وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەكات ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش ئەنجامبدرێت
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دواتر ھێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی بۆ ناوچەکە ئەنجامدا، لەوکاتەدا، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی پێشمەرگە کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە، بەداخەوە حەوت پێشمەرگە شەھید بوون.
وەزارەتی پێشمەرگە، راشیگەیاندوە، ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و ھاوپەیمانان، پێویستە لە قۆناغی چەق بەستویی بێتە دەر، زۆر بەخێرایی و بەبێ چاوەڕوانی کردن دەبێت ئۆپەرسایۆنی ھاوبەش دەست پێبکەن و نابێت چیتر رێگە بدەن، تیرۆریستان مۆڵگەو شوێنی حەوانەوەکانیان وەک خۆی بمێنن و ناوچەی پارێزراوی خۆیان ھەبێت.


