ئەمریكا و ئیسرائیل و لوبنان لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەخت لە یەكپارچەیی لوبنان دەكەنەوە و پێشنیازیش دەكرێت رێككەوتنێكی ئاشتی بە چاودێری ئەمریكا ئیمزا بكرێت.
نەدا حەمادە، باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریكا و یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا بە نێوەندگیری ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتۆن كۆبوونەوە و دواتر راگەیەنراوێكی هاوبەشی سێ قۆڵییان بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، هەر سێ وڵات جەخت لە یەكپارچەیی خاك و سەروەری لوبنان دەكەنەوە و ئیسرائیلیش پابەند دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی لوبنان بۆ چەكداماڵینی حزبوڵا.
هاوكات، لوبنان داوای كردووە هەنگاوی كردەیی بنرێگ بۆ چارەسەركردنی قەیرانە مرۆییەكانی، ئیسرائیل ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەهێز بكات.
لەلایەكی تریشەوە، ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ لوبنان دەربڕیوە بۆ كۆتاییهێنان بە هەژموونی ئێران، گەڕاندنەوەی چەك بۆ دەستی دەوڵەت، داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی گروپە چەكدارەكان لە لوبنان.
باس لەوش كراوە، پێویستە هەر رێككەوتنێكی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەژێر چاودێری ئەمریكا بكرێت بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری لێ بكەوێتەوە.