرگە شەھید بوون.
راشیگەیاندوە، ھێزی پێشمەرگە سەلماندویەتی تاکە ھێزی متمانە پێکراو و پارێزەری دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە و ئەو ھێزەیە کە لە ھەر جێگەیەکدا بێت تیرۆرستانی داعش ناتوانن تێیدا بمێننەوە.
حکومەتی ھەرێم جەخت دەکاتەوە لە گرنگی و پێویستی زیاتری ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پەلامارە بەردەوامەکانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە دەرخەری ئەو راستییەن، ھێشتا داعش ھەڕەشەیە لەسەر تەواوی عێراق و پێویستە ھەموولایەک کار بکەن بۆ ریشەکێشکردن و کۆتاییھێنان بەو ھەڕەشەیە.
مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک لە راگەیەنراێکدا تایبەت بە پەلامارە تیرۆرستییەکانی داعش لە بەرزاییەکانی زورگەزراو ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ھێز و لایەنە تورکمانی و عەرەبی و عێراقییەکان لەبری ئەوەی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستییە بکەن، بەداخەوە لەکاتێکدا کە ھێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەکانی پێشمەرگەکان تیمار نەکرابوون، چەند لایەنێکی شۆڤێنی وەک ھاوسۆزیەک بۆ تێرۆرستان، راگەیەنراوێکیان لە دژی ھێزی پێشمەرگە و بڕیارێکی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق پەلە بکات لە پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی تری عێراق، چونکە تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووە و بوونەتە مەترسی بۆ سەروماڵ و ئاسایشی کەرکوک و کەرکوکییەکان.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیندوبکرێتەوە، پێویستە پشت بە دەقە بنەڕەتییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ببەسترێت و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکرێت.
وتیشی، ئێران بە ھیچ جۆرێک گۆڕینی دەقی رێککەوتنەکە قبوڵ ناکات و لەو بابەتەشدا مۆسکۆ پشتیوانی تاران دەکات.
سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا رایگەیاندووە، ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی نزیک بووەتەوە، بۆیە ھەوڵ دەدەن لەگەڵ چین و روسیا کار بکەن بۆئەوەی ئێران بگەڕێننەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە ئێران سودی لەم کاتە وەرگرتووە و پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێشخستووە.
حزبی شیوعی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی کارەکانی کۆنگرەی حەوتی حزبەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردوە، ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی نوێ، لەبەر رۆشنایی پێداویستی کارەکان دیاریکراون.
راشیگەیاندووە، بڕیارە کۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی لەیەکەم کۆبونەوەیاندا سکرتێر و جێگرەکەی ھەڵبژێرن، دواتریش کۆمیتەی ناوەندی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێرێت.
پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، ٢٣ کۆچبەری عێراقی و شۆفێرێک و قاچاغچییەک لە نێو بارھەڵگرێکدا لەسەر سنوری نێوان ئەڵمانیا و پۆڵەندا دەستگیرکراون، چەند منداڵێکش لەناو دەستگیرکراوەکاندان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەموو کۆچبەرەکان ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین، بەڵام شۆفێری بارھەڵگرەکە و قاچاغچییەکە رەگەزنامەی سورییان پێبووە.
بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق یەکبخرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ھەڵدەستێت بۆ سەرتاسەری عێراق دروست دەکات و ژمارەکانیش بە ئینگلیزی دەنوسرێت و بۆ ھەر تابلۆیەکیش ٣٠ ھەزار دینار لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق دەڵێت، یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەنھا لە عێراق نییە، بەڵکو زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە، چونکە ئەو بابەتە دەکەوێتە ناو رێککەوتنی ڤیەننا، کە وڵاتانی پابەند کردووە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە جۆرێک ژمارەکەی روون بێت و بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت و لەبری ناوی پارێزگا ژمارە و کۆدی تایبەت دابنرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەگەر ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت، لە کاتی چونەدەرەوەی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێویست بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ناکات.