ھەشتەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە ڕێکخستنی قەدەغەکراو، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر "مەقبولە ئوزبەک" سەپاند کە ژنێکی کوردی تەمەن ٧٢ ساڵە.
مەقبولە ئوزبەک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوو، بەڵام دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو، لە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئازادکرا.
بە پێی ئاژانسی میزۆپۆتامیاش، ئایلا ئاکات پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپەش لەگەڵ ٥١ ژنی بەندکراوی دیکەی ھەدەپە لە زیندانی سینجان، بە بیانوی وتنی گورانی کوردی سزادراون، بەھۆی ئەو سزایانەشەوە ئازادکردنی دوو ژنی چالاکوانی تر ڕاگیراون.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق، حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی ٤٣٠ کۆچبەرە.
بە پێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بەردەوامە، بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر گەڕاونەتەوە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانی یەک تا چواری ھێزی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی یەکخستنی ھەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکان و بەھێزکردنی ستراتیژییەتی ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکانی ھەماھەنگی ئەمنی نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند.
ھەردوولا رێککەوتن لەسەر بەھێزکردنی کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھەماھەنگییەکان لە نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان و رێگریکردن لە روودانیان.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگییەکان لەگەڵ ھێزە دۆستەکان لەچوارچێوەی پشتیوانی لۆجستی و یەکخستنی ھەواڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان لەنێوان فەرماندە ئەمنی و سەربازییە ھاوبەشەکان بۆ دانانی تێڕوانینێکی روون بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .
پێشانگەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و نزیکەی ٦٠ تابلۆی تێدا نمایشکراوە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆل و ھەڵکشانی سێیەمی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار کەمترین ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
راشیگەیاند، کەسانی تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت و پێدانی ژەمی سێیەمیش دەستیپێکردووە.
وەزیری تەندروستی ھۆشیداریداو رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و کەسوکاریان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکارییەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی پێشبینیکراوی ئەم زستانە و پاراستنیان لە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردوە و ژمارەیان ٤١٩ کۆچبەرە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێرەوە گەڕانەوە.
بەپێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بەردەوامە.
لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ھێرشکراوەتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز و بەشێکی زۆر لە ئامێرەکانی لە کارکەوتن، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی ھێرشەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ خولی حەوتەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لە ڤییەننا بەبێ ئەنجام کۆتایی ھات و وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن، ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدات.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز رایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە ناوچەکانی کەرکوک و دیالە و فەرماندەیی میحوەرەکانی پێشمەرگە لەو سنورانە لەگەڵ یەکەکانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبنەوە و پلان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە دژی تیرۆرستانی داعش لە سنورری ھەردوو پارێزگاکە دادەڕێژن.

ئەم بۆشاییە زەقە بە بەرچاومانەوە، دەنا بۆشایی تریش زۆرن کە خۆیان مەڵاس داوە و لە ڕووداو و بەسەرھاتەکاندا خۆیان دەردەخەن و دەبنە بەڵا.
بۆشایی ئەمنی، سیاسی، فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی تر وا کە ھیچیان لەوەی نێوان ھەولێر و بەغدا کەمتر نییە کە داعشی بەدناو، ھەر ئەو ناوی بەدە، دەنا ڕەفتار داعشی تریش زۆرن، بە کاری دێنێت. بگرە بۆشایی نێوان و نێوان خەریکە دەبێتە لۆگۆیەکی جێگیر لە جێی ئەوەی دیاردەیەکی تێپەڕ بێت. بۆچی ئێمە پێمان وایە بۆشایی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی، نێوان یەکێتی و پارتی، حزبەکان لە نێوان یەکتری، حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆن نییە کە ھێشتاش پڕ نەکراوەتەوە؟
بۆشایی وا کە نە ڕێککەوتنە کۆنکرێتییەکان پڕیان کردووەتەوە، نە دەرس و پەندەکانی ڕابردوو و نە چانسەکانی داھاتوو دەتوانن بەھانایەوە بێن.
بۆشایی وا کە عورفی کوردانە، عورفی سیاسی و جەنتڵمانیش دەرەقەتی نایەن.
بۆشایی زۆرن، بۆشایی نێوان شارەکان و ناوەندی پارێزگاکانی کوردستان لە ڕووی گەشە و نەشە، لە ڕووی ئاستی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەوە. بۆشایی چینایەتی زەق و ڕەق و تەق کە وێنەی نییە لە ململانێی کۆمەڵایەتی و چینایەتی شەرق و غەربدا کە ئاشتی کۆمەڵایەتی خستووەتە بەردەم ھەڕەشە. بۆشایی نێوان نەوەکانی کوردەواری کە دەڵێی بە زمانی ژاپۆنی لەگەڵ یەک دەدوێن و وەرگێری خائین قسەکانیان دەگوازێتەوە.
بۆشایی نێوان ژن و مێرد، نێوان کوڕ و کچانی کوردەواری کە سەدان مۆدێل و بەدحاڵی بوون و بەدگۆیی تێکی داون، سەدان داعشی کۆمەڵایەتی و خێڵی دوژمن و خێڵی درۆ دەوری داون.
بۆشایی نێوان میدیای ڕەسمی و بەرپرس و ڕەوتی سۆشیال میدیای سەرھەڵداو و گەشەکردوو کە خراپ و باشیان تێدایە و پێمان لێک جیا ناکرێتەوە.
بۆشایی زۆرن، ھەر بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپا نییە. بۆشایی وا لەسەر سنووری بیلاروسیا کە نازانین کێ کۆچبەری ھەژاری و بێ دەرەتانییە و کێش ناجسن و ناڕەسەنە کە لە بەردەم دیکتاتۆری بیلاروسیا مەدحی دیکتاتۆری بیلامانای بەعس دەکات.
بۆشایی تر زۆرن، کە دەمگوت تۆی خوێنەریش ھی تری لێ زیاد بکە. بەس بە کۆمێنتی زۆری نەشیاودا دەزانم پەیوەندی نووسەر و خوێنەریش وا تێکچووە سەد داعش تەراتێنی تێدا دەکات و سەد کۆمێنتچن و دەستچن و لوغمچێنی دەمامکدار ژینگەکەی ئالودە و پیس کردووە.
شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش، پەلاماری گوندی (خدر جیجە)یان لە بناری چیای قەرەچووغ داوە و دەستڕێژی گوولەیان لە دانیشتووانی گوندەکە کردووە و چەکی قورس و سوکیان بەکارھێناوە و دانیشتووانی گوندەکەش رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەھۆیەوە سێ ھاوڵاتی کە برای یەکترن شەھید بوون و دوو ھاووڵاتی تریش بریندار بوون،
دوای پەلامارەکەی داعش، ھێزەکانی پێشمەرگە کەوتنە راوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکە دەستپێکرد، بەڵام لە کاتی کێوماڵەکەدا بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیەوە و بەھۆیەوە حەوت پێشمەرگە شەھید بوون، کە ئەفسەری باڵاشیان لە ناودایە.
پەلامارەکەی شەوی رابردووی داعش لە کاتێکدایە، رۆژانی شەممە و یەک شەممە و دوو شەممەی ئەم ھەفتەیە، تیرۆریستانی داعش سێ جار پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ و قەزای کفریدا و بەھۆیانەوە ھەشت پێشمەرگە شەھید بوون.
دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان خوشک و برایانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و لەم یادەدا پەرۆشی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشەکردوو کە ئێوەی خاوەن پێداویستی تایبەت رۆڵی تێدا ببینن وەک ھەر تاکێکی تری کۆمەڵگە. ھەر لەم یادەشدا داواکارم لێتان کە؛ ئەوپەڕی توانای خۆتان بخەنەگەڕ و چۆک دانەدەن لەبەردەم ھەر ئاستەنگێک کەدێتە رێگای بەدیھێنانی مافە رەواکانتان. وئێمەش لەحکومەت دەبێ جددیتر و زیاتر کار بۆ نەھێشتنی جیاکاری و رووبەرووی ھەر جۆرە ستەمێک ببینەوە کە لەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە بکرێت تاوەکو دەگەینە ئاستی زامنکردنی تەواوی مافەکانی خاون پێداویستی تایبەتەکان لە بەدەستھێنانی چاودێری تەندروستی و خوێندن و کارکردن و ھەموو داواکاری و مافەکانیان.