هەواڵەکانهەواڵەکان

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت و پێش وەرزی دروێنەی ساڵی داھاتوو تەواوی پارەکە دەگاتە ھەرێم، وتیشی، جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە ئەوانەی گەنمیان لە ژمارە کارتی (١ تا ٦٤٣)یان رادەستی سایلۆی ھەولێر کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆی ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢١.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان حەمە ئەمین بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بنکەکە کراوەتەوە و ھەر کەسێک لە سنووری ھەڵەبجە و قەزا و ناحییەکانی بارکۆدی نییە یان ونی کردووە یان ھەر کێشەیەک لە بارکۆدەکەیدا ھەیە، پێویست ناکات سەردانی سلێمانی بکات و لە بنکەی پشکنینی بایۆمەتری مووچەخۆرانی ھەڵەبجە کاری پێویستی بۆ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکەدا دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە وادەی بڕیاردان لەسەر داواکارییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنە شیعەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دوا بخرێت.


ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا ھاوپەیمانی فەتح بەڵگەنامەی زیاتر دەخاتەڕوو سەبارەت بەو ساختەکارییەی لە ھەڵبژاردن ئەنجامدراون، تا لەو رێیەوە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مامۆستا ئیکرام عەلی، کەسایەتی دیاری قەزای دوزخورماتوو و ئەندامی سەکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران بووە، لە مەکتەبی شەھیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد و رۆبەرت پاڵەدینۆ كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پرسە چارەنووسازەكان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان و عێراقی دوای هەڵبژاردن كرا و جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ كرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دووپاتكردەوە، بە تایبەت لە پرسی راوێژ و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە، لە رووی مەشق و پێشخستنی توانا لۆجستی و سەربازییەكان، لە پێناو ریشەكێشكردنی تیرۆر و ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەكە .
سەبارەت بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن و حكومەتی داهاتووی عێراق بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە دەستپێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و كارا و چالاك كرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتیی كرد، بۆ ئە‌وە‌ی نوێنە‌رانی كوردستان بە‌یە‌ك تیم بچنە‌ بە‌غداد و دیدگای روونی یەكێتی كرد، و رایگەیاند، دەیانەوێت وەك نوێنە‌رانی كوردستان بە یەك تیم بچینە بەغداد و لەگەڵ دۆستەكانیان لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ بكەن و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و یاساییەكانیان بكەن.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئیکرام عەلی ھیدایەت، ئەندامی سەرکردایەتی و پێشمەرگە دێرین رایگەیاند، مامۆستا ئیکرام، پێشمەرگەی دێرین و سوارچاکێکی گەرمیانی و یەکێتییەکەی مام بوو، کە بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشییە خەبات و شۆڕشی نوێ و بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و ھەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرباری ئەوەی بنەماڵەی مامۆستا ئیکرام تێکۆشەر و قوربانی بەخشبوون، ھەمیشە لە ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بەجێی دەگەیاندوە و لەجێی متمانەی ھەمووشمان بوو. بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وامان لە ناخەوە نیگەرانیکردین و خۆمان بە بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پرسەنامەکە : 

بەڕێزان کەس و  کارو  خانەوادەو ھەڤاڵانی مامۆستا ئیکرام ، لە ناخی  دڵمانەوە ھاوبەشی   خەم و پەژارەی بەڕێزتانین  بۆ کۆچی دوایی  ئەم  ھەڤاڵە  دێرینەمان کە لە ھەڕەتی  لاوێتیەوە و لە سەردەمی شۆرشی ئەیلولەوە لە نێو ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دا چۆتە نێو ڕیزی تێکۆشانەوە .
ھەڤاڵ مامۆستا  ئیکرام  بۆ تێھەڵچونەوەی خەبات و تێکۆشان  لە ساڵی  ١٩٧٩ دا پەیوەندی  بە ڕێکخستنەکانی  یەکێتیی نیشتمانی  کوردستانەوە کردوە و لە ساڵی  ١٩٨٢ دا ئەو کاتەی  کە مامۆستا بوە لە  گوندی  مەسۆیی  سەنگاو  پەیوەندی  بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوە   و وەک  ئەندامێکی  کەرتی  ڕێکخستن  ڕۆڵی بەرچاوی لە گرێدان و جۆشدانەوەی ڕێکخستنە نھێنیەکانی ناو خورماتو و شارۆچکە و گوندەکان ئاوەسپی و بناری گل ڕۆڵی گێڕاوە .
  لە دوای راپەڕین  ھەڤاڵ  مامۆستا  ئیکرام  وەک لێپرسراوی رێکخستنی بەتالیۆنی قەرەداغ و دواتر  لەساڵی ١٩٩٣ لەمەڵبەندی رێکخستنی ١١ی گەرمیان ئەرکی ئەندامی مەڵبەند و جێگری مەڵبەندی لەئەستۆ گرتووەو ڕۆڵی چالاکی لە نێو  ڕێکخستنەکاندا ھەبووەو ئەندامی کۆنگرەکانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  بوە. بەم ڕۆڵە چالاک و بەرچاوانەی لەکۆنگرەی سێ بۆتە  ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .
لە پاش کۆنگرەی دوو ھەڤاڵ مامۆستا ئیکرام  بووە ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەکان. لەساڵی ٢٠٠٥  یشدا ئەرکی  لێپرسراوی مەڵبەندی ١٦ی حەمرینی پێ سپێردراوە، ھەروەھا لەکۆنگرەی چواری یەکێتیدا بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران لەمەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەران .
 بەڕێزان کەسوکاری شەھید پەروەرەی  ھەڤاڵی کۆچکردو مامۆستا ئیکرام، ئەو ڕۆڵە پڕ لە جوامێریەی ئێوەمان لەبەرچاوە کە لە پێناوی  شۆڕشی کوردایەتی و ڕێبازی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا سێ کوڕی ترتان لە سەنگەری بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان گیانیان بەخت کردوە و کاک  عەلی باوکیشیان ھەر لەو پێناوەدا لە ئاوارەییدا کۆچی دوایی کردوە.
ئیمڕۆش بۆ ئەم  کۆچە خەمناکە دووبارە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە و کەس و کارو ھاورێ و ھاوسەنگەرانی مامۆستا  ئیکرام  دەکەین و داواکارین خوای گەورە  ئارامی و سەبوری بەھەموو لایەک بدات و ڕۆحی پاکی کۆچکردومان  بە بەھەشتی بەرین شاد  بکات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی یەک شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ چوارەم کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنەکانی ھەدەپەی ئیستەنبوڵ بە دروشمی "سەردەم سەردەمی ھەدەپە"یە بەڕێوەچوو، بە ھەزار کەس بەشداری ئەو کۆنگرەیان کردوە، بەڵام ئاسایشی تورکیا بە بیانوی وتنەوەی دروشم و سرودی قەدەغەکرا و بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی"پەکەکە"سکاڵای لەسەر کۆنگرەی ھەدەپەی ئیستەنبوڵ تۆمار کرد، ھاوکات داواکاری گشتی تورکیاش دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر سکاڵاکەی ئاسایشی تورکیا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی وەزارەتی کۆچ بە سەرۆکایەتی کەریم نوری بریکاری وەزیر، لە پۆڵەندان بۆ چارەسەکردنی کێشەی کۆچبەران، راشیگەیاند، ھێشتا زیاتر لە ٤ ھەزار کۆچبەر، لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و وەک وەزارەت لەگەڵ گەڕاندنەوەی بە زۆری کۆچبەران نین، بەڵکو دەیانەوێت کۆچبەران بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
تائێستا زیاتر لە ٣ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەری عێراقی کە زۆرینەیان کوردن، لە بێلاڕوسەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی عێراق لە ناوچەکانی غەڕە و پەڵکانە و دوڕاجی لە ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامە و ئۆپراسیۆنەکە بە فراوانی و بە وردی بۆ دۆزینەوەی پاشماوە و حەشارگەکانی تیرۆرستانی داعش دەکرێت و دواتر ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر دەبێت.

ھاوکات لە سێگۆشەی نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی سڵێمان بەگ و ناحیەی داودە چەند ھێزێکی تری پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان ئۆپراسیۆن بۆ پاککردنەوەی سنوورەکە لە تیرۆرستان و گەڕانەوەی ئارامی بۆ دانیشتوانەکەی دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەکان، لە خشتەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی نیشتیمانی مینسکی پایتەختی بێلاڕوس گەشتێکی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ بەغداد رێکخراوە و بڕیارە نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر بگەڕێنەوە.
لە ماوەی رابردوودا ٣ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە لە سنوری نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە بە ٩ کاروان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی ھەولێرەوە گەڕێندراونەتەوە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە وتەی لێپرسراوانی ئەمریکا ، بەھۆی ئەو زریانەی ڕووی لە چەند ویلایەتێک کردوە ، تا ئێستا ٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و چاوەروانیش دەکرێت ژمارەکە بەرزتر بێتەوە ، زۆرینەی قوربانیەکانیش لە ویلایەتی کنتاکین ، جگە لە زیانە گیانییەکان ، بەھۆی زریانەکەوە چەندین خانوو بینای کۆمپانیاکان ڕوخاون .
لایخۆشیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە ویلایەتی کنتاکی راگەیاندوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، کە ئەو زریانەی رووی لە خۆرئاوا و باشوری ئەمریکا کردوە ، لە بەھێزترین ئەو زریانەکانە لە مێژووی ئەمریکادا . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەگەڵ یادی تێپەربوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا ، ئەمرۆ بە بەشداری ژمارەیەک لە کەسایەتیە سیاسی و دیارەکان ، لە شاری بەغداد کتێبخانەی دکتۆر ئەحمەد چەلەبی دەکرێتەوە . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ٢٨٢ ھەزار و ٦٠٧ کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان لە جۆرەکانی ڤایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم وەرگرتووە، ھەروەھا ٢٠٦ ھەزار و ٦٨٢ کەسیش ھەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە و ١٠٥ کەسیش ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە.
ئەوەش خراوەتەروو، لەو ٤٨٩ ھەزار کەسە ١٢٦ ھەزار و ٥٧٠ کەسیان تەمەنیان لە سەروو ٥٠ ساڵەوەیە. بەپێی ئامارەکە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزاریان لە رەگەزی نێر و ١٨٨ ھەزاریشیان لە رەگەزی مێ"ن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"شەھرام حەمە" نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی دوو ھەفتەیە لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رێکاری ڕەسمی بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو ٢٧ کۆچبەرە گیراوەتەبەر کە لە کەناڵی ئینگلیز خنکان. بەڵام تا ئێستا تەنھا ١٩ ھاوڵاتی کورد سامپڵی "دی ئێن ئەی" رادەستی دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی فەڕەنسا کردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تەرمەکان بکرێت. ئاشکراشیکرد، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێی راگەیاندوون کە لە سێشەممەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتە ناسنامەی ئەو تەرمانە ئاشکرا دەکرێن کە ئەنجامی پشکنینەکەیان ھاوتای سامپڵی کەسوکاریانن.
وتیشی، رۆژی ھەینی لە لە شاری کاڵاسی فەڕەنسا ماسیگرێکی فەڕەنسی لە کاتی راوی ماسیدا تەرمێکی بە تۆڕی ماسیەکەیەوە بینی و دواتر پۆلیسی لێ ئاگادار کردەوە و لە ئێستادا لێکۆلینەوە لەسەر تەرمەکە دەکرێت ، بەڵام روون نییە ئەو تەرمە یەکێکە لە قوربانیەکانی رووداوەکەی ئاوی کەناڵی ئینگلیز یاخود لە کاتی تردا خنکاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...673674675676677...1001