
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە شاری بەغداد، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان دەکەن و فەرماندەی میحوەرەکان و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
وتیشی، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە زیادبوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی داعش و تاوتوێی زیادکردنی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دەکەن، بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک ھەفتەدا داعش چوار پەلاماری لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ و قەزای کفری و چیای قەرەچووغ ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون.
لای خۆشییەوە "فلۆرانس بارلی" وەزیری جەنگی فەڕەنسا دەڵێت، ئەو گرێبەستە مێژووییە و نرخەکەی ١٨ ملیار دۆلارە.
ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە دوای سەردانەکەی "ئیمانویڵ ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا دێت بۆ دوبەی کە تیایدا لەگەڵ "شێخ محەمەد بن زاید" شازادەی جێنشینی ئیماڕات کۆبووەوە.
بڕیاریشە ساڵی ٢٠٢٤ فەڕەنسا دەست بە دروستکردنی ئەو فڕۆکانە بکات و ساڵی ٢٠٢٧ فڕۆکە جەنگییەکان ڕادەستی ئیماڕات بکات.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ھێرشی یەک بەدوای یەکیان کردووەتە سەر ناوچەکە و ترس و دڵەڕاوکێی ھاوڵاتیانی ناوچەکەی زیاتر کردووە.
ماوەی ٨ مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری بەرواری باڵا و چیای گارە و نھێلێ و نێروە و ڕێکان بۆردومان دەکات و زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بە ھاوڵاتیان گەیاندووە.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باشوری ئیدلب ھێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و لە ئەنجامدا شەش ھاوڵاتی بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە و سەرجەمیشیان ئەندامی یەک خێزانن.
بە پێی سەرچاوەکان، ھێرشی فڕۆکەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر بەرپرسێکی دیاری ڕێکخراوی حیراسەدین بووە، بەڵام ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکە لە نزیکی بەرپرسەکەوە تێپەڕ بووە و پێوە بووە و بەرپرسەکە ھەڵھاتووە.
ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەموومان پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانیان بین و کاربکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆیان، ئەوە ئەرکە و دەبێت جێبەجێی بکەین.
ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکەن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا بەشدارێکی چالاکتری ناو کایەکانی کۆمەڵ بن، تواناشارەواکانیان بە گەڕبخرێت و شانبەشانی توێژ و چینەکانی تر خزمەتی زیاتری ھەرێمەکەیان بکەن.
ئەمڕۆ کە ڕۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، باوەڕی تەواوم بە تواناکانتان ھەیە، سەرباری ئاستەنگەکان دانەبڕاوان و لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵ دەبینن، بۆیە ئێوە شایەنی گەرمترین پیرۆزباین لەم بۆنەیەدا و بەڵێنیشتان پێدەدەم پشتیوان و ھاوکارتان بم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەگەڵتان دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خواستەکانتان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆتان.
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و کەسوکاری مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەر
بەڕێزان ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی کۆچکردوو
بەداخەوە، شەوی رابردوو ھەواڵی ماڵئاوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەرم پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
مامۆستا موحسن جوامێرێکی سەردەمی شۆڕشی نوێ و رۆژگاری سەختی خەبات، تێکۆشەرێکی بەئەمەک و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو، یەکێک بوو لەو چەند راگەیاندنکارە ماندوونەناسانەی کەرۆڵی گرنگیان ھەبوو لەدەرچواندنی شەرارە و رێبازی نوێ و دواتریش لەئێزگە ھەواڵی شۆرش و وتاری گڕاوی بۆ بەرزکردنەوەی وورەی جەماوەر دەنوسی.
مامۆستا موحسن، یاساناس، فەرماندە، پێشمەرگە، راگەیاندنکار، پارلەمانتار، وەزیر و لەحزبیش چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی گرتبووە ئەستۆ لەسلێمانی و شارەزوور و گەرمیان، جێگای بەھەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا رایگەیاند ، رەجەب تەیب ئەردۆغان ، کاندیدی پارتەکە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە ساڵی ٢٠٢٣ بەرێوەدەچێت.
عومەر چەلیک لە لێدوانێکدا لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی داد و گەشەپیدان رایگەیاندوە، کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا جێی گومان و سەرسورمان نیە و بە دڵنیایەوە ئەردۆغان کاندیدی پارتەکە دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانە و لە دایکبوی ساڵی ١٩٥٤ ە، لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تا ٢٠١٤ سەرۆک وەزیرانی تورکیا و لە ساڵی ٢٠١٤ شەوە تا ئێستا سەرۆکی ئەو وڵاتەیە .
دوورخستنەوەی وەزیری دارایی تورکیا دوای ئەوە دێت کە لیرەی تورکی بەتەنھا لە مانگی رابردوودا ٢٧٪ی بەھاکەی لەدەستدا و"ئەردۆغان"یش داوای لە ئەنجومەنی چاودێری حکومی و دەزگای پێداچوونەوە کردووە راپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی بەرز بکەنەوە و ئەو دامەزراوانە دیاری بکەن کە زۆرترین پارەی بیانی دەکڕن.
ئەردۆغان راشیگەیاندووە، پێدەچێت یاری بە نرخی سود و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکان بکرێت بە تایبەت لەو لایەنانەی دەیانەوێت تورکیا لە ھاوکێشەکە بکەنە دەرەوە.
جەختیشی کردەوە لەوەی تورکیا روبەڕووی جەنگی سەربەخۆیی ئابوری بووەتەوە و ناکەونە ژێر فشاری ھیچ لایەنێکەوە.
ھیشام روکابی بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی مالیکی لە تویتەر بڵاویکردەوە، سەدر لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانەوە میوانداری دەکرێت و ھیچ زانیارییەکی تری نەخستووەتەڕوو.
بەشێک لە سەرچاوەکانی ھەواڵیش رایانگەیاندووە، سەدر داوای لە سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا کردووە کە لە نەجەف کۆببنەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دادەنرێت.
ھانی عەقابی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، لە رێی ئەنجامدانی پشکنین بۆ ھەموو ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەرێنەوە، رێگری دەکەن لە گەیشتنی جۆری نوێی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن"بۆ عێراق و ھاوکات ھەڵمەتەکانی بەکارھێنانی ڤاکسینیشیان فراوان کردوە و تا کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی ئەو کەسانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە دەگاتە ٨ ملیۆن و ژمارەی ئەوانەش کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە دەگاتە ٥ ملیۆن کەس.
وەزیری تەندروستی عێراق دوپاتیشیکردۆتەوە، بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جارێکی تر قەدەغەی ھاتوچۆ راناگەیەندرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ئابوری و ژیانی ھاوڵاتیان دروست دەکات، باشترین رێگاش بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەکارھێنانی ڤاکسینە.
ئامیکام نۆرکین فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل رایگەیاند، ھەرچەندە لە سیاسەتی روبەڕوبونەوەی ئێران ھەندێک جار ھەڵە دەکەن، بەڵام رۆژ بەڕۆژ باشتر دەبن.
جەختی لەوەشکردەوە، ھەر کارێک پێویست بکات ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم نەگات.
ئەم لێدوانەی نۆرکین پاش ئەوە دێت کە میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی ئێران و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەی ئەو ھەڕەشانە لە فلۆریدا کۆبوونەتەوە.
موحسن عەلی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا شەوی رابردوو گیانی لەدەستداو ئەمرۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکار و ھاوڕێیانی و بەرپرسانی حزبی و حکومی لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەوتەی ماڵئاوایدا رایگەیاند، مامۆستا موحسن یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دڵسۆز و بە ئەمەکانی یەکێتی و جێگەی رێزی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانی خانەقین بوو، ھەر ئەوەش وایکرد، خەڵکی خانەقین لە دوا ھەڵبژاردندا پاداشتیان دایەوە و یەکێتی دەنگێکی زۆری لە خانەقین ھێنا.