لە فەرمانەکەدا ھاتووە ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (٧١ لە ١/١٢/٢٠٢١) و پشت بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٢٧٢)ی ساڵی ٢٠٢١ و بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و بەدی کردنی گشت مەرجەکانی یاسایی، بڕیار درا بە دامەزراندنی ٤٧ دادوەر بۆ دادگاکانی تێھەلچوونەوەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک-گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشکراوە، دامەزراندنی ئەو دادوەرانە دوای تەواوکردنی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەریە کە ژمارەیان (٤٧)ـە و دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی کە بۆیان دەستنیشان کراوە دەست بە کار دەبن.
ئیئتلافی وەتەنیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن رەتدەکانەوە و قبوڵکردنی ئەنجامەکان دابەشبوونی سیاسی و ئاڵۆزی و پشێوی لەسەرجەم بوارەکاندا زیاتر دەکات.
راشیگەیاندووە، چاودێرانی نێودەوڵەتی رۆڵی تەماشاکەریان بینیوە و رێکارە یاساییەکان بۆ تانەدان دەگرنەبەر.
ئیئتلافی وەتەنیە جەتیکردووەتەوە، ھەموو ئەو ھۆشدارییانەی داویان لەسەر کۆمیسیۆن راست دەرچوون و کۆمیسیۆن توانای ئیدارەدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی لەدەستدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە گەیشتوونەتە ماڵی ھادی عامری و کۆدەبنەوە، ھەروەھا سەرجەم لایەنەکانی تری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
پێشتریش نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر دەبێتە میوانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دادەنرێت.
ھومام حەمودی سەرکردە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامییش رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ماڵی شیعی بۆ دروستکردنی روئیایەکی یەکگرتوو و راستکردنەوەی رێڕەوی رەوشی عێراق کۆدەبێتەوە.
فەرماندەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەواوکردن و خەرجکردنی بڕی (١,٨١٢,٠١٠,٠٠٠) ملیار دینار، بەمەبەستی تەواوکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای بەرزنجە - باراو، ئەو بڕە پارەیەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت.
کۆمیسیارەکەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکدا لە برۆکسل ئەوەی خستەڕوو، رەوشی سنورەکانی بێلاڕوس ئارام بوەتەوە و ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەچنە مینسک کەمبوەتەوە، بەڵام ھێشتا پێویستە یەکێتی ئەوروپا بە وریاییەوە مامەڵە بکات لەگەڵ ئەو وڵاتە و حکومەتەکەی "ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ".
وتیشی، زۆرینەی ئەوانەی گەڕێندراونەتەوە عێراقی بوون و ژمارەیان ھەزار و ٨٠٠ کەس زیاترە.
راشیگەیاند، ھەرچەندە ڕەوشەکە بەرەو ئارامی دەڕوات، بەڵام دەبێت ھێشتا بە وریاییەوە مامەڵە بکەین، من بۆ تەنھا چرکەیەک متمانە بە سەرۆکی بێلاڕوس و رژێمەکەی ناکەم، چونکە ئێمە نازانین ھەنگاوەکانی داھاتوویان چی دەبێت و دەبێت وریا بین، ئەو رووداوە توندوتیژییانەشی روویاندا قبوڵکراو نین.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ھەشت ھەزار کەس سنورەکانیان تێپەڕاندووە و ئێستا لە "پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا"ن، سەرجەمیشیان لە ناوەندەکانی پێشوازی کردنن".
کەسوکاری گوھدار زێباری بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، گوھدار پەیوەندی بە خێزانەکەی کردوەو پێی راگەیاندوون گواستراوەتەوە بۆ چاکسازی گەورانی ھەولێر .
رۆژی چوارشەممە رۆژنامەنووس گۆھدار زێباری، برایە بەردەم دادوەری لێکۆڵەری ئاسایش و تۆمەتێکی تر درایە پاڵ کە گوایە چەکی تاپڕ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە، بەڵام گھدار زێباری تۆمەتەکەی رەتکردەوە.
بەشدار حەسەن پارێزگاری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، کردنەوەی ئەو دۆسیە نوێیە پەیوەندی بەوەوە ھەیە، چەند جارێک لەزیندان قسەی کردووە و نامەی گەیاندراوەتە دەرەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە گوھدار زێباری لەگەڵ شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئورسولا ڤون دیرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا سێیەکی دانیشتووانی یەکێتی ئەوروپا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئێستاش بەھۆی سەرھەڵدانی جۆری نوێی کۆرۆناوە کاتی ئەوە ھاتووە یەکێتییەکە ڤاکسین کردن بکاتە ناچاری و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
ئەو لێدوانەی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەکاتێکدایە کە نەمسا لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتووەوە پێدانی ڤاکسین دەکاتە ناچاری و ئەڵمانیاش تاوتوێی دەکات و لە یۆنانیش ڤاکسین کردن بۆ کەسانی سەروو ٦٠ ساڵ دەکرێتە ناچاری.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر دوایین پێشھاتەکانی وڵاتەکە و ئەنجامی ھەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی دۆستانە تاوتوێ کردووە.
ھاوکات "فەلاح خەفاجی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەکەی بە کۆبوونەوەی لوتکە و مێژوویی وەسف کردووە و رایگەیاند، ھەمووان چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی و لێکتێگەیشتنن بۆ ئاسانکاری پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.
میدیاکانی عێراقیش لە چەند سەرچاوەیەکەوە باسیان لەوە کردووە، لەو کۆبوونەوەیە رێککەوتن کراوە کە ویلایەتی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژ نەکرێتەوە و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو بە تەوافوق ھەڵببژێرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە گەیشتنە ماڵی ھادی عامری و سەرجەم لایەنەکانی تری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون.
یەکێتی نابینایانی کوردستان لە یاداشتەکەیدا رایگەیاندوە، چەند ساڵێکە ھەرێمی کوردستان بەھۆی قەیرانی داراییەوە بە رەوشێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و کاریگەری لەسەر ھاوڵاتیان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و نابینایان ھەبووەو ئەگەر ئاوڕێکی جدی لە نابینایانن نەدرێتەوەو ھەلیکارو شوێنی گونجاویان بۆ دابین نەکرێت ژیانیان ئەستەمە.
یەکێتی نابینایان چەند خاڵێکی لە یاداشتەکەدا خستۆتەروو، لەوانەش زیادکردنی ھاوکاری مانگانەی ئەو نابینایانەی ھیچ سەرچاوەیەکی تری داھاتیان نیە و دامەزراندنی خاوەنی بڕوانامەن لە کەرتی گشتیدا و دابینکردنی زەوی یەکەی نیشتەجێبوون و جێبەجێکردن و ھەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
"دانا سەعید سۆفی" سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند پڕۆژە یاسایەکیان ئامادەکردووە بۆ پەرلەمان سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی کاری خۆبەخشی لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمانی دەکەن.
لە دیدارێکدا کە باڵیۆز و کۆنسوڵی ڕووسیا لە عێراق و ھەرێم لەگەڵ ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی ھەرێم ئامادەی بوون ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی کرا و بیر و بۆچوون لە بارەی پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکان ئاڵوگۆڕکرا، تەئکید لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش کرایەوە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکان و بە گرنگییەوە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال بەرز نرخێندرا لە بنیادنانی پەیوەندییەکی دۆستانە و پتەو لە نێوان ھەرێم و ڕووسیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر ڕۆشنایی ئەو پەیوەندییە لە مێژینەیە، پێویستی فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولای دووپاتکردەوە، بە تایبەت لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتیوانیکردن لە مافەکانی گەلی کورد، و بە وەفدی میوانی ڕاگەیاند یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی پەیوەندییەکی ھاوسەنگە کە خزمەت بە ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت، داوایکرد ھانی سەرمایەداران بدرێت و بەشداری چالاک بن لە بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری و وەبەرھێناندا.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر ڕۆشنایی دۆخی عێراق دوای ھەڵبژاردنەکان بۆچوونی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەکێتی دەیەوێت کورد یەک دەنگ و یەک بڕیار بێت لە ناوەند و گووتارێکی سیاسی ھاوبەشمان ھەبێت، تا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا کاربکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا و چالاک.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە ئەگەر سازش نەکرێت و بەرژەوەندی گشتی زاڵنەکرێت ئەوا ململانێیە سیاسییەکان دۆخی وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات، سازان و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی لە نێوان ھەموو لایەنەکان تاکە ڕێگەی ڕزگارکردنی عێراقە لەو ھەلومەرجەی تێیکەوتووە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بە وردی ھەڵوەستەکرا لەسەر بارودۆخی سووریا و ئەگەرە سیاسییەکان تاوتوێکران، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند دواکارین کێشەی کورد لە سووریا بە دیالۆگ و ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت، سووربوونی یەکێتی دەربڕییەوە بۆ پشتیوانیکردن لە کوردانی ڕۆژئاوا و ھاوکاریکردنی فەرماندە مەزڵوم کۆبانی بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد و زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا.
د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆمپانیاکانی دەرمان شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و ئامادەنین دەرمان دابین بکەن، ئەوەش گرفتی بۆ دروستکردون لە کەمی پێداویستییەکانی (قەستەرە و بەنج و شێرپەنجە).
لە بارەی ستیکەری دەرمانیشەوە وتی، لە سلێمانی ھیچ دەرمانخانەیەک بە نرخی سەر ستیکەر کار ناکات، بۆیە ئەو پارەیەی کە لە کۆمپانیاکان دەسەندرێت دەچێتەوە سەر نرخی دەرمان کە دەدرێت بە ھاوڵاتیان.
"ئەمین بابا شێخ" وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دڵنیان وەرگرتنەوەی ٢ کورسییەکەی پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای یەکێتی و ھاوپەیمانی کوردستانە، بە تانە و ڕێکاری یاسایی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی. واتا ئەو پێشێلکارییە بە ڕێکاری یاسایی ڕاستکراوەتەوە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەسەر ھەمان ڕێکار بەردەوام دەبن بۆ بەدەستھێنانەوەی مافی ٣ کورسی کاندیدەکانی تری ھاوپەیمانی کوردستان لە بازنەکانی یەکی ھەولێر و بازنەکانی سێ و چواری نەینەوا، بەردەوامیش دەبن لەسەر سکاڵاکانیان.
دڵنیاشن سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستورە و ئەرکەکانی بە پێی یاسا و دەستور جێبەجێ دەکات و دەستێوەردانی لە کاروباری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن نەکردووە و نایکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەشەمین کاروانی کۆچبەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.
وتیشی، ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان ٤٣٣ کۆچبەرە ٣ کۆچبەریان خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن.
ڕاشیگەیاند، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری پاڵپشتی سەربەخۆیی و دامەزراوەیی کۆمیسیۆنن و دەستوەردانیان لە کارەکانی کۆمیسیۆندا نەکردووە.
کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ھیچ جۆرێک کاتی تانەدان لە ئەنجامەکان درێژ نەکراوەتەوە و کەسیش ئەو دەسەڵاتەی نەبووە ئەو کارە بکات، بەڵکو تەنھا لە کاتی دیاریکراودا تانە لە ئەنجامەکان دراوە و ئەمەش بە پێی ڕێکارە یاساییەکان کراوە.