لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە سوریا ١٠ کەس بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
فڕۆکە جەنگی ئیسرائیل بۆردوومان سوریا
ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە مووشەک بۆردوومانی شاری "حومس"ی کردووە و کوژرانی ٢ ھاووڵاتی و برینداربوونی ٧ی تری لێکەوتۆتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل دەیان جار بۆردوومانی ناوچەکانی سوریای کردووە و پێگەکانی سوپای حکومەتی سوریا و چەکدارەکانی سەر بە ئێران و حزبوڵای لوبنانی دەکاتە ئامانج، ١٧ی ئەم ئیسرائیل مانگەش بە دوو مووشەک باشوری "دیمەشق"ی کردە ئامانج، بەڵام ئەو بۆردوومانە زیانی گیانی نەبوو.



