سەبارەت بە سوتاندنی کتێبخانەی پیرەمەگرون، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وەزارەتی ڕۆشنبیری پشتیوانی ھەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە، بەڵام بە توندی ھەموو کارێکی تێکدەرانەش ئیدانە دەکات.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، پەلاماردانی کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بە دەستھێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراوە و ئاڵا بکەونە بەر ھێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.


