شنۆ ئەشقی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕاگەیاندووە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک مانگانە تەنھا لە ڕێگەی ھاوردەکردنی پێنج مادەی خۆراکی بە قەبارەی دەیان ملیۆن دۆلار گەندەڵی دەکرێت.
شنۆ ئەشقی لە بارەی وردەکارییەکانەوە دەڵێت، پێنج بەرھەمی خۆراکی کە لە ژیانی ڕۆژانەی ھەموو ماڵێک بەکاردەھێنرێت بە نایاسایی و بە بێ پشکنین لە گومرگی ئیراھیم خەلیل دێتە ناو پارێزگای دھۆک و ئەمەش بە چاوساغی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی دەکرێت و بێباکانە لە پێناو گیرفانی چەند بەرپرسێک ئاسایشی خۆراک و تەندروستی ھەوڵاتیانی ئەو دەڤەرە خراوەتە ژێر مەترسی.
وتیشی، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ھاوردەکردنی ئەو پێنج بەرھەمە خۆراکییە (ھەموو جۆرەکانی شیر، ڕۆن و زەیت، خواردنەوەی وزە بەخش و کحولی، مادە سەرەتاییەکان) تەنھا لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستیدایە بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی کە لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراون بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان گشتاندنی بۆ کراوە، بەڵام ئەمە تەنھا لە پارێزگای دھۆک کاری پێ ناکرێت و ڕێگەنادرێت بەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت ھەیە بە ڕێکاری یاسایی ئەو بەرھەمە خۆراکیانە ھاوردە بکەن.
لە بارەی ھەوڵەکانیشیان بۆ ڕاگرتنی ئەو "گەندەڵییە" ڕایگەیاند، لە چەند ھەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، لە ڕێگەی نوسراوێکەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکیان ئاگادارکردەوە لەو کارە مەترسیدارە.
کۆشکی سپیی ئەمریکا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی سەردانە دوو ڕۆژیەکەی برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مەکگۆرک لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ڕایگەیاندووە، ئێستا ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نەماون، ئەوەش بەھۆی بەرەوپێشچوونی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی داعش.
کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن و ئەرکیان پێشکەشکردنی ڕاوێژ و یارمەتیدانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە، بۆ گەرەنتیکردنی سەرھەڵنەدانەوەی داعش.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، تاوانبارەکە پەیوەندیی کردووە بە یەکێک لە ھاوڕێکانییەوە و داوای لێکردووە منداڵە سێ ساڵەکە لە بەرامبەر ٣٠ ھەزار دۆلاردا لێ بکڕێت، بۆ ئەوەی بە ناوی خۆیەوە تۆماری بکات.
دادگا ڕاشیگەیاند، دوای چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەسەر ئەو کەسە، تاوانبار لە کاتی تاوانەکەدا دەستگیر کراوە.
دادگاش پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی شەش و بڕگەی یەک و پێنجی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سزاکەی بەسەردا سەپاندووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، کاروانێکی لۆجیستی ھێزەکانی ئەمریکا لە کاتی تێپەڕبوونیان بە سنوری پارێزگای دیوانیە، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیووەتەوە، بەڵام جگە لە زیانێکی مادی سووک زیاتی تری نەبووە.
دوای گۆڕانی ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ڕاوێژکاری، ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعە، ھەڕەشەی لێدانی گورزی سەربازیی لە ھێزەکانی ئەمریکا دەکەن و داوا دەکەن تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە.
عەون زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ڕایگەیاند، تا ئێستا عێراق نەچووەتە قۆناغی ھەژاری لە ئاودا، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی گەشەی دانیشتووان و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، پێشبینی دەکەن لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٣٥ ڕێژەی پشکی ئاو بۆ ھەر تاکێک، بۆ ھەزار مەترە سێجای ساڵانە کەمببێتەوە، ئەوەش واتا عێراق گەیشتووەتە قۆناغی ھەژاریی ئاو.
ڕاشیگەیاند، وەک وەزارەت ھەر لە ٢٠١٥وە پلان و بەرنامەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو ھەیە، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە، لەوانە ناسەقامگیری ئەمنی و خراپی ڕەوشی ئابووری و تەرخاننەکردنی بودجە، بۆ دروستکردن و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکانی ئاودێری.
وتیشی، پێویستە حکومەتی ھاوکاری وەزارەت بکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری بە پشتبەستن بە کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی ئاو و بەرزکردنەوەی توانای ئاودێری بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاو لە داھاتوودا، ھاوکات پێویستە ھاووڵاتیانیش دووربکەونەوە لە زیادەڕەویی لە بەکارھێنان و بە فیڕۆدانی ئاو.
ڕۆژی دووشەممە تەرمی ژنێک لە نزیک گۆڕستانی نوێی بەکرەجۆ لە سلێمانی دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوو، دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئەم مانگە دەرکراوە و تیایدا بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی ھاتووچۆ "فەرەیدون عومەر" بەڕێوەبەری ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان و لە شوێنی عەمید فەرەیدون، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد بەڕێوەبەری سەنتەری ھەماھەنگی ھاوبەش (پی جەی سی سی) وەک بەڕێوەبەری نوێی ھاتووچۆی سلێمانی بە وەکالەت دەستبەکاردەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلێکەوە کە دوو سەرنشینی تێدا بووە تەقە لە ھاوڵاتییەک کرا و بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت و تۆمەتباران ھەڵھاتن، دەستبەجێ پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و سەرەنجام لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە ھەمان ڕۆژ تۆمەتباران دۆزرانەوە و دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا.
دوای لێکۆڵینەوەش تۆمەتبارێکی تر دەستگیرکرا کە چەکەکەی لە دوو تۆمەتبارەکە وەرگرتبوو، دەستیش بەسەر چەکەکەدا گیرا کە لە جۆری کڵاشینکۆفە.
"مامۆستا ئیکرام عەلی" لە ساڵی ١٩٥٦ لە قەزای خورماتوو لەدایکبووە، لە سەردەمی شۆرشی ئەیلول چووەتە ناو ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٢دا و کاتێک مامۆستا بووە لە گوندی "مەسۆیی" لە سەنگاو پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە.
ھەروەھا لە کۆنگرەکانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی کۆنگرە بووە، لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران لە مەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتی. مامۆستا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
لای خۆشییەوە پەیمانگای جیۆفیزیای ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵای ١٨.٥ کیلۆمەتر لە دەریای فلوریس ڕوویداوە، پێشبینیشیکردووە، بەھۆی بەھێزی بومەلەرزەکەوە تسونامی دروست ببێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گۆڕانکاریەکانی کەشوھەوا و ھەڵکشانی نرخی گازی سروشتی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی دینار ھۆکارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی پەین.
ئاماژەی بۆ ئەوشکرد بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی یەک تۆن پەین ٥٠٠ دۆلار زیادی کردووە و نرخەکەشی بەردەوام لە ھەڵکشاندایە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاندووە، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیایی بانگھێشتی ھەر کۆمپانیایەک دەکەن کە بتوانێت پەین ھاوردەی ناو بازاڕەکانی ھەرێم بکات و بە نرخێکی ھەرزان و گونجاو بیداتەوە بە جوتیاران. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی فەڕمی پێدەدەن و ھەموو کارئاسانیەکی بۆ دەکەن.
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی ھەرێم، تیشکی خستە سەر ھێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە و نانەوەی پشێویی و دۆخی ناسەقامگیری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە پەلامار و ھێرشەکانیان تێدا چڕکردووەتەوە، ھەروەھا لە بارەی کۆتایی ھێنانی مەترسییەکانی تیرۆرەوە، بە پێویستی زانی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە ھەیە پڕ بکرێتەوە و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەش بەردەوامی ھەبێت، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
لای خۆیەوە کونسولی گشتیی تورکیا، دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گرنگە بۆ ناوچەکە، بۆیە ھاریکار دەبن لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د. ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوپەڕی ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال-ی ڕوانی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورددا بەشداربوون و ڕۆڵیان ھەبووە لەسەرخستنی شۆڕی نوێ، پێی ڕاگەیاندن ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بە نرخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و ڕابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە ئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام وەربگرین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و ڕاستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت و لە بەرامبەر ئێوەشدا دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بە ڕوئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر خەڵک.
لەو مەراسیمەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەگەڵ پێشکەشکردنی خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت بەو کارمەندە دڵسۆز و چالاکانە، سوپاس و ستایشی ڕۆڵ و ماندووبوونی لێکردن لە پای خزمەتکردنیان لە بوارە جیاجیاکانی ڕێکخراوەکە کە بەشداری چالاکیان ھەبووە لە پڕۆژە و خزمەتەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ھاوکات ھیوای تەمەن درێژی و لەشساغی و ژیانێکی ئاسوودەی بۆ خواستن.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەیان دابینکردنی دەرمانە پێویستەکانە بۆ ھۆڵەکانی نەشتەرگەری و فریاکەوتنی خێرا، بەردەوامییش دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی بڕی ئەو پارەیەی بۆ کڕینی دەرمان پێویستە و بە پێی پێویستی پارێزگاکان دەرمان دابین دەکەن.